Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وەزارەتی پەروەردە/گۆڕانكاری لە شێوازی پرسیاری وزاری دەكات.كلیك بكە زیاتر بزانە

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم، چەند گۆڕانكارییەك لەمیكانیزمی تاقیكردنەوەی پۆلەكانی (9 و 12) دەكات، بەرپرسانی وەزارەتەكەش رایدەگەیەنن: گۆڕانكارییەكان لەبەرژەوەندی خوێندكاراندایەو یەكێك لەگۆڕانكارییەكانیش ئەوەیە كە گروپی تاقیكردنەوەكان لەچوار گروپەوە بۆ 26 گروپ زیادكراوە.

سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بەSNNی راگەیاند: بڕیاری ئەمساڵی وەزارەتی پەروەردە بۆ بەشداریكردنی خوێندكارانی پۆلەكانی ( 9 و 12) لەتاقیكردنەوەكان ئەوەیە كە خوێندكاران دەتوانن بەسێ وانەی كەوتووەوە بەشداری تاقیكردنەوەكان بكەن، بەڵام ئەگەر بوو بە چوار وانە، ناتوانن بەشداری بكەن.

لەلایەن خۆشییەوە، كەریف لەتیف بەڕێوبەری گشتی ئەزموونەكان لەوەزارەتی پەروەردە، بە SNNی راگەیاند: ئەمساڵ هیچ گۆڕانكارییەك لەڕێنماییەكاندا نەكراوە، بەڵام هەندێك رێنمایی تایبەت بەفۆرمی سۆماو بەكارهێنانی دەركراوەو دیزاینەكەی گۆڕدراوە، ئەو گۆڕانكارییانەش لەبەرژەوەندی خوێندكاراندایە.

وتیشی: “هەمان بڕیاری ساڵی رابردوو بۆ ئەو خوێندكارانەی قۆپی دەكەن دەركراوەتەوە، بەجۆرێك هەر خوێندكارێك ئەمساڵ قۆپی بكات، لەساڵی داهاتوو مافی دەوامكردنی نامێنێت”.

ئاشكراشیكرد، گۆڕانكاری لەگروپی تاقیكردنەوەكان كراوەو ساڵی رابردوو چوار گروپ بووە (A,B,C,D)، بەڵام ئەمساڵ كراوە بە (26) گروپ، كە لەگروپی (A)ەوە دەستپێدەكات بۆ گروپی (Z)، پرسیاری گروپەكانیش لەیەكتر ناچێت.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

وەزارەتی پەروەردە/گۆڕانكاری لە شێوازی پرسیاری وزاری دەكات.كلیك بكە زیاتر بزانە Reviewed by Unknown on 1:01:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.