Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئامادەیی ھەولێری نموونەیی کچان لە پێشبڕکێ ی تواناو زانست سەرکەوتنیان بە دەست ھێنا

ئامادەیی ھەولێری نموونەیی کچان لە پێشبڕکێ ی تواناو زانست سەرکەوتنیان بە دەست ھێنا

ھەفتەیەکە وەزارەتی پەروەردە/بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی ھەولێر-چالاکی قوتابخانەکان پێشبڕکێ یەکی زانستی ئەنجام دەدات لە نێوان قوتابخانەکان ئەم پێشبڕکێ یە لە ھۆڵی چالاکی قوتابخانەکان ئەنجام دەدرێت بە مێوانداری 4 قوتابی زیرەکی قوتابخانەکان و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی پەروەردەیی و بەڕێوەبەری قوتابخانەکان و ژمارەیەک لە قوتابیانی قوتابخانەکانی بەشداربوو-لەم پێشبڕکێ یە پرسیاری وانەکانی تایبەت بە پۆلەکەی لە قوتابی دەکرێت و لەگەڵ بڕگەی فۆلکلۆری و سرود و جیاوازی وێنە ………..ھتد.ئامانج لەم بەرنامەیە ئەوەیە توانای ھزری و زانستی قوتابی بەرز بنرخێنن.زیاتر ھان بدرێن بەرەو سەرکەوتن.ئامادەیی ھەولێری کچان یەکێک بوو لە قوتابخانە بەشداربووەکان بە یاوەری بەڕێوەبەری قوتابخانە مامۆستا نەشمیل و پۆلێک قوتابی زیرەک و چاوگەش ئەم پێشبڕکێ یە بەڕێوەچوو-ئامادەیی ھەولێر وەک پیشەی ھەمیشەییان کە سەرکەوتوون و سەرکەوتنیان بەدەست ھێنا ھەڵبەتە ئامادەیی ھەولێری نموونەیی کچان ئێستا لە ڕێزبەندی یەکەمی قوتابخانە کچانەکانی ھەولێرە ساڵی ڕابردوو زۆرترین قوتابی لە پۆلی12 معدەلی 90 بەرەو سەرووی بەدەست ھێنا یەکەم قوتابخانەی کچانە ئێستا لە ھەولێر لە ڕووی جوانی قوتابخانە و جل و بەرگ و پاک و خاوێنی و زیرەکی و ڕێک و پێکی و زیرەکی و توانایی و زانایی ھەربۆیە ووشەی نموونەیی ھەموو ساڵێک لەگەڵیان دەڕوات ھەموو ئەمانە لەسایەی بەڕێوەبەری خاوەن بڕوانامەی ماستەر ست نەشمیل و دەستەی کارگێڕی قوتابخانە و مامۆستایان بە دی ھاتوون بە ھیوای سەرکەوتنی زیاتر لە داھاتوو

.

ڕەو ڕەو



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

ئامادەیی ھەولێری نموونەیی کچان لە پێشبڕکێ ی تواناو زانست سەرکەوتنیان بە دەست ھێنا Reviewed by Unknown on 10:29:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.