Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وەزارەتی پەروەردە گۆڕانكاری لە میكانیزمی تاقیكردنەوەكانی پۆلی نۆ و دوانزە دەكات

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، چەند گۆڕانکارییەک لە تاقیکردنەوەکانی پۆلەکانی نۆ و دوانزە دەکات و گۆڕانکارییەکانیش لە بەرژەوەندی خوێندکاراندایە و کە گروپی تاقیكردنەوەكان لەچوار گروپەوە بۆ ٢٦ گروپ زیادكراوە.

لەو بارەیەوە سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی  ڕاگەیاند، بڕیاری ئەمساڵی وەزارەتی پەروەردە بۆ بەشداریكردنی خوێندكارانی  پۆلەكانی ( ٩ و ١٢) لە تاقیكردنەوەكان ئەوەیە كە خوێندكاران دەتوانن بەسێ وانەی كەوتووەوە بەشداری تاقیكردنەوەكان بكەن، بەڵام ئەگەر بوو بە چوار وانە، ناتوانن بەشداری بكەن.

لەلایەکی ترەوە كەریم لەتیف بەڕێوبەری گشتی ئەزموونەكان لەوەزارەتی پەروەردە ڕاگەیاند،ئەمساڵ هیچ گۆڕانكارییەك لەڕێنماییەكاندا نەكراوە، بەڵام هەندێك رێنمایی تایبەت بەفۆرمی سۆما و بەكارهێنانی دەركراوە و دیزاینەكەی گۆڕدراوە، ئەو گۆڕانكارییانەش لەبەرژەوەندی خوێندكاراندایە.

وتیشی “هەمان بڕیاری ساڵی رابردوو بۆ ئەو خوێندكارانەی قۆپی دەكەن دەركراوەتەوە، بەجۆرێك هەر خوێندكارێك ئەمساڵ قۆپی بكات، لەساڵی داهاتوو مافی دەوامكردنی نامێنێت“.

ئاشكراشیكرد، گۆڕانكاری لەگروپی تاقیكردنەوەكان كراوە و ساڵی رابردوو چوار گروپ بووە (A,B,C,D)، بەڵام ئەمساڵ كراوە بە (٢٦) گروپ، كە لە گروپی (A)ەوە دەستپێدەكات بۆ گروپی (Z) پرسیاری گروپەكانیش لە یەكتر ناچێت



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

وەزارەتی پەروەردە گۆڕانكاری لە میكانیزمی تاقیكردنەوەكانی پۆلی نۆ و دوانزە دەكات Reviewed by Unknown on 5:12:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.