Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

رێنمایی بۆ بەدەستهێنانی متمانەی بەڕێوبەری کارەکانت

1-داواکردنی هاوکاری و رێنمایی لە بەڕێوبەرەکەت پێویستە، بەڵام بەرلەوەی گفتوگۆ بکەن، دەبێت تۆ چەند بیرۆکەیەک یان پێشنیارێکت هەبێت بۆ چارەسەری ئەو گرفتە، پاشان داوای هاوکاری بکە.

2-بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەل هەڵەکانت بکە، هەرگیز هەوڵمەدە بیشاریتەوە، چونکە هەموو کەسێک دەکەوێتە هەڵەوە، بەڵام راستگۆیانە دانی پێدابنێ.

رەنگە مامەڵەکردنی بەڕێوبەری کارەکانت کەمێک قورس بێت، بەڵام شێوازی رەفتار و چالاکی و کارەکانی تۆ کاریگەری هەیە، چونکە ئەگەر متمانەی بەڕێوبەرەکەت بەدەستهێنا لەرووی پیشەییەوە، بێگومان سەرکەتوو دەبیت

3-ئەگەر شکست هێنا لە ئەرکێک، ئاساییە، لەو شکستە فێری سەرکەوتن بە، بەڵام هەرگیز بێهیوا مەبە، چونکە بەوشێوازە کەسێکی بوێر و بەهێز دەردەکەویت.

4-بێگومان شێوازی تێگەیاندن و گفتوگۆ و رەفتاری هەر بەڕێوبەرێک جیاوازە، گرنگە خوێندنەوەت بۆ کەسایەتی هەبێت، بزانیت چۆن پلان و بیرۆکەکانت دەگەیەنیت، 

5-گوێگرێکی باشبە، چونکە مانای ئەوەدەگەیەنێت تۆ بایەخ بە رێنماییەکانی دەدەیت و دەتەوێت فێربیت.

6-پێش دەستپێکی هەر پرۆژەیەک، بیر لە ئەنجامەکانی بکەرەوە و گفتوگۆی لەسەربکە.

7-هەوڵبدە دوای پرسیاری بەڕێوبەرەکەت، بۆچوونی خۆت دەربڕی.

8-دەستوەرمەدەرە پەیوەندی نێوان بەڕێوبەرەکەت و هاوپیشەکانت.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

رێنمایی بۆ بەدەستهێنانی متمانەی بەڕێوبەری کارەکانت Reviewed by Unknown on 5:57:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.