نۆمۆفۆبیا نه‌خۆشیه‌كى ئه‌م سه‌رده‌مه كه دووچارى منداڵان ده‌بێت
ئاماده‌كردنى / هیوا قادر
توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێ كه له‌لایه‌ن (سۆبیریۆر) ئه‌نجام دراوه ،ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه كه (%59)ى منداڵان له ناوچه‌كه‌ى ئێمه واتا رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست دووچارى حاڵه‌تێك هاتوون ئه‌ویش بریتى یه له گرفتێك كه به (نۆمۆفۆبیا) ناوده‌برێت و ئه‌م حاڵه‌ته‌ش له‌م چه‌ند ساڵه‌ى دوایى به شێوه‌یه‌كى خێرا په‌ره‌ى سه‌ندووه .
له‌مباره‌یه‌وه پسپۆران و شاره‌زایان ، له بوارى ته‌كنیكى زانیارى و توێژینه‌وه له پێگه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان رایانگه‌یاندووه :”ده‌ركه‌وتنى جۆرێكى نوێ له ترس له‌لاى منداڵان كه به (نۆمۆفۆبیا) ناوده‌برێت ،بریتى یه له هه‌ست كردنى منداڵان به ترسى له له‌ده‌ستدانى مۆبایل یان ترس له‌وه‌ى به بێ مۆبایل بڕۆن و بچنه ده‌ره‌وه .به‌واتایه‌كى دیكه له‌وه ده‌ترسن ژیان به بێ مۆبایل و ئه‌م ئامێره به‌سه‌ر ببه‌ن ” .
پسپۆڕان روونیشیان كردووه‌ته‌وه ،زاراوه‌ى (نۆمۆفۆبیا ) كورتكراوه‌ى ووشه‌ى (نۆ مۆبایل فۆن فۆبیا ) ، ئه‌مه‌ش به واتاى (ترسان له نه‌بوونى مۆبایل) ،ئه‌م زاراوه‌یه‌ش بۆیه‌كه‌مین جار له ساڵى 2008 ده‌ركه‌وت ئه‌ویش له‌لایه‌ن لێكۆله‌ره به‌ریتانیه‌كان بوو .
توێژینه‌وه‌یه‌كه ئاماژه‌ى بۆ سه‌رژمێریه‌ك كردووه كه گرفتى خوگرتن به هۆكاره‌كانى ته‌كنیكى له لاى منداڵان وه‌ك پێگه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ئه‌پلیكه‌یشنه‌كان و نامه‌ناردنه خێرا و راسته‌وخۆكان و جگه له‌مانیش ،ئه‌مانه هه‌موویان بوونه‌ته سه‌رئێشه‌یه‌ك بۆ كه‌س و كارى زۆرێك له منداڵان ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌و كاریگه‌ره‌یه‌ى له‌سه‌ر ته‌ندروستى منداڵ و هه‌ڵسو كه‌وت و دروست كردنى كه‌سایه‌تى و كارلێك كردنى له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر و خێزان و كۆمه‌ڵگا هه‌یه‌تى .
زاراوه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و كه‌سانه له‌م حاڵه‌ته دووچارى گرفته‌كه ده‌بن ، كه ته‌كنیك و ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كان به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه له كه‌سه‌كه دوور ده‌خرێنه‌وه ،له‌م كاته‌ش ئه‌و كه‌سانه دووچارى جۆرێك له شێوانى هه‌ست و هۆش ده‌بن و نیشانه‌كانى شڵه‌ژانیان به شێوه‌یه‌كى روون و ئاشكرا له‌سه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت .
له‌باره‌ى رۆڵى خێزانیش بۆ پاراستنى منداڵه‌كانیان ،پزیشكان ده‌ڵێن :دایكان و باوكان پێویستیان به هه‌وڵ و كۆششى زیاتر و رێ و شوێنى گرنگ هه‌یه بۆ پاراستنى منداڵه‌كانیان له گه‌شه‌ش كردنى ئه‌م حاڵه‌ته له‌لایان ،ئاماژه‌كانیش ئه‌وه‌یان ده‌رخستوه كه (نۆمۆفۆبیا) بریتى یه له خووگرتنى منداڵان له‌سه‌ر به‌كارهێنانى ئینته‌رنێـت و جۆره جیاوازه‌كانى ته‌كنیكى په‌یوه‌ندى كردنى ئه‌م سه‌رده‌مه ،وه‌ك مۆبایل و لاپ‌تۆپ و ئامێره تابلێتیه‌كان كه مرۆڤ به‌شێوه‌ى جیاواز به‌كاریان ده‌هێنن .
به شێوه‌یه‌كى به‌ربڵاویش ئه‌و كه‌سانه‌ى دووچارى گرفتى (نۆمۆفۆبیا) هاتوون ، پێویست ده‌كات خۆیان بخه‌نه ژێر تاقیكردنه‌وه‌ى بێ به‌ش بوون له ئامێره ته‌كنیكیه‌كان ،چونكه ئه‌مه یاریه‌مه‌تیان ده‌دات بۆ دیارى كردنى حاڵه‌ته‌كه و ،خه‌ڵكێكى زۆریش زۆر به‌زه‌حمه‌ت ده‌توانن خۆیان له‌م ئامێرانه بێ به‌ش بكه‌ن ،بۆیه ئه‌م حاڵه‌ته هه‌ر ته‌نها له‌سه‌ر منداڵان جێ به‌جێ نابێت ، به‌ڵكو گه‌وره‌كانیش ئه‌م گرفته‌یان هه‌یه و ناتوانن به بێ مۆبایل یان ئامێره‌كانى دیكه‌ى په‌یوه‌ندى ژیان به‌سه‌ر ببه‌ن ، ئه‌گه‌ریش دووچارى دووركه‌وتنه‌وه بكرێن له‌گه‌ڵ ئامێره‌كانیان یان له هێلى ئینته‌رنێت بێ به‌ش بن ، هه‌ستێكى سه‌یر له‌لایان سه‌رهه‌ڵده‌دات .
نووسراوه له‌لایه‌ن
qasm srush

ليست هناك تعليقات: