Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ھەر ئێستا وەزارەتی خوێندنی باڵا چەند بڕیارێکی گرینگی دا-جیاوازی خولی یەکەم و دووەم لە 3 نمرە زیاتر نابێت

ھەر ئێستا وەزارەتی خوێندنی باڵا چەند بڕیارێکی گرینگی دا-جیاوازی خولی یەکەم و دووەم لە 3 نمرە زیاتر نابێت

گۆڕانكاری له‌ سیتمی وه‌رگرتنی خوێندكاران ده‌كرێ

هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت به‌گرنگیه‌وه‌ باسی له‌ گۆڕانكاری له‌ سیستمی وه‌رگرتن كرد و وتی: بۆ ساڵی خوێندنی (2019-2020) هه‌مو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی خوێندكاران له‌ زوترین كاتدا ده‌ست به‌خوێندن بكه‌ن، به‌تایبه‌ت خوێندكارانی قۆناخی یه‌كه‌م، بۆ ئه‌وه‌ش ڕایگه‌یاند: ده‌ستپێكردنی ده‌وامی خوێندكاران له‌ كاتی خوێدا كارئاسنیمان بۆ ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی چه‌ند سیستمێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ زانكۆكان، بۆ ئه‌وه‌ش دوای تاوتوێكردنی لایه‌نه‌كانی بابه‌ته‌كه‌ و خستنه‌ڕوی  پێشنیازه‌كانی لێژنه‌ی باڵای وه‌رگرتن، كۆبونه‌وه‌كه‌ ئه‌م بڕیارانه‌یدا:

  1. هەردو پرۆسەى وه‌رگرتنی له‌ زانكۆ حكومی و تایبه‌ته‌كان یه‌كخراو و به‌یه‌ك پڕۆسه‌ و له‌ یه‌ك كاتدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
  2. سیستمى کردیتیت بۆ هەمو کۆلێژ و پەیمانگەکان لە زانکۆکان بەدرەوام دەبێت.
  3. ژماره‌یه‌ك زانكۆ، به‌تایبه‌ت زانكۆ تازه‌كان و ئه‌وانه‌ی (بۆلۆنیا پرۆسیس) جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ (1/9) ده‌ست به‌خوێندن ده‌كه‌ن، بۆیه‌ ته‌نها ده‌رچوانی خولی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ و ساڵانی پیشتر وه‌رده‌گرن، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر داوای خۆیانه‌.
  4. زانكۆكانی دیكه‌ خولی یه‌كه‌م و خولی دوه‌م وه‌رده‌گرن، بۆ ئەم مەبەستەش لێژنەی باڵای وەرگرتن میکانیزمی  پێویست بۆ هاوسەنگی نێوان کورسیاکانی خولی یەکەم و دووەم دادەڕێژێت، به‌مه‌رجێك جیاوازی کەمترین کۆنمرە لە هەر بەش و کۆلێجێک لە سێ نمرە زیاتر نەبێت.  


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

ھەر ئێستا وەزارەتی خوێندنی باڵا چەند بڕیارێکی گرینگی دا-جیاوازی خولی یەکەم و دووەم لە 3 نمرە زیاتر نابێت Reviewed by Unknown on 11:30:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: