Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

12 رێنمایی بۆ ژیانێکی باشتر

هەمووان بەدوای ژیانێکی باشتر و خۆشتردا دەگەڕێن، بەڵام بۆ بەدەستهێنانی ئەمە پێویستە یەکەم هەنگاو رێکردنەوەی ژیانی تایبەتی خۆت بێت و هەوڵبدەیت تەندروست بژیت.

پێگەی layalina بۆ ژیانێکی باشتر و تەندروستتر 12 رێنمایی بڵاودەکاتەوە، بۆ ئەوەی لەو رێگایەوە بتوانیت چێژ لە ژیان ببینیت و بەردەوام بیت:

1-بە هەموو جۆرێک دووربکەوەرەوە لە جگەرەکێشان و هۆکارەکانی دوکەڵ.

2-پێبکەنە و خەمەکان بە وانەیەک ببینە بۆ قۆناغی داهاتوو.

3-رۆژانە بۆ ماوەیەکی پێویست بخەوە، واتە لە حەوت کاتژمێر کەمتر نەبێت و شەوانیش لە کاتی خۆیدا بێت .

4-هەمیشە بە ئیجابی بیربکەرەوە و کێشەکان بە ئاسانی ببینە.

5-گرنگی بە حەوانەوە بدە، بۆ نمونە بۆ ماوەیەکی کەم بە بێدەنگی دانیشە یان بچۆرە دەرەوە گەشتێک بکە.

6-بایەخ بە خواردنەوەی چا بدە، بەتایبەت رووەکیەکان.

7-رۆژانە بڕی پێویست ئاو بخۆرەوە، چونکە هەم جەستەیی و دەروونیش سوودی هەیە.

8-دەروونت رێکبخەرەوە و هەمیشە زاڵبە بەسەر بیرکردنەوە و کاردانەوەکانتدا.

9-راهێنانی وەرزشی بکەرە بەشێک لە هاوڕێی ژیانت.

10-خواردنی تەندروست لەیادمەکە.

11-پلان بۆ کارەکانی رۆژانە هەبێت و ئامانجەکانت دیاریبکە، رێگاش مەدە ژیانت ببێتە رۆتین.

12-ئاگاداری زیادبوونی کێشت بیت باشترە هەمیشە هەوڵبدە هاوسەنگ بێت.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

12 رێنمایی بۆ ژیانێکی باشتر Reviewed by Unknown on 8:04:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.