ئەمڕۆ وەزیری پەروەردە گەیشتە سلێمانی تاكە وەزیرە زۆرترین جار سەردانی سلێمانی كردبێت
ئەمڕۆ وەزیری پەروەردە گەیشتە سلێمانی تاكە وەزیرە زۆرترین جار سەردانی سلێمانی كردبێت
ئەمرۆ چوارشەممە ٢٠١٩/٢/٦ بە چاودێرى و ئامادەبوونى بەرێز دکتۆر پشتیوان صادق وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان و هەریەک لە دڵشاد عومەر بەرێوەبەرى گشتى پەروەردەى سلێمانى و ژمارەیەکى تر لە بەرێوەبەرى پەروەردەکان و پەروەردەکاران و نوێنەرى خوێندکاران، کۆلیجى ئەزمەر بۆ بەهرەداران یەکەمین کۆنفرانسى زانستى خۆى لەژێر دروشمى (بەرەو دەرخستن و پەرەپێدانى توانا زانستیەکانى خوێندکارانى بەهرەداران) سازکرد.
لەیەکەمین رۆژى بەرێوەچونى کۆنفرانسەکەشدا هەریەک لە وەزیرى پەروەردەو بەرێوەبەرى گشتى پەروەردەى سلێمانى بەجیا ووتەیان پێشکەشکردو تیایدا باسیان لە گرنگى رێکخستن و ئەنجامدانى ئەم جۆرە کۆنفرانسە زانستیانە کرد لە بەرەوپێشبردنى بوارى زانست و زانیارى لە هەرێم و گەشەپێدانى تواناى خوێندکاران.
دواتریش چەند خوێندکارێکى بەهرەمەند توێژینەوەکانى خۆیان لە چەند بوارێکى زانستیدا پێشکەشکردو بڕیاریشە بۆ سبەینێ کارەکانى کۆنفرانس بەردەوام بێت.
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw

ليست هناك تعليقات: