ئه‌مڕۆ سێ ساڵ به‌سه‌ر كۆچى دوایى شه‌ماڵ موفتى تێده‌په‌ڕێت
سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له رۆژێكى وه‌كو ئه‌مڕۆ (هه‌ینى 19-2-2016) شه‌ماڵ موفتى بانگخوازى دیار و به‌ناوبانگى ئیسلامى و ، كه‌سایه‌تى ژینگه‌پارێزى كوردستان له ته‌مه‌نى (61) ساڵى له شارى هه‌ولێر كۆچى دوایى كرد .
شه‌ماڵ موفتى خاوه‌نى تایبه‌تمه‌ندیی خۆى بوو له كارى بانگخوازى و ، له رێگه‌ى كۆباس و ووتاره‌كانى كاریگه‌رییه‌كى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر هه‌موو چین و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى دروستكردبوو .
له‌سه‌رتا له رێگه‌ى به‌رنامه‌ى “میحراب ” له ته‌له‌فزیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له ساڵانى نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو ده‌ركه‌وت و ، به شێوه‌یه‌كى زانستى و پیشه‌یى په‌یامى پیرۆزى ئیسلامى پێشكه‌شى موسڵمانان ده‌كرد .
دواى چه‌ند ساڵێك له نه‌خۆشى و به ووره به‌رزى رووبه‌ڕووى نه‌خۆشییه‌كه‌ى بووه‌وه ، تاكو له ئێواره‌ى رۆژى هه‌ینى (19-2-2016) به یه‌كجارى گه‌ڕایه‌وه به‌ر دلۆڤانى خواى گه‌وره .
شەماڵ موفتی، ناوی ته‌واوى (شەماڵ عەبدولرەحمان موفتی) بوو ، لەنەوەی (موفتی چاومار) ە لەساڵی 1955 لەشاری بەغدا لە بنەماڵەیەكی خانەدان و ئایین پەروەر لە دایك بووەو سەرەتای قۆناغی خوێندنی هه‌ر له به‌غدا دەست پێكردووە.
شەماڵ موفتی، دەرچووی (B.C) كۆلێژی بەغدای ئەمریكییە لە ساڵی 1972، هەروەها دەرچووی كۆلێژی كشتوكاڵ – بەشی زانستی گڵ) ی زانكۆی سلێمانی بووە لە ساڵی 1977.
مامۆستا بۆ ماوەی 9 ساڵ لەفێرگەی ناوەندی و ئامادەییەكانی شاری سلێمانی سەرگەرمی وتنەوەی وانه‌ى ئینگلیزی بووە ، له (ناوەندی كاوەی كوڕان و بناری كچان و نەخۆشەوانی كچان و كوڕان ) .
لەساڵانی هەشتاكانی سەدەی رابردوو چەندەها بابەتی زانستی لە گۆڤاری (علوم) و (نەورۆز عیراق) دا بڵاوكردوەتەوە، بەتایبەتی ئەو بابەتانەی خەڵاتی (نۆبڵ) یان لەسەر وەرگیراوە، لەزمانی ئینگلیزیەوە كردوونی بەعەرەبی .
مامۆستا شەماڵ لەساڵی 1988 ویستوویەتی كۆمەڵگەیەكی ژینگە پارێزی لە عیراق دامەزرێنێ، بەڵام رێگەی پێنەدرا، پاشان دوای راپەرینەكەی ساڵی 1991 لەگەڵ چەند كەسێكی دڵسۆزدا (كۆمەڵەی كوردستانێكی سەوز) ی دامەزراندووە.
نووسراوه له‌لایه‌ن
qasm srush

ليست هناك تعليقات: