Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

‌بۆ په‌روه‌رده‌ كردنی منداڵه‌كه‌ت له‌م هه‌ڵانه‌ دوور بكه‌وه‌ره‌وه‌

بۆ په‌روه‌رده‌ كردنی منداڵ دایك و باوك ڕێگه‌ی‌ جیاواز ده‌گرنه‌ به‌ر، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی‌ منداڵ كه‌سێكی دروستی لێ ده‌ربچێت زۆر گرنگه‌ دایك و باوك له‌ چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك دووربكه‌ونه‌وه‌ و له‌م بابه‌ته‌دا پسپۆڕێكی بواری ده‌رونی و دكتۆر ئوسامه‌ ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی‌ ده‌رون ناسانی به‌ریتانیا BPS كۆمه‌ڵێك ڕێنمای پێشكه‌ش به‌ دایكان و باوكان ده‌كات كه‌ زۆر گرنگه‌ له‌ په‌روه‌رده‌ كردنی منداڵه‌كانیان له‌به‌ر چاوی بگرن و ئه‌نجامی نه‌ده‌ن.
1- هه‌ڕه‌شه‌ كردن له‌ منداڵ به‌ جێهێشتن و دووركه‌وتنه‌وه‌:
نواندنی ئه‌م ڕه‌فتاره‌ و وتنی ئه‌م وشانه‌ له‌ لایه‌ن دایك و باوك كاریگه‌ری زۆر خراپ و ئاڵۆزی ده‌بێت له‌سه‌ر باری ده‌رونی منداڵ به‌جۆرێك تۆوی ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌ ناخی منداڵدا گه‌شه‌ پێ ده‌كات و واده‌كه‌یت به‌رده‌وام له‌ خه‌مباریدا بژی چونكه‌ تۆ له‌ هه‌ر خوله‌كێكدا بێت ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ جێی بهێڵیت.
2– گرنگی نه‌دان به‌ هه‌ست و سۆزی منداڵ:
كاتێك منداڵه‌كه‌ت پێت ده‌ڵێت له‌ خوێندنگا ده‌ترسێت ئه‌وه‌ پشت گوێی مه‌خه‌ بابه‌ته‌كه‌ ڕه‌نگه‌ ته‌نها به‌ چوونی چه‌ند جارێكی تۆ بۆ خوێندنگاكه‌ی‌ ته‌واوی ترسه‌كه‌ی‌ بڕه‌وێته‌وه‌.
3- ئاگاداری كاردانه‌وه‌ی‌ توند و تیژببه‌:
ئه‌گه‌ر هه‌ندێكجار منداڵه‌كه‌ت بێ گوێیت ده‌كات و له‌ هه‌موو بابه‌تێك به‌گوێی تۆ ناكات ئه‌مه‌ ناكاته‌ ئه‌وه‌ی‌ تۆ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ تۆقێنه‌ری لێ بكه‌یت ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ گوێت بكات به‌ نواندنی ئه‌م ڕه‌فتاره‌ هه‌ڵه‌یه‌ له‌ لایه‌ن تۆوه‌ هه‌ستی منداڵه‌كه‌ت بریندار ده‌كه‌یت.
4-كێشه‌كانی خۆت و هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌پێش چاوی منداڵه‌كه‌ت چاره‌سه‌ر مه‌كه‌:
ئه‌و كاته‌ی‌ ده‌ته‌وێت چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی خۆت و هاوسه‌ره‌كه‌ت بكه‌یت هیچ پێویست ناكات له‌پێش چاوی منداڵه‌كه‌تان ئه‌م كاره‌ بكه‌ن چونكه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌م هه‌نگاوی چاندنی ترس و هه‌ستكردن به‌ تاوانباریه‌ له‌ناخی منداڵدا.


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

‌بۆ په‌روه‌رده‌ كردنی منداڵه‌كه‌ت له‌م هه‌ڵانه‌ دوور بكه‌وه‌ره‌وه‌ Reviewed by Xwendga Kurdish on 5:12:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.