تەواوی گۆڕانكاریەكانی وەزارەتی پەروەردە بخوێنەرەوە كە بۆ تاقیكردنەوەی وزاری ئەمساڵ جێبەجێ دەكرێت
تەواوی گۆڕانكاریەكانی وەزارەتی پەروەردە بخوێنەرەوە كە بۆ تاقیكردنەوەی وزاری ئەمساڵ جێبەجێ دەكرێت
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێمی کوردستان، چوار گۆڕنکاری له‌تاقیکردنه‌وه گشتیه‌کانى پۆلى (12)ی ئاماده‌یی ده‌کات که‌دیارترینیان وه‌رگرتنى په‌نجه‌مۆری قوتابیانه له‌کاتى ئه‌نجامدانى تاقیکردنه‌وه‌کان و هه‌روه‌ها گۆڕانکاریکردنه له‌دابه‌شکردنى پرسیاره‌کان.
سامان سیوه‌یلى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به هاوڵاتى ڕاگه‌یاند «بڕیارى ئه‌مساڵى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بۆ خوێندکارانى قۆناغى (12) گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هاتووه، ئه‌وه‌ش له‌پێناوى پاکڕاگرتنى پڕۆژه‌ى ئه‌زموونه‌کان و سه‌رکه‌وتنیه‌تى».
یه‌کێک له‌گۆڕانکاریه‌کان دانانى شوێنى په‌نجه‌مۆری قوتابیه له‌سه‌ر فۆرمی سۆما که تایبه‌ته به‌وه‌ڵامدانه‌وه، که‌ده‌بێت بۆ هه‌موو تاقیکردنه‌وه‌کان، قوتابی په‌نجه‌مۆربکات، سامان سیوه‌یلى وتى «ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه که‌س نه‌توانێت له‌جێگه‌ى که‌سى تر وه‌ڵام بداته‌وه«.
یه‌کێکی تر له‌گۆڕانکارییه‌کان بریتیه له‌وه‌ى که فۆرمی پرسیاره‌کان له چوار گروپه‌وه کراون به 26 گروپ، به‌ڵام پرسیاره‌کان هه‌مان پرسیارن و پاش و پێش خراون.
پێشتر فۆرمی پرسیاره‌کان به‌پێی گروپه‌کانى (A,B,C,D) به‌سه‌ر قوتابیاندا دابه‌شکراون، به‌ڵام ئه‌مساڵ له پیتی (A) تا (Z) ده‌ستێبده‌کات.
سامان سیوه‌یلی وتى «ئه‌مه له‌زۆر وڵات‌دا پیاده ده‌کرێت، که ئه‌مساڵ ئێمه‌ش له‌هه‌رێمى کورستان به‌مجۆره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌زموونه گشتیه‌کاندا ده‌که‌ین».
وتیشی «ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستى ئه‌وه‌یه که‌س نه‌توانێت هه‌وڵى نه‌قڵکردن بدات».
یه‌کێکى تر له گۆڕانکاریه‌کان ئه‌وه‌یه که خوێندکاران ده‌توانن به سێ وانه‌ى که‌وتووه‌وه به‌شدارى تاقیکردنه‌وه‌کان بکه‌ن.
ئه‌وه‌شى په‌یوه‌ندى به (فۆڕمى سۆما)وه‌یه که خوێندکاران وه‌ڵامه‌که‌ى له‌سه‌ر ده‌نووسن، له دوو ستوونه‌وه کراوه بە پێنج ستوون.
پێشتر له‌هه‌ر ستوونێکی فۆرمی سۆما شوێنى 25 وه‌ڵام هه‌بوو بۆ وه‌ڵامدانه‌وه، سامان سیوه‌یلی وتى «ئه‌وه که‌مێک ناڕوونى بۆ خوێندکار دروستده‌کردو ده‌بوه هۆى ئه‌وه‌ى سه‌رى لێتێکبچێت له‌کاتى پڕکردنه‌وه‌ى فۆڕمه‌که‌دا، به‌ڵام ئه‌مساڵ کراوه به‌پێنج ستوونى 10 پرسیاری».
یه‌کێکى تر له‌گۆڕانکارییه‌کان که‌کراوه زیادکرنى بۆشایی نێوانى وه‌ڵامه‌کانه له‌کاتى پڕکردنه‌وه‌دا که پێشتر بۆشاییه‌کان که‌مبوون. زیادکردنی بۆشایه‌کان له‌لایه‌ن به‌شی ئه‌زمونه‌کانه‌وه بۆ ئه‌وه‌یه له‌کاتى وه‌ڵامدانه‌وه‌دا قوتابیه‌کان هه‌ڵبژاردنه‌کان تێکه‌ڵ نه‌کەن
نووسراوه له‌لایه‌ن
Raw Raw

ليست هناك تعليقات: