Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

یەكەم جارە ئافرەتێك دەبێتە سەرۆكی پەرلەمان-سیڤیەكەی بخوێنەوە بزانە چەند جار پلەی یەكەمی هێناوە

یەكەم جارە ئافرەتێك دەبێتە سەرۆكی پەرلەمان-سیڤیەكەی بخوێنەوە بزانە چەند جار پلەی یەكەمی هێناوە

#سەرۆکی_پەرلەمان_ئیمڕۆ_ھەڵبژێدرا_ھیوادارم_ئەم_زانیاریانە_بێ_قۆپێ_بێ
* کورتەیەک لە زانیارى کەسی (CV) لەسەر داواکارى بەرێزان بلاودەکەمەوە :

ناوی سیانی: ڤاڵا فرید ابراهیم.
شوێن و رێکەوتی لە دایکبوون:هەولێر- 1976.
باری کۆمەلایەتی:خێزاندار
ئاستی زانستی:دکتۆرا لە یاسا.
پسپۆری:دکتۆرا لە یاسای گشتی
پیشە : ئەندام پەرلەمانی خولی پێشو لیستی 110
ئیمێل: vala_fareed@yahoo.com
بروانامەکان:
1-بەدەستهێنانی بروانامەى بکالۆریوس لە یاسا-کۆلێژی یاساو رامیاری-زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر-بە پلەی یەکەم لەسەر ئاستى کۆلێژ لە ساڵی خوێندنی 1997-1998.
2-لە خوێندنی ماستەر وەرگیراوە بە پلەی یەکەم،بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێناوە لە یاسای گشتی لە کۆلێژی یاساو رامیاری-زانکۆی سەلاحەدین بە پلەی زۆر زۆر باشە(جید جدا عالی) وە بە پلەی یەکەم لەسەر قوتابیانی خولەکەی لە سالی خوێندنی2003.ناونیشانی ماستەرنامەکەی(بەرپرسیاریەتی نێودەولەتی لەسەر تاوانەکانی جینۆساید-توێژینەوەیەکی پراکتیکیە لەسەر باردۆخى کوردستانی عێراق.
تێزى ماستەر نامەکە رۆلێکى باڵای هەبوو لە دادگایی کردنی سەدام و دارودەستەکەی لە بەردەم دادگای باڵای تاوانەکانی عیراق .
3-لە خوێندنی دکتۆرا وەرگیرا بە پلەی یەکەم،بروانامەی دکتۆرای بەدەستهێناوە لە یاسای گشتی لە کۆلێژی یاساو رامیاری-زانکۆی سەلاحەدین بە پلەی نایاب لە سالی خوێندنی 2008.ناونیشانی دکتورا نامەکەی(پاراستنی ماف و ئازادییە دەستورییەکان لەبەر رۆشنایی بەرپرسیارییەتی سیاسی و تاوانکاری دەسەلاتی جێ بەجێ کردن).

توێژینەوە بلاوکراوەکانی
1-بەرپرسیارییەتی حکومەتی عیراقی فیدرال لەسەر تاوانەکانی جینۆسایدی گەلی کورد.
2- بەرپرسیاریەتی دەولەت لەسەر سەرپێچی کردنی دەستورەکەی بۆ یاسای گشتی نێودەولەتی.
3-کۆتایی هاتنی پەیماننامەکان وە پەیماننامە نێودەولەتیەکانی تایبەت بە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ .
4-THE RIGHTS OF GENOCIDE VICTIMS
5-پەیماننامەی جەزائیر لەبەر رۆشنایی یاسای ئامیرەی نێودەولەتی.
6-ئاسەواری جیابونەوە لەسەر رەگەزنامەی تاکەکەس-کوردستانی عیراق وەکو نمونە.
ئەندام بوون لە لیژنە فەرمییەکان:
1-لێژنەی پێداچونەوەی پەیرەوو پرۆگرامی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کۆنگرەی 13.
2-لێژنەی راوێژکاری تایبەت بە قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی جینۆساید- وەزارەتی کاروباری شەهیدان ئەنفال کراوەکان.
3- لیژنەی راوێژکاری تایبەت بە دارشتنی مسوەدەی یاسای قەرەبووکردنەوەی زەرەرەکانی تاوانەکانی کۆمەلکوژی دژ بە گەلی کورد- وەزارەتی کاروباری شەهیدان ئەنفال کراوەکان.
ئەندامێتی لە رێکخراوەکانی کۆمەلگای مەدەنی
1-یەکێتی مافپەروەرانی کوردستان.
2-یەکێتی مامۆستایانی کوردستان.
3-ئینستیتیوتی کوردی بۆ ڤیکتمۆلۆجی و بەرەنگاربوونەوەی جینۆساید.

بەشداری کردن لە کۆنگرەکان:
1-ئەندام بووە لە کۆنگرەی 13 پارتی دیموکراتی کوردستان.
2-کۆنگرەی نێودەولەتی تایبەت بە کۆمەلکوژی گەلی کوردهەولێر-26،28-1-2008.
3-کۆنگرەی زانستی وەزارەتی خوێندنی بالاو توێژینەوەی زانستی-هەولێر-2010.
4- کۆنگرەی نێودەولەتی تایبەت بە ناساندنی تاوانەکانی جینۆسایدی گەلی کورد-نرویج-6-6-2011.

-بلاوکردنەوەی ووتارو دراساتێکی زۆر لە رۆژنامەو گۆڤارە جیاجیاکان.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

یەكەم جارە ئافرەتێك دەبێتە سەرۆكی پەرلەمان-سیڤیەكەی بخوێنەوە بزانە چەند جار پلەی یەكەمی هێناوە Reviewed by Unknown on 9:59:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: