Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

مێروەکان لەکەمبونەوەدان و لەسەدا ٤٠ یان لەناودەچن

توێژینەوەیەک دەیسەلمێنێت مێروەکان لەتەواوی جیهاندا بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر لەکەمبونەوەدان.

بەپێی راپۆرتێکی تۆڕی هەواڵی ( بی بی سی) توێژینەوەکان سەلماندویانە لەسەدا ٤٠ ی توخمی مێروەکان بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر لەجیهاندا لەکەمبونەوەدان و خێرایی لەناوچونیشیان هەشت هێندەی لەناوچونی شیردەرەکان و باڵندە و خشۆکەکانە.

توێژینەوەکە لەجێرناڵی گفتوگۆی بایۆلۆجی بڵاوکراوەتەوە و  پشتی بەپێداچونەوەی ٧٣ توێژینەوەی دیکە بەستوە و تێیدا دەرکەوتوە لەگەڵ کەمبونەوەی بەرچاوی بەشێک لەتوخمی مێروەکان، هاوکات توخمەکانی دیکەی مێرو وەک مێشی ئاسایی ماڵان و سیسرک لەزیادبوندان.

کەمبونەوەی لەسەدا چلی توخمی مێروەکان سەردەکێشێت بۆ لەناوچونی لەسەدا ٤٠ ی تەواوی توخمەکان لەچەند دەیەی داهاتودا

هۆکاری کەمبونەوەی بەرچاوی مێروەکان لەجیهاندا پەیوەندی بەگۆڕانی کەشوهەوا و ژینگەی ناوچە کشتوکاڵییەکان و ئەو ماددە کیمیاییانەوە هەیە کە لەدژیان بەکاردەهێنرێت.

مێروەکان لەو زیندەوەرانەن کەزۆرینەی ژیانیان لەناو کێڵگەکاندایە و سوڕی ژیانیان سودی زۆری بۆ زیندەوەرەکانی دیکە و مرۆڤیش هەیە.

ئەوان سەرچاوەی خۆراکی بەشێکی زۆر لە زیندەوەرەکانی دیکەی وەک باڵندە و شەمشەمە کوێرە و شیردەرە بچوکەکانن و دەبنەهۆی پیتاندنی لەسەدا ٧٥ ی دانەوێڵەکان.

زانایان جەختیشیان لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە کەمبونەوەی لەسەدا چلی توخمی مێروەکان سەردەکێشێت بۆ لەناوچونی لەسەدا ٤٠ ی تەواوی توخمەکان لەچەند دەیەی داهاتودا و ئەوەش کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ژینگە دەبێت.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

مێروەکان لەکەمبونەوەدان و لەسەدا ٤٠ یان لەناودەچن Reviewed by Unknown on 1:20:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.