Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

دەریایەك زانیاری لەسەر وڵاتی عێڕاق بخوێنەرەوە بۆ یەكەم جار شتی نەبیستراو بزانە

زؤرترين زانيارى له سه ر جوگرافیای عێراق /
عێراق رووبەرەکەی نزیکەی ٤٥٣.٥٠٠ کم، شوێنێکی گرنگی ھەیە لە جیھانی نوێدا لەبەر ئەوەی شوێنێکی جوگرافی بایەخ داری ھەیە و دەروانێت بە سەر بەشی رۆژھەلاتی ناوچەی رۆژھەلاتی ناوەراست، هەوەها دەکەوێتە سەر پردێک زەویھەرسێ کیشوەرەکان بەیەکتر دەگەیەنێت ئەوروپا، ئاسیا، ئەفریقا، وە ئاسانترین شوێن و رێگای وشکانی و ئاوییە کە بە ناوچە ئاوەدانەکاندا دەروات، عێراق بەشێکە لە ناوچەی یان لە رێگای (ھلال الخصیب) ئەم ناوچەیە دەست پێدەکات لە کەنداوی عەرەبی و پاشان پێچ دەخواتەوە بەرەو عێراق و سوریا و فەلەستین و لوبنان و تا دەگاتە سەر دەریای سپی ناوەراست. لە سەردەمی مێژووی کۆندا ئەم ناوچەیە رێگای بە یەکگەیشتنی نەتەوەکانی رۆژھەلات بە رۆژئاوا بوو. سەرەڕای پێشکەوتنی شارستانی و ھۆیەکانی گواستنەوە، عێراق گرنگی و تایبەتمەندی شوێنی خۆی پاراست؛ لەبەر ئەوەی ھەموو رێگاکان لە ناوچەی کەنداو کۆدەبێتەوە وە ناوچەکانی باکورو رۆژھەلاتی کەنداوی عەرەب ناوچەی شاخاوی و سەختن سەرەڕای ئەوەی ناوچەی کەنداوی عەرەب شوێنێکی بازرگانی مامناوەندییە ئەویش لەبەر بوونی رێگاکانی ئاوی بەدەریای سوور و نۆکەندی سوێسدا. بەڵام باشووری عێراق گرنگییەکی تایبەتی ھەیە لەبەر ئەوەی ناوچەیەکی بازرگانی یان بەناوچەیەکی (ترانسێت)ە سەرەرای گرنگی شوێنەکەی وڵاتی عێراق لەرووی ئابوورییەوە بایەخی زۆری ھەیە چونکە مادەی سەرەتایی کانزایی زۆری تێدایە کە جیھانی نوێ پێویستییەتی، و عێراق لەڕووی کشتوکاڵییەوە گرینگی خۆی ھەیە بەتایبەتی لە بواری چاندنی دانەوێلە (گەنم و جۆ)دا، سەرەرای بوونی چەندین جۆر کانزا و سامانی سروشتیتر.
سنوور /
دەکەوێتە باشووری روژئاوای ئاسیا و باکووری روژھەلاتی نیشتمانی عەرەبی. تورکیا ئەکەوێتە باکوورییەوە و لای روژھەلاتی ئێرانە و ھەریەک لە سووریا و ئوردن و عەرەبستانی سەعوودی ئەکەونە ڕۆژئاوایەوە، و کووەیت و کەنداوی عەرەبی لە باشوورییدان.
شوێن /
شوێنی ولاتی عێراق دەتوانرێت لە سێ لایەنەوە دیاری بکرێت:
1. شوێنی فەلەکی؛ شوێنی فەلەکی گرینگییەکی تایبەتی ھەیە چونکە پێگەی ولات دیاری دەکات جا چ لە رووی ئابووری بێت یان لە رووی سیاسیەوە، کە شوێنی فەلەکی لێپرسراوە لە دیاری کردنی تایبەتمەندییەکانی ئاوو ھەوا پاشا کاریگەری دەبێت لەسەر جموجۆلی ئابووری بە ھەموو شێوەکان، عێراق دەکەوێتە نێوان بازنەی پانی (٢٩.٥.٢٠ باکوور لە باشوور) و (٣٧.٢٢.٥٠ لە باکووردا) کە بە سنوورەکانی باکوردا تێدەپەرێت، ئەم بازنە تایبەتمەندی ئاووھەوای ولات دیاری دەکەن و لێپرسراون لە بوونی چەندین جۆر لە ئاوو ھەوا وەک ئاوو ھەوای دەریای سپی ناوەراست لە باکووردا و ئاووھەوای ئستێپس لە ناوەراستدا وە بە مامناوەندی گەرم و بیابانی لە ناوچەکانی باشوور و رۆژئاوادا، ئەمانە ھەموو لێپرسراون لە جۆراوجۆری ئاوو ھەوا پاشان جۆراوجۆر بوونی بە بەرھەمە ڕووەکییەکان یان بەمانای پشت بەستنی تەواو بە خۆی (خۆبژێوی) پاشان ناردنە دەرەوەی ئەو بەشەی کە زیادە لە پێداویستییەکان بۆ دەرەوەی ولات، ھەروەھا عێراق رووبەرێکی باشی ھەیە کە درێژ دەبێتەوە لە نێوان ھێلی درێژی (٣٨.٤٥ رۆژھەلات لە رۆژئاوا) و (٤٨.٤٥ رۆژھەلات لە رۆژھەلات) ٠
2. شوێنی وشکانی و ئاوی؛ لە سەردەمانێکی کۆنی شارستانیەتیدا عێراق رێگایەکی سەرەکی بوو بۆ بەستنەوەی شارستانیەتی ئەوروپا و دەریای سپی ناوەراست لە رۆژئاوا وە ھەروەھا شارستانیەتی رۆژھەلاتی ئاسیا ھەرچەندە بە ھۆی پێشکەوتنی بواری تەکنۆلۆجیا و گەیاندن شوێنی ووشکانی ولاتی عێراق گرینگییەکەی دەگۆرا لە سەردەمێکەوە بۆ سەردەمێکی تر.
لە رووی ئاوییەوە عێراق کەنارێکی ئاوی ھەیە کە نزیکەی (٦٠ کم) دەبێت لەسەر کەنداوی عەرەبی ئەمەش رۆل و گرنگی خۆی ھەیە لە بواری بازرگانییدا، و لە ڕووی ئاووھەواوە رووبەرە ئاوییەکان دەریای سپی ناوەراست و دەریای سوور و کەنداوی عەرەبی ھەندێ جار ڕۆلیان دەبێت لەسەر رەگەزەکانی ئاوو ھەوا بە تایبەتی گەرمی و باران بەلام دەریایەکانی رەش و قەزوین ئەو رۆلەیان کەمترە٠
3. شوێن بە گوێرەی ولاتانی دەوروبەر و نیشتمانی عەرەبی؛ لە باکووردا تورکیا ، لە رۆژھەلات دا ئێران ، لە رۆژئاوا دا سووریا و ئوردن ، لە باشووردا کووەیت و شانشینی سعوودیە دراوسێی ولاتی عێراقن. درێژی سنور لەگەل ئەم وڵاتانە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
ئێران ١٣٠٠کم، تورکیا ٣٧٧کم، سعودیە ٨١٢کم، ئوردن ١٤٠کم، کووەیت ١٩٥کم، سووریا ٦٠٠کم.
بەرزی و نزمی/
لێکۆلینەوە لە فیسۆگرافیای ولاتی عێراق کارێکی ئاسان نیە لەبەر ئەوەی لە سنوری ئەم ولاتە چەندین جۆر دیاردەی سروشتی رووی زەوی بە چاو دەبینین، ناوچە شاخاوییە بەرزەکان لە باکوور و باکووری رۆژھەلاتدا کە لە رووی پێکھاتەوە بەشێکن لە زنجیرە چیاکانی ئەلپی لە ئەوروپادا پاشان بەرەو ئاسیا درێژدەبنەوە لە ناوچەکانی بێرنە لە ئیسپانیا تا دەگاتە چیاکانی الیوماس لە بۆرما. بەشەکانی رۆژئاوای عێراق بەشێکن لە بانەکانی نیمچەدوورگەی عەرەبی کە لە رووی جیۆلۆجیەوە لە تاوێری زۆر کەونن(بەردی کۆن)، وە زۆر رەقن بەلام ، بەشەکانی ناوەراستی یان (دەشتەکانی دۆلی دیجلە و فورات) کە بە قووڕ و ڵیتە داپۆشراوە لە سەردەمی دووھەم و سێیەمی جیۆلوجی دروست بوون لەگەل دروست بوونی دەشتەکانی ھیند کە (کنج و سند) ناسراون ئەم دەشتانە زۆر نزمن، بەلام ناوچەی زۆرگ چەند تایبەتمەندیەکی خۆی ھەیە کە جیا دەکرێتەوە لە ناوچەکانی تر ئەم ناوچەیە لە پێچی سادە پێک ھاتووە وە لە نێوان ئەو پێچانەدا دەشتی فراوان ھەیە بۆیە ناتواندرێت لەگەل ناوچە شاخاویە بەرزەکاندا یەک بخرێت، لەرووی بەرزی و نزمییەوە ناوچەی زوورگ جیاوازە لەگەل دەشتی نیشتەنی بۆیە ناتواندرێت لەگەل ئەم دەشتانەدا یەک بخرێت، بەلام ناوچەی بانی رۆژئاوا تەنھا بەشە یا ناوچەیە لە عێراقدا پێکھاتەکەی بەردی زۆر کۆنن کە لە بۆ سەردەمە کۆنەکان دەگەرێتەوە ئەم بەردانە بەبەردی کلس داپۆشراون کە پێک ھاتەکەی دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی دووھەم و سێیەمی جیۆلۆجی. دواتر ئەو بەرگانە لە بەشەکانی رۆژئاوا نەمان بەھۆی دامالینەوە ھەرچەندە لە رۆژئاواوە بەرەو رۆژھەلات بچین جۆری بەردەکان دەگۆرێت لە بەردی کۆنەوە بۆ بەردی نوێ و ئەگەر سەیری چینەکانی ئەم بەردانە بکەین لە بانی رۆژئاوا لێژاییان زۆر کەمە چونکە دامالین زۆر کاری تێکردوون تەنھا لە ناوچەی (کارە) نەبێت لە رۆخەکانی رۆژھەلاتی بانی رۆژئاوا کە بەپێچی سادە کۆتاییان دێت وە لە ھەندێ شوێندا تووشی شکان بوونەوە. بەلام دەشتی نیشتەنی ھەموو بەشەکانی تەختن تەنھا بەشی رۆژئاوای نەبێت کە ھەندێ بانی تێکەل بووە کە سەردەمی جیۆلۆجییەکەشی دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی (میۆسین).
ناوچەی شاخاوی لە عێراقدا /
ناوچە شاخە بەرزەکان یان پێچە سەختەکان، دەکەوێتە نێوان سنووری (عێراق – ئێران) ھەروەھا (عێراق – تورکیا) وە بریتین لە (شاکێو – شەکیو کە بەرزییەکەی – ٣٠٦٨ م بەرزە) ھەروەھا (حەسارۆست – قەندیل کە بەرزییەکەی نزیکەی – ٣٤٥١ م بەرزە وە حەسارۆست ٣٦٠٧ م بەرزە) شاخەکانی نێوان عێراق تورکیا وەک (شاخی میھرەبان – ٢١٣٣ م) ھەروەھا (چیای ئاشیتە – ٢٣٥٢ م بەرزە) ھەروەھا (چیای سەرمەیدان– ٣٥١٠ م) بەرزە ، ئەم ناوچەیە لە ئەنجامی پالەپەستۆی بەھێزەوە چەماوەتەوە بۆتە ھۆی نەبوونی سیستەمێکی دیاری کراو بۆ دابەش بوونی ئاو، ھەروەھا ئەم ناوچەیە لە بەردی گۆراو پێک ھاتووە وە ھەندێ جاریش بەردی کلسی لەم ناوچەیە دا بەدی دەکرێت، ھۆکارەکانی دامالین بەتایبەتی بەفر و باران کاریگەری زۆری بەسەر ئەم ناوچەیەدا کردووە ھەندێ جاریش بەردی ئۆرگانی یان ئەێلی تێدا بەدی دەکرێت ، بەلام ناوچەی پێچە سادەکان ئەم ناوچەیە لە دوو زنجیرە شاخی ھاوتەریب پێک ھاتووە، دەشتی ناوچە شاخاوییەکان وەک (سندی – شارەزوور – رانیە) ئەم ناوچانە جیا دەکەنەوە لەگەل ناوچە پێچەسادەکان، ھێلی یەکەمی ئەم دوو زنجیرەیە ناوچەی شاخە بەرزەکان جیا دەکەنەوە لە ناوچەی زورگ کە ئەوانیش پێک ھاتوون لە شاخەکانی (بێخێر- سپی، عقرە – ئاکرێ، شیلمان، باباجی – پیرمام، سەفبن، ھەیبەت سوڵتان، بازیان، سەگرمە) کە بەرزییان لە نێوان (١٠٠٠ – ١٧٠٠ مەتر) دایە، بەلام ھێلی دووەم بریتیە لە (گارە، بەرات، حەریر، کۆسرەت، تاسلوجە، سوورداش، پیرەمەگروون، بەرانان) کە بەرزییان لەنێوان(١٤٠٠ – ٢٠٠٠ مەتر) دایە.
لەم ناوچەیەدا چەند دەشتێکی فراوان ھەیە وەک لەسەرەوە باسمان کرد .
1. دەشتی سندی – زاخۆ: ئەم دەشتە لە شێوەی سێگۆشەیەک دایە کە بنکەکەی ھاوتەریبە لەگەل ڕووباری (ھیزل) کە سنووری عێراق – تورکیایە، ئەم دەشتە درێژ دەبێتەوە لە رۆژئاوا بۆ رۆژئاوا بەرزییەکەی لە نێوان (٤٠٠ – ٦٠٠) مەتر دەبێت پانییەکەی (٦ کم) دەبێت ھەروەھا درێژییەکەی ( ٥ کم٢) دەبێت، ئەم دەشتە بە نیشتەنی لمی داپۆشراوە لە بەشی رۆژھەڵاتیدا دەگات بە دەشتی ئامێدی کە رووبەری ئەم دەشتە کەمتر بەپیتە
2. دەشتی رانیە: ئەم دەشتە لە شێوەی ھێلکەییدایە ئاوی زێی بچووک بەم دەشتەدا تێپەر دەبێت کە پێچ دەخواتەوە شێوەی (V) پێک دەھێنێت، بەرزی ئەم دەشتە لە نێوان (٤٨٠ تاکو ٦٠٠مەتر) دایە، شاخی کێوە رەش ئەم دەشتە دەکاتە دوو بەشەوە کە بەشی رۆژھەلاتی بە دەشتی پشدەر ناسراوە و بەشی رۆژئاوای بە دەشتی بیتوێن ناسراوە تێکرای رووبەری ئەم دەشتە بەھەردوو بەشەکەیەوە (٨٠٠ کم٢) دەبێت.
3. دەشتی شارەزوور: ئەم دەشتە دەکەوێتە ئەو پەری باشووری رۆژھەلاتی ناوچەی شاخاوی لە سنووری عیراق – ئێران وە بەرزی ئەم دەشتە لە نێوان (٥٤٠ – ٦٠٠) مەتر دایە درێژییەکەی (٤٥ کم و پانییەکەی ١٥کم) دەبێت، شاری سلێمانی دەکەوێتە ناوەراستی ئەم دەشتەوە ئەم دەشتە لە شێوەی چەماوەیەکی قۆپاودایە. شاری ھەڵەبجە دەکەوێتە ئەوپەری باشووری.
ناوچەی زوورگ
ئەم ناوچەیە ناوچەیەکی گواستراوە لە نێوان چیا بەرزەکان لە باکووردا و لە نێوان دەشتی نیشتەنی لە باشووردا تێکرای رووبەرەکەی نزیکەی ١٥ % رووبەری عێراقە و بەرزی لە نێوان ٢٠٠ – ١٠٠٠ مەترە لە شێوەی کەوانەیەک دایە درێژییەکەی (٥٠٠ کم)ە، و پانییەکەشی لە نێوان (٨٠ – ١٥٠ کم)ە، لە باکووری رۆژئاواوە دەست پێدەکات تاکوو باشووری رۆژھەلات ئەم ناوچەیە چەند خاسیەتێکی ھەیە یان چەند جیاوازییەکی ھەیە لە نێوان رووی خاکەکەی وەک بوونی چەندین گردوو شاخ و زوورگ، سنووری باشووری پێکدێت لە چیاکانی (حەمرین، مەکحول، عەتشان، ئیبراهیم، تەلەعفەر، سنجار، عادی) ، بەلام بەرزاییەکانی گردەکانی تر لەگەل کەنارەکانی رۆژھەلاتی ڕووباری دیجلەن وەکو بەرزاییەکانی (گەیارە تا دەگاتە رۆژئاوای شاری موێ ، پاشان بەرزاییەکانی تر بەدیار دەکەون. ڕووبارەکانی دیالە و عڤیم چیای حەمرین دەبرن لە نێوان چیاکانی مەکحول حەمرین و لە پاش ئەم زنجیرەیە دەشتی زۆر فراوان و گەورە ھەن ئەم دەشتانە چەند زنجیرەیەک شاخ لێکیان جیا دەکاتەوە و بەشێوەی تاک تاک و ھاوتەریب لەگەل یەکتری لە سنووری عێراق ئێران دەست پێدەکات لە رۆژھەلاتی کەرکوک کۆتایی پێدێت وەک چیاکانی (دارە ووشکە – گەلا بات) کە بەرزیان لە نێوان ٢٠٠ – ٣٠٠ مەتر دایە بەلام زنجیرەکانی تر پێک ھاتوون لە چیاکانی (شاکەل، تساق، عەلی) کە بەرزیان لە نێوان (٣٥٠ – ٦٠٠ مەترە) و چەند زنجیرەی تر ھەن کە لەشاری کەرکوکەوە درێژ دەبێتەوە بەرەو زێی گەورە وەکو چیای قەرەچوغ، بەلام بەشەکانی باکووری رۆژئاوای ئەم ناوچەیە پێک ھاتووە لە چیاکانی (مەقلوب – بەعشیقە – عین سەفڕاء – عین زالە – تەل موسا – تل عوینان) ھەروەھا لەم ناوچەیە چەندین دەشتی گەورە و فراوان ھەن وەک لە خوارەوە دیاریکراون؛
1. دەشتی حەمرین: بریتییە لە چەماوەیەکی قۆپاو بە ھۆی بەردی نیشتوو و لە شێوەی چین چین دایە سنووری جوگرافی ئەم دەشتە لە باکووردا دەست پێدەکات لە بەرزاییەکانی گەیارە تا سنووری ئێران لە باشووری شاری خانەقین، پان و تەختە لە بەشەکانی باکووریدا بەلام بەرز دەبێتەوە ھەرچەندە بەرەو باشوور برۆین، پانایی ئەم دەشتە لە بەشەکانی ناوەراستدا (٣٢ کم) وە ئەم پاناییە زیاد دەبێت ھەر چەند بەرەو باشوور و باکوور برۆین کە پانییەکەی دەگاتە (٦٤ – ٨٠ کم) و بەرزی لە نێوان (١٨٠ – ٢٥٠ م) دەبێ، ئەم دەشتە چەند ڕووبارێکی وەرزی پێدا دەروات وەکو ڕووباری (داقوق).
2. دەشتی دیبەگە: بریتیە لە چەماوەیەکی قۆقز کە لە نێوان بەرزاییەکانی ئاوانەداغ و قەرەچووغ دایە پانییەکەی ١٦ کم وە درێژی ٨٠ کم، وە بەرزی نزیکەی ٣٠٠ م دەبێ، ئاوەرۆیی بەشی باکووری کە دەرژێتە زێی گەورە ئەوا بە دەشتی کەندیناوە ناسراوە ئەم حەوزە بە نیشتەنی لم و دەنکۆلەی گەورەی لم و قورو چگل پربۆتەوە، ئەم دەشتەش بەناوبانگە بە بوونی ئاوی ژێر زەوی کە لە بەرزاییەکانەوە بۆیی دێ کە لە شێوەی کانی و سەرچاوە دەردەکەون لە رۆخەکانی.
3. دەشتی ھەولێر: دەکەوێتە بەشی باکووری رۆژھەلاتی بەرزاییەکانی ئاوانەداغ یان زورگەزراو و ھەردوو لایەکەی دەورە دراوە، بەشەکانی باشووری رۆژھەلاتی درێژدەبێتەوە تاوەکو دەگاتە بەرزاییەکانی(کانی دۆمەلان ) درێژییەکەی لە باشووری رۆژھەلات تاکو باکووری رۆژئاوا دەگاتە ( ٨٥ کم)بەلام پانییەکەی نیوەی درێژییەکەیەتی وە بەرزی لە نێوان ( ٣٠٠ – ٤٥٠ م ) دایە ، بریتیە لە حەوزێکی فراوان بە قوم و چەگل پربۆتەوە لە ژێریدا چەند چینێکی بەختیاری دەردەکەوێت وەردەکەی چەند بەرزییەکی تێدەکەوێت و ئاوەرۆیەکەی دەرژێتە زێی گەورە و زێی بچووک و ئەویش بەئاوی ژێر زەوی بەناوبانگە. چونکە نزیکە لەو ناوچە شاخاویانەی کەلە بەردی کلسی کونیلە دار پێک ھاتوون.
هەر لەم ناوچەیەدا دوو بانی دیار هەن کە لە خوارەوە ڕوون کراونەتەوە؛
1. بانی کەرکوک: دەکەوێتە نێوان سنوری عێراق ئێرانەوە وە دەشتی ھەولێر لە بەشی رۆژھەلاتی و رۆژئاوا و شاخەبەرزەکان لە باکوور وە یان گردەکان لە باشووردا، بەرزییەکەی لە نێوان (٦٠٠ – ١٠٠٠م) دەبێت لە ئەنجامی جولانەوەی زەوی دروست بووە، پاشان لە رۆخەکانیدا چەندین شاخ بەرز بۆتەوە وەک شاخی (تساق کە ٦٨٨م بەرزە، خارخالان کە ١١٨٥م بەرزە، و شاکەل کە ٤٥٠م بەرزە) بەلام لە رۆخەکانی رۆژھەلاتی شاخەکانی (باسکی زنور ١١٨٠م بەرزە).
2. بانی موێل: کە زۆرجار بە بانی ئاشوور ناودەبرێت کە بەشەکانی باشوور و رۆژئاوای ناوچەی بانەکانی گرتووە وە چەندین بەرزایی تێکەوتووە وەک و شاخی (تەل موسا، عەین زالە، عەین سەفڕاء).
بانی ڕۆژئاوا /
دەکەوێتە بەشی رۆژئاوای عێراقەوە سنووری رۆژھەلاتی لە رۆژئاوای فوراتەوە لە دەریاچەی حەبانییە تا دەگاتە ھۆری حەمار پاشان لە باشووردا لەگەل شەتولعەرەب درێژ دەبێتەوە و لە کەنداوی عەرەب کۆتایی پێدێت لە باکووردا لە دەریاچەی حەبانییە بەرەو رۆژھەلات لە نزیک ئاوەرۆیی ڕووباری دیجلە لە دەوربەری شاری سامراوە تا دەگاتە شاخی حەمرین و لە باکووردا تێدەپەرێ لە نێوان مەکول – سنجار تا سنووری عێراق سووریاوە و سنووری رۆژئاوای و باشووری رۆژئاوای لەگەل سنووری سیاسی سووریا و ئوردن و سعودیەوە، رووبەرەکەی نزیکەی ٢٧٠.٠٠٠ کم دەبێت وە نزیکەی ٣ / ٥ی رووبەری عێراق دەبێت.
دەتوانرێت لە بانی رۆژئاوادا پێنج بەش لەیەکتر جیابکرێتەوە:
1. ناوچەی جەزیرە و نمایی (ثرثار): بریتیە لە ئەستێلکێک قولاییەکەی زۆر نیە بەرەو باشوور درێژ دەبێتەوە، رۆخی ھەیە لە رۆژھەلات و رۆژئاوادا، دۆلی سەرپار ئاوەرۆی سەرەکی ئاوی ناوچەی جەزیرەیە کە گەورەترین چالە یان نزماییە درێژی ٣٠٠ کم دەبێت پانی ٤٥ کم دەبێت وە بەرزییەکەی ٢٢٥ م دەبێت لە باکوور تا دەگاتە ٣ مەتر لە خوار ئاستی رووی دەریاوە لە نزیک دەریاچەی سەرپارەوەیە. ناوچەی جەزیرە لە چەند پێچێکی بچووک پێک ھاتووە ھەندێکیان لە ژێر نیشتەنی لم دان وە ھەندێ لە رووبەرەکەی بە دەرەوەیە ئەویش لە ئەنجامی جولانەوەی ناوەوەی زەوی.
2. ناوچەی دۆلەکان: بەشی ناوەراستی بانی رۆژئاوای داگیر کردووە جۆری بەردەکان و پێکھاتەیان کاریگەری لەسەر سیستەمی ئاوەرۆیەکەی ھەیە لەم ناوچەیەدا چەند دۆلێک ھەیە وەکو دۆلی حۆران و دۆلی سپی (ابیچ)، لە ئەنجامی جۆلانەوەی ناو زەوی گەورەترین چال لەم ناوچەیەدا دروست بووە کە ناسراوە بە نزمایی (کحارە) کە رووبەرەکەی نزیکەی ٨٠٠ کم دەبێت کە بە ھۆی بەرز بوونەوە و نزم بوونەوەی رووی زەوی و پاشان شکان دروست بووە بەلام لە کۆتایی ناوچەی دۆلەکاندا دەشتێکی گەورە ھەیە کە ناسراوە بە دەشتی حمادە کە لە سنووری نێوان عێراق و ئوردن و سعودیەوەیە و کۆتایی دێت بە شاخێک کە ناسراوە بە شاخی عنیزە کە (٩١٥ م) لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە.
3. ناوچەی بەردەکان (بەرداوی ): ئەم بەشە دەکەوێتە باشووری ناوچەی دۆلەکانەوە لەبەر ئەوەی ناوچەکە ھەمووی بە بەرد داپۆشراوە بۆیە بەم ناوە ناسراوە ئاووھەوا رۆلێکی زۆری ھەبووە لەسەر دروست بوونی بەردەکان لەو ناوچەیە بەتایبەتی ووشکی و جیاوازی پلەی گەرمی بەردەکان شکان و پارچەپارچە بوون و رۆخەکانیان زۆر تیژن زۆربەی بەردەکان لە جۆری بەردی کلسن.
4. ناوچەی دبدبە: دەکەوێتە ئەوپەری باشووری رۆژھەلاتی بانی رۆژئاوا ئەم ناوچەیە ھەمووی بەبەرد و لم داپۆشراوە بە تایبەتی کە لەگەل با ھاتوون لە ناوچەکانی بەرداوی و وە ناوچەی دۆلەکان چەند دۆلێکی تێکەوتووە کە ژمارەیان کەمە گرینگترینیان عەمیقە .
5. رۆخە بڕاوەکانی بانی رۆژئاوا: کە بریتین لە رۆخەکانی بانی رۆژئاوا دەرواننە سەر دەشتی نیشتەنییەوە واتا رۆژھەلاتی ناوچەی بەردەکان و دۆلەکانەوە، ھەروەھا رۆخەکانی بانی رۆژئاوا دەگرێتەوە کە لە دەوروبەری ڕووباری فوراتەوەیە بۆیە بەم ناوە ناسراوە وە ناودەبرێت، چونکە چەند دۆلێک ئەم ناوچەیە دەبرن، لە ئەنجامی جولانەوەی زەوی ھەندێ ناوچە بەرز بوونەتەوە وە ھەندێکی تر نزم وەک ناوچەی ھۆری حەبانیە ھەروەھا ناوچەی خوێ ھەروەھا ئەبو دبس.
دەشتی نیشتەنی /
ئەم ناوچەیە لە کۆندا بەناوچەی زەویە رەشەکان ناسراوە سەرەرای ئەوەی کە رەنگی خاکەکەی نزیکە لە قاوەیی کال واتا رەنگەکەی رەش نیە، رووبەری ئەم دەشتە نزیکەی ٩٣.٠٠٠ کم کە دەکاتە ١ / ٥ی خاکی عێراق ئەم ناوچەیە پێک ھاتووە لە نیشتەنییەکانی ئاوی دیجلە و فورات کە لە سەردەمی جیۆلۆجی نوێوە ھێناویەتە ئەم ناوچەیە. ئەم ناوچانە تەختاین بەرزاییەکەیان لە زۆربەی شوێنەکاندا لە ٢٠ پێ تێپەر ناکات واتە (٤ م) نیشتەنی ئەم ناوچانە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر جیاوازی ھەیە، لە روی قولی و ھەروەھا قەبارەی گەردەکانیەوە، نیشتەنییەکانی ناوچەی بەێرە کە ئاوی کاردل ھێناویەتی گەورەترە لەوەی ئاوی دیجلەو فورات٠ لێکۆلینەوە جیۆلۆجیەکان دەلێن لە کاتی خۆیدا ئاوی کەنداو تا نزیک شاری تکریت دایپۆشیوە بەلام دواتر بەرەو دواوە گەراوەتەوە. بەتەنھا ڕووباری دیجلە و فورات بەژداریان نەکردووە لە پێک ھێنانی دەشتی نیشتەنی بەلکو ئاوی ڕووبارەکانی (کارول گەرمە) بەژداریان کردووە لە ھێنانی نیشتەنی و ھەروەھا پربوونەوەی ئەم ناوچانە، ئەو نیشتەنیانەی کە ڕووبارەکانی (کارول و گەرمە) ھێناویانە بووە رێگر لەبەردەم ئاوی دیجلە و فورات لە کاتی گەیشتنیان بۆ ناوچەی کەنداوی عەرەب و زۆلگاوەکان ھەندێ جار ئاوی ڕووباری دیجلە و فورات بەرەو ناوچە نزمەکان رۆیشتن یان رێرەیان گۆراوە، پاشان بە شێوەیەکی راستەوخۆ گەراوەتەوە بۆ ئاوی کەنداوی عەرەب، پاشان ڕووباری شەتولعەرەبیان پێک ھێناوە، نیشتەنییەکانی ڕووباری (کارول) زۆرجار زیاتر بووینە لە نیشتەنییەکانی ئاوی (دیجلە و فورات) چونکە رۆیشتنەکەی خێرا بووە پاشان بووەتە ھۆی دروست بوونی بەنداو، کە رێگەی کەشتیوانی زۆر تێدا ناخۆش بووە لە ئەنجامی ئەو نیشتەنیانەی کە ئاوی دیجلە و فورات کە سالانە دەگوازرێتەوە بۆ ئەم ناوچانە ھەندێ جار بە ٢٥٠ ملیۆن پێ مەزندە دەکرێت کە بۆتە ھۆی دروست بوونی زەوی نوێ زۆرجار مەزندە دەکرێت ٣ میل لە ١٠٠ سالدا.
دەشتی نیشتەنی لە چەندین بەشی سەرەکی پێک ھاتووە ؛
1. رۆخی ڕووبار–ڕووبارەکان: ئەمە لە کۆنترین بەشەکانی دەشتی نیشتەنیە لە ھەندێک شوێن بەرزی دەگاتە (١٠ م)
2. دەشتی ڕووبارەکان: ئەم دەشتانەش لە ئەنجامی گەردیلە قوریەکان دروست بووینە کە ئاوی دیجلە و فورات لەگەل خۆیدا ھێناون لە کاتی لافاودا.
3. دەشتی دەڵتاکان: ئەمانە بەرزیان کەمترە وە رووبەریشیان کەمترە لە دەشتی ڕووبارەکان ئەویش بەھۆی کەمبوونەوەی لێژایی دەشتی نیشتەنی، لەو بەشەدا کە تێدا ئاوی دیجلەو فورات چەندین لقی لێ جیا دەبێتەوە و ھەروەھا پێچ دەخواتەوە.
4. ناوچەی زەلگاوەکان: ئەم ناوچەیە دەکەوێتە نێوان شاری عەمارە (ناسڕیە) قورنەکە لە شێوەی سێگۆشەدایە زۆربەی زۆری ئاوی ڕووبارەکان دەرژێتە ئەم ناوچەیە.
5. ناوچەی رێژگە: ئەمەش دەکەوێتە دەوروبەری ناوچەی (شەتولعەرەب)ەوە زۆرجار دیاردەی ھەلکشان و داکشانی ئاو لە کەنداوی عەرەب کاریگەری بەسەریەوە دەبێت کە دەبێتە ھۆی کۆبونەوەی نیشتەنییەکان لە دەووروبەری ر‌ۆخەکان دا ئەمەش وای کردووە لە ناوچەکانی تر بەرز تربێت.
6. ناوچە دەشتە کەناراوییەکان: ئەمە دەکەوێتە ئەوپەری باشووری دەشتی نیشتەنی واتا کەنارەکانی کەنداوی عەرەبەوە، زۆر جاران لە کاتی ھەلکشاندا ئاوی کەنداو دایی دەپۆشێت.
7. دەشتە پانکەییەکان: رۆخەکانی رۆژھەلاتی دەشتی نیشتەنی – ئەم دەشتانە لە ئەنجامی ئەم نیشتەنیانە کە لە ڕووبارەکانی چیاکانی ئێرانەوە ھاتوون کاتێک بەو ناوچانە دەگەن ئەوەی قور و نیشتەنییە جێدەھێلن، لە ئەنجامدا دەشتە پانکەییەکان دروست دەبن. بەلام دەشتەکانی رۆژئاوای دەشتی پانکەیی لەو نیشتەنییانە دروست بووینە کە ئاوی ڕووبارەکان لە رۆژھەلاتدا ھێناوییەتی. زیادە : دەشتی نیشتەنی ١ / ٥ی رووبەری عێراق پێک دێنێ بەھۆی نیشتەنی پێک ھاتووە لە ئاوەکانی دیجلە و فورات ھێناویانە لە شوێنە بەرزەکان و ئەم دەشتانە شوێنەکانیان نزمە بۆیە لەوێ نیشتوون و ئاوەکانی دیجلە و فورات لەو شوێنانەدا واتا ناوەراست و خوارووی عێراق لە قۆناغی پیرین بۆیە بەشێوەیەکی بەربلاو بەلاو بۆتەوە.
ئاو و ھەوا /
لەکاتی ھەر لێکۆلینەوەیەکی ئاووھەوادا پێویستە رەگەزەکانی ئاووھەوا وەربگرین وەکو (گەرمی , باران , با , پالەپەستۆ , شێ) بۆدیاری کردنی روخساری ئاووھەوای ھەرناوچەیەک وەھەر ھەرێمێکی جوگرافی. ھەندێک جارھۆکاری شوێن و دوورو نزیکی لە رووبەرە ئاویەکان رۆلی خۆی دەبینێ بۆ دەستنیشان کردنی جۆری ئاووھەوا لە عیراقدا، پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە لەوەرزی ھاویندا پاشان نزم دەبێتەوە لە وەرزی زستاندا. بەرزی و پلەی گەرمی لەعیراقدا دەگەرێتەوە بۆچەند ھۆیەک وەک دووری شوێنەکەی لەرووبەرە ئاویەکان و درێژی کاتژمێرەکانی رۆژ کە لە ھەندێ رۆژەکانی مانگی تەمموز (١٤.٤) کاتژمێر و چوار دەقیقە دەبێت و ھەروەھا کەمی رێژەی شێ و ئاسمانی ساف(سامال). بەلام نزمی لەزستاندا دەگەرێتەوە بۆ نزیکی لەھێلی یەکسان و بەرزی ونزمی رووی خاکەکەی و سەرەرای کاریگەری پالەپەستۆ و پەستانی کەش کە کار لەئاووھەواکەی دەکەن لەم وەرزەدا. بەلام لەرووی باران بارینەوە کە جۆری بارانی گەردەلولە (بابۆران) و رێژەکەش جیاوازە ئەویش بەپێی ئەندازەی ھاتنی ئەو (نەوالە شێیانە). جیاوازی بەرزی لە ئاستی رووی دەریاوە کە رێژەکەی لەنێوان(١٠ – ١٠٠ سم) دەبێت ھەر چەندە بەرەو باکوورو باکووری رۆژھەلات برۆین بایەکەی لەجۆری باکوری رۆژئاوایە خێراییەکەی مام ناوەندییە بەدرێژایی رۆژەکانی سال، بەلام لەباشوردا جۆری بایەکە دەگۆرێ بۆ بای باشوری رۆژھەلات و عیراق بەزۆری لەژێر پالە پەستۆی بەرزی نیمچە خولگەییە کە زالە بەسەر بیابانی گەورەی عەرەبی وە نابێ کاریگەری بەرزی ونزمی لەبیربکەین بەتایبەتی لەناوچە شاخاویەکاندا لەسەر ئاراستەی (با) و رێژەی باران و جۆری داباریندا. بۆیە ئاووھەوای عیراق دەکەوێتە ژێرکاریگەری کۆمەلێک گۆراوی ئاووھەوای جێگیر و ناجێگیر کە ئەوانەی دەبنەھۆی جیاوازی ئاووھەوا لەزستانەوە بۆھاوین و لەباکورەوە بۆ باشوور.
ھەرێمەکانی ئاوو ھەوا لە عێراقدا ئەمانەی خوارەوەن؛
1. ھەرێمی دەریای ناوەراست مامناوەندی ووشک وە گەرم لە ھاویندا؛ ئەمەش بەشەکانی ناوەراست و باشووری ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە (پێچە سادەکان) کە تێدا تێکرای گەرمی گەرمترین مانگ لە (٥٠ ف) زیاتر دەکاتە ١٠ پلەی سەدی، وە ساردترین مانگ لە نێوان (٦٤.٤ ف) واتا ١٨ پلەی سەدی و (٢٦.٦ ف) کە دەکاتە ٣ پلەی سەدی، وە بارانی زستانەیە و لە ھاویندا ووشکە ، ئاووھەوای دەریای سپی ناوەراست دەبێتە دوو جۆر ( CSA) کە ووشک و گەرمە لە ھاوین، وە ھەروەھا جۆرەکەی تریان ووشک و مامناوەندییە کە ناسراوە بە ( CSB) کە لە بەشەکانی باشوورو رۆژھەلات دا تێبینی دەکرێت گەرمترین مانگ لە جۆری ( CSA) زیاترە لە (٢٢ پلە) بەلام لە (CSB) کەمترە لەو پلەیە سەرەرای جیاوازیان لەرووی باران بارینەوە کەلە (CSB)دا زیاترە لە ٨٠ سم بەلام لە (CSA)دا لە نێوان (٦٠ –٧٠) سم دایە٠
2. ھەرێمی ئاووھەوای ستێپس گەرم و باراناوی؛ ئەم ئاووھەوایە ناوچەکانی زورگ دەگرێتەوە لە عێراقدا واتا باشوورو رۆژئاوای ھەرێمی دەریای سپی ناوەراست بە شێوەیەکی پشتێنەیی لە باکووری پلەی گەرمی لەو ھەرێمەدا بەرزە کە تێکرای سالانەی زیاترە لە ١٥ پلەی سەدی بەلام بارینەکەی وەک و ھەرێمی دەریای سپی ناوەراستە بەلام رێژەکەشی کەمترە بە بەراورد لەگەل ناوچەی یەکەم، چونکە ئەم ناوچەیە نزمترە رێژەی باران بارین لە نێوان ٤٠ – ٥٠ سم دەبێت لە ھەندێک سالدا ئەم جۆرە ھەرێمە سنوورەکەی گۆرانکاری بەسەر دێت بەتایبەتی بەھۆی ھەلبەزین و دابەزینی رێژەی باران بارینەوە لەو سالانەی کە رێژەی باران بارین تێدا کەمە سنوورەکەی فراوان دەبێت بەرەو ھەرێمی ئاووھەوای بیابانییەوە ھەندێ جاریش جۆرێک لە رووەکی بیابانی تێدا دەروێت.
3. ھەرێمی ئاووھەوای بیابانی گەرم؛ ئەمەش زۆربەی زۆری خاکی عێراقی داگیر کردووە ناوەراست و باشوورو رۆژئاوا ئەمەش دەبێتە دوو جۆر:
* ھەرێمی ئاووھەوای بیابانی گەرم وە باراناوی زستانە: بەشەکانی باشووری ولات دەگرێتەوە کە تێدا تێکرا پلەی گەرمی سالانە زیاترە لە ٢٠ پلەی سەدی.
* ھەرێمی بیابانی ساردو باراناوی زستانە: بەشەکانی باکووری بانی رۆژئاوا دەگرێتەوە تێکرای پلەی گەرمی سالانەی زیاترە لە ١٥ پلەی سەدی و بارانیشیان زستانەیە و تێدا رێژەی بەھەلم بوون زیاترە لە رێژەی باران بارین .
گڵ /
چەندین پێناسەی جۆراوجۆر بۆ گل ھەیە بۆنمونە: بریتییە لەو تێکەلە کانزاییەی ماددەی ئۆرگانیەی کەبەشەکانی چینەکانی سەرەوەی توێکلی زەوی دەگرێتەوە. بەلام ئەوەی تایبەت بێت بەزانستی گل ئەوا ئەو شوێنەیە لە توێکلی زەوی کەوا رووەکی تێدادەروێت, کۆمەلێک ھۆکار ھەن وەکو(ئاووھەوا و گەرمی و باران), ھەروەھا جۆری بەردەکان وبەرزی ونزمی وە مرۆڤ و کات وبەرگی رووەک کاریگەریان دەبێت لەسەر دروست بوونی گل. یان گل لەھەرناوچەیەکدا رەنگدانەوەی بارودۆخی ئاووھەوای ناوچەکە و بەرزی ونزمی و رووەکەیەتی ھەندێک گلمان ھەیە دەولەمەندەوە ھەندێکی تر ھەژارە بوونی ماددەی کانزایی و خوێکان وەک کالسێوم و فسفۆر و پۆتاسیۆم و نایترۆجین و مەگنیسیۆم و بۆرۆن، بونی ئەم ماددانەوە ماددەی ئۆرگانی نیشانەی دەولەمەندی گلن و بەپێچەوانەوە نیشانەی بێ پیتی گل دەگەیەنێ. کەواتە جۆری بەردەکان و بەرزی ونزمی و ئاووھەوا ھۆکاری سەرەکیینە لەبۆ دیارکردنی بەپیتی خاک ئەوەی تایبەت بێت بەگلی عیراق ماددەی جیری وکلسەکان بەشێکی زۆری پێکھاتەی گلەکە پێک دێنێت وەلە جۆری گلی گواستراوە سەرەرای بونی چەند جیاوازیەکی کەم, گلی ناوچەی دەشتی نیشتەنی جیاوازە لەگەل گلی ناوچەی زورگ ئەویش بەھۆی جیاوازی بەرزی ونزمی یەوە.
(بیورینگ) زانای ھۆلندی لەسالی١٩٦٠ ھەستا بەدابەش کردنی جۆرەکانی گل لەعیراقدا کەلەم بەشانەی خوارەوە پێک دێت:-
1. گلی کەستەنائی:- (رەش-خاکی رەش)؛ ئەم جۆرە گلە بەشی ھەرە زۆری ناوچەکانی دەشتی شاخاوی داگیرکردوە وەک دەشتی (رانیە, شارەزوور, سندی) ئەم جۆرە گلە ئەستوریەکەی زۆرەیان قولە لەگلی نەرم پێک ھاتووەوە مادەی ئۆرگانی و کانزایی تێدایە و رێژەی خوێی تێدا کەمە بۆیە لە گلە بە پیتەکان دادەنرێت.
2. گلی قاوەیی مەیلەو رەش: ئەم جۆرەگلە ناوچەیەکی بەرفراوانی ناوچەی زورگی داگیرکردووە گلی ئەم ناوچەیە کەمتر بەپیتە، ئەگەر بەراوردی بکەین لەگەل جۆری یەکەمدا بەھۆی کرداری شۆرانەوە ماددەی کانزایی و ئۆرگانی کەمترە لەجۆری یەکەم.
3. گلی قاوەیی مەیلەو سور: ئەم جۆرە گلە دەکەوێتە باشووری جۆری دووەم تا دەگاتە ناوچەکانی باشورو رۆژئاوا تانزیک بانی جەزیرەوە لەباشوریشدا تا وەکو دەشتی نیشتەنی ئەم جۆرە گلە ماددەی کلسی وجبسی تێدا زۆرە وە لە قولاییەکی کەمدا.
4. خاکی بیابانی یان سلیزۆم یان بیابانی خۆلەمێشی:- ئەم جۆرە لەناوچەکانی باکورو ناوەراستی بانی رۆژئاوایە ماددەی ئۆرگانی لە ١% تێپەرناکات وە زۆر دەولەمەندە لە ماددەی کلس بەتایبەتی لەسەر رووەکێکدا بەلام لەبەشەکانی باشوری بانی رۆژئاوادا بەھۆی ھۆکاری دامالین بەتایبتی (با) گل لەم ناوچەیەدا لەنێوان لمی وبەردی دایەوە ماددەی ئۆرگانی تێدا کەمە کە لە (٠,٥ %) تێپەر ناکات و لەعیراقدا چەندین جۆری تر لە گلمان ھەیە بۆ نمونە گلی بەردی یان گلی رۆخی ڕووبارەکان یان گلی دەشتی دەلتا یان گلی ناوچەی زۆلکاوەکان.
ڕووەکی خۆرسک /
لەعیراقدا دەرئەنجامی بارودۆخی ئاووھەوا و گل و بەرزی و نزمیەکەیەتی لە٧٠%ی رووبەری عیراق رووەکی بیابانییە، ئەم رووەکانە خۆیان گونجاندوە لەگەل گەرمی و ووشکی زۆرەوە کە بۆ ماوەی زیاتر لەھەشت مانگ دەبێت، ئەگەر سەیری نەخشەی دابەش بوونی رووەکی خۆرسک بکەین لەعیراقدا ئەوا دەتوانین بۆ سەرچەند جۆرێک دابەشیان بکەین وەکو:-
1. ناوچەی شاخاوی: کەدارستانی سروشتی تێیدا رواوە بەتایبەت لەناوچەکانی باکورو باکوری رۆژھەلاتدا کە بە شێوەیەک دەست پێدەکات لەچیاکانی بێخێر, سپی, ئاکرێ، پیرمام, کۆسرەت, وە لە قەسری شیرین کۆتای پێدێت دارستانی ناوچەی شاخاویەکان بەزۆری لەجۆری گەلاوەریوە (نفڤیە) کە لە (٨٥% )ی ھەموو دارستانەکان پێکدێنێ نمونە وەکو داربەروو و مازی و قەزوان.
2. بەلام لە ناوچەی دۆلەکاندا دیسان چەندجۆرێکی تر لە رووەک ودارستانی سروشتیمان بەرچاو دەکەوێت وەکو گوێز و سماق و ترێ وە چەندان جۆری تر.
3. بەلام لەناوچەی زورگ کە بە شێوەیەکی زۆر سەرسورھێنەر بلاوبۆتەوە کە لە ھاویندا بێ بەرگە بەلام لەبەھار و پایزدا ئەوناوچەیە بەرگێکی سەوزدا دەپۆشێت بەلام جیاوازی ھەیە لە ناوچەی شاخاویدا رووەکی ئەم ناوچەیە بریتیە لەگژوگیا و ھەندێک رووەکی وەرزی وەک کەنگر, تۆرکە, کاردی, پۆنگ, کنێر و ھەروەھا دۆمەلان کە بەزۆری لەدەشتەکانی حەمرین و دەشتی قەراج دا پەیدا دەبێت.
4. بەلام لەرۆخی ڕووبارەکاندا کە چەند جۆری ترلەرووەکمان ھەیە وەک چنار و بی.
5. ھەروەھا ناوچەی زۆنگاوەکانیش بە تایبەتی قامیش و زەل کە بەکاردێ لەدروست کردنی خانوو یان بەلەمی بچوک یان قامیشی بۆدەرھێنانی شەکر بەکاردێت. لەعیراقدا بەتایبەتی لەناوچەی بیابانەکان ھەندێک رووەکمان ھەیە کە درکاوین شین دەبن وەک (قیێوم) وە(ڕرپل) حوشترالوک ھەروەھا (ڕشیح) خرنوک بەلام دارستانی سنۆبەری لەھەندێک شوین ھەیە لە پارێزگای دھۆک لە ئەترۆش وزاویتە کە رووبەرەکەی لە٠,٣ و ٠,٦ تێ پەرناکات.
دەرامەتی ئاو /
مەبەست لەدەرامەتی ئاو لە عیراقدا ھەموو ئەو سەرچاوانە دەگرێتەوە کە لە سنورەکەی دایە وەک: ئاوی سەرزەوی و ئاوی ژێر زەوی و بەفروباران
عیراق ھەر لەکۆندا بە وولاتی یان دۆلی دوو ڕووبار ناسراوە ئەمەش وای کردووە گرنگیەکی ئابووری ھەبێت پاشان ببیتە ھۆی دروست بوونی چەندین شارستانیەت ھەرچەندە سەرچاوەی زۆربەی ئاوەکانی لەدەرەوەی سنوردان بەلام پێویستە باس لەشێوازی ئاودێری بکەین لەعیراقدا بۆ ئەوەی شارەزایی پەیدا بکەین لەگیروگرفتەکانی:
ئاوی سەرزەوی /
کە بە زۆری سەرچاوەکانی لەدەرەوەی سنورەکانیەوەیە عیراق بەشداردەبێت لەو سامانە ئاویە بەرێژەی(٢٣%) وە تورکیا( ٧٠% )وە ئیرانیش بەو رێژەی کەماوە( ٧% ) ، ئاوی سەر زەوی لە عیراق بەشێوەیەکی گشتی ئاوی ڕووباری دیجلە و فورات و لقەکان لەگەل شەتی عەرەبدا. کە تێکرای رووبەری ھەردووحەوزی ڕووبارەکە (٧٨٣,٠٠٠)کم دەبێت.
ڕووباری دیجلە /
سەرچاوەی ڕووباری دیجلە لە بەرزاییەکانی باشوری رۆژھەلاتی تورکیا دایە کەسەرچاوەی یەکەمیان ئاوی دیجلە سووە کە سەرچاوەی ئەم ئاوە دەریاچەی (کوچکە)کە لە بەرزی (٢٠٠٠م) دایە لە ئاستی دەریا پاشان بە شاری دیاربەکردا دەروات لەلای رۆژھەلاتەوە سێ لقی دەرژێتە ناوی ئەویش (بەتمان سو , کارزان سوو) کە لە چیاکانی ھەکاریەوە دێن و بۆتان ێوو کە لە چیاکانی نزیک دەریاچەی وانەوە دێت. کە لەبەرزی نێوان(٢٠٠٠-٥٠٠٠)م دایە لەئاستی رووی دەریاوە پاشان دیجلە بەدووری( ٤کم ) لە باکووری گوندی پێشخابورەوە دێتە ناو سنوری عیراق کە لەنێو دۆلێکی فراوانی پێچاو پێچ دا دەروات کەیەکەم لقی دەرژێتە ناوی ئەویش لقی خابورە کە درێژیەکەی (١٦٠کم) ە پاشان زێی گەورە کە درێژیەکەی ٣٩٢کم دەبێت دواتر زێی بچوک کەدرێژی (٤٠٠کم) دەبێت دەرژێتە ناوی وە ھەروەھا ڕووباری عوزێم کە درێژیەکەی نزیکەی( ٢٢٣کم) دەبێت و ھەروەھا پاشان ڕووباری دیالە کە درێژی(٣٨٦کم) دەبێت، دەرژیتە ناو دیجلە زۆربەی زۆری لقەکانی ڕووباری دیجلە لە سنورەکانی دەرەوە دێن وەکو زێی گەورەکە لەزەویەکانی تورکیاوە دێت لەنزیک چیاکانی ھەکاری لەدەریاچەی وانەوە دێت وە زێی بچوک و رواندز کە لە خاکی ئێرانەوە دێن کەلە ھەندێ شوێندا بەرزی ئاوەرۆی زێی بچوک نزیکەی (٣٠٠٠م) دەبێت پاشان دیجلە دێتە ناو دەشتی نیشتەنیەوە لە نزیک شاری بەلەد کە لەم ناوچەیەدا بە ھۆی کەمبونەوەی لێژییەکەی پێچاوپێچی زۆری لێ دروست دەبێت, لەنێوان شاری بەغدا و بەلەددا ڕووباری عوزێم دەرژێتە ناو ڕووباری دیجلە وە کە خۆی لەسێ لق پێکھاتووە (ئاوی سپی, داقوق سووە ،خاسەسوو) لە دوای شاری بەغدا بە دووری (٣٢کم) ڕووباری دیالە دەرژێتە ناو ڕووباری دیجلەوە لەدوولق پێک ھاتووە ئاوی سیروان کە لەشاخەکانی ئیرانەوە دێ و ھەروەھا تانجەرۆ لەلای ئەحمەداوە دێت لەناوەخۆ. لە باکوری شاری کوت بەنداوی کوت دروستکراوە بۆبەرزکردنەوەی ئاستی ئاوی دیجلە پاشان ئاوەکەی گواستراوەتەوە بۆ ھەردوو لقی الغراف و دوجیلە لەو ناوچەیە ئاوی ئاوەرۆی دیجلە بەرزترە لە ئاوەرۆی فورات بۆیە چەند لقیک و جۆگەیەکیان لێ دروستکردوە بەرەو ڕووباری فورات وەک (البتیرە – الغراف) دواتر ئاوی دیجلە بە شاری میساندا تێدەپەرێت و چەند لقێکی لێدەبێتەوە وەک (کحلا – المشرع – مجرالکبیر – مجرالصغیر) پاشان رێرەوی ڕووباری دیجلە فراوان دەبێتەوە بە ھۆی گەرانەوەی ئاو لە زۆنگاوەکان بەتایبەتی (الحویزە) پاشان ھەردوو ڕووبار یەکتر دەگرن لەنزیک گەرمەت علی و شەت لعەرەب پێک دێت.
ڕووباری فورات /
�فورات سەرچاوەکەی لەخاکی تورکیاوەیە بە تایبەت ناوچە شاخاویەکان کە لە ھەندێک شوێندا بەرزیەکەی لە (٣٠٠م) زیاترە. ڕووباری فورات دروست دەبێ لەئەنجامی بەیەکگەیشتنی ھەردوولقی (فراتسوو وە مرادسوو) لەنزیک شاری کەیبان بەیەک دەگەن دۆلێکی قول دروست دەکەن ,ڕووباری فورات لەخوار شاری کەیبانەوە بەدووری (١٢٠کم )لقی توھماسوی دەرژێتە ناوی کە لەچیاکانی تۆرۆسەوە دێت پاشان ڕووباری فورات دێتە ناوخاکی سوریا و لەنزیک شارۆچکەی ترابلس لەباشوری ئەم شارۆچکەیەوە بەدووری (٣٠کم) لقی ساجوری دەرژێتە ناوی پاشان بەرەو باشووری رۆژھەلات دەروات لەنزیک شاری روقە لقی بلێخی دەرژێتە ناوی پاشان بەشاری دێرەزوردا دەروات وە لقی خابوری دەرژێتە ناوی پاشان بەرەو باشورو باشوری رۆژئاوادا دەروات دەگات بە خاکی عیراق پاش ئەوەی شاری بوکەمال دەبرێت لەنزیک گوندی (عێیبە) پاشان دەگاتە دەشتی نیشتەنیەوە دوای ئەوەی شاری ھیت دەبرێت لەو ناوچەیەدا پانی دەگاتە (٢٢ مەتر) لەباشوری رۆژئاوای شاری رومادی دەریاچەی حەبانیە دروستکراوە بۆ کۆکردنەوەی ئاوی لافاو و جارێکیتر دەگەرێتەوە ناو ڕووبارەکە لە کاتی کەمبونەوەی ئاو لەرێگەی جۆگەی الژبانەوە پاش ئەوەی فورات شاری فەلوجە دەبرێت لەڕووباری دیجلە نزیک دەبێتەوە کە ماوەی نێوانیان (٤٠کم )دەبێت و ئاستی ئاوی فورات لەوناوچەیەدا (٧مەتر) بەرزە و لێژیەکەی ١ – ١٢٠٠ مەتر دەبێت کە لێژیەکەی بەرەو لای رۆژھەلاتە واتە بەرەو دیجلەیە بۆیە چەندین جۆگە ھەلکەندراوە بە مەبەستی ئاودێری لەلای چەپی ڕووباری فوراتەوە بۆباشوری رۆژھەلاتی لە باکوری بەنداوی ھندیەدا وەک لقەکانی (سەقلاویە, ئەبوغریب, یوسفیە, لتیفیە, ئەسکەندەریە, مێیبی گەورە, ناێریە). بەلام جۆگەکانی حللە و کفل کە لەنزیک بەنداوەکەن لەلای چەپی لەگەل حسێنیە و بەنی حەسەن لەلای راستی پاش ئەوەی لەشاری کفل دەردەچێت فورات دەبێتە دوولق ئەویش لقی کوفە و شامیە دواتر ئەم دوو لقە یەکتر دەگرنەوە لە مشخاب یاھور لەدوای شاری شارۆچکەی تنافیە دیسان ڕووباری فورات دەبێتە دوو بەش کە لقی (رغفیلیە و عەتشان) لە باکوری شاری سەماوە ئەم دوو لقە یەکتر دەگرنەوە دوولقی تری لێجیا دەبێتەوە کە سەماوە و سوێرەیە دواتر یەک دەگرن بە شاری ناسریە و سوق الشیوخدا تێپەردەبن. لەم ناوچەیەدا ئاوی فورات زۆربەی زۆری بە فیرۆدەچێت بە تایبەت بەھۆی بەھەلم بوون و رژانی بۆناو زۆنگاوەکانەوە پاشان لە سوق الشیوخ دا فورات دەبێتە دوو بەش ئەوانیش لقی( عکیکە و گرمەت حسن ) پاشان فورات دەبێتە سێ بەش ئەوانیش(بەنی سعید و عفار و ڕم نخلە) کە ئەوانە ھەموویان لە ھۆری حەمار دەکەن دواتر لە ناو ھۆرەکەدا فورات دەبێتە دوو لق کەلقی باکوری یەکتردەگرن شەت لعرب پێک دەھێنن. درێژی ڕووباری فورات لەناوچەی بەیەک گەیشتنی فرات سو و مرادسو تاوەکو رێژگەی شەت لعرب (٢٣٠٠کم) دەبێت (١٢٠٠ کم) لەناو سنوری خاکی عیراقدایە، وە (٤٥٥کم) لەسنوری تورکیا، و ٦٧٥کم لەسنوری سوریا، و رووبەری حەوزەکە (٤٤٤,٠٠٠)کم٢ دەبێت کە نزیکەی (٤٦% ) لەخاکی عیراقدایە.
باران وبەفر /
رێژەی باران بارین لەعیراقدا لەبەشەکانی باشورو ناوەراست لە (٢٥سم) تێپەر ناکات ئەمەش رێژەیەکی کەمە ناتوانێت قەرەبووی ئاوی سەرزەوی بکاتەوە ئەویش لەبەر بەرزی پلەی گەرمی و ووشکی خاکەوە چونکە بەشێک لەو بارانە دەبێتە ھەلم و بەشێکی تری لەلایەن خاکەوە دەمژرێتن بەلام لەبەشەکانی باکوری عیراق یان کوردستان تێکرای رێژەی باران و بەفر (٨٠سم ) دەبێت سەرەرای ئەوەی کەئەم رێژەیە کەمە بەلام سوودی دەبێت بۆ ئاوی ژێرزەوی ھەروەھا بۆ زیادبوونی ئاوی دیجلە بەلام بەفربارین گرنگی زۆری دەبێت بەتایبەتی لەبەھار لە کاتی توانەوە ئەگەر رێژەی ئەو بەفر بارینە نەبایە ئەوا ڕووبارەکان ووشک دەبوون وە ئاستی ئاوی ژێر زەویش کەم دەبوو.
ئاوی ژێر زەوی /
گرنگی ئاوی ژێرزەوی کەمتر نیە لەگرنگی ئاوی سەرزەوی چونکە عیراق وولاتێکە ئاو و ھەوای ووشکە کەمی ئاوی سەر زەوی بەشی پێداویستیەکان ناکات چەندیەتی و چۆنیەتی ئاوی ژێرزەوی پەیوەستە بە کۆمەلێک ھۆکار وەکو ئاووھەوا بەرزی و نزمی و جۆری بەردەکان بۆ نمونە لەکوردستاندا لەبەر زۆری رێژەی باران بارین بەتایبەتی لە ناوچە شاخاویەکاندا ئاوی ژێرزەوی رێژەکەی زیاترە ئەگەر بەراوردی بکەین لەگەل ناوچەکانی تری عیراقدا بونی بەردی کلسی و ھەروەھا کونیلە داریان کاریگەری زۆریان ھەیە لەسەر کۆکردنەوەی ئاو وە ھەروەھا لەسەر رێژەی خوێیەکان دەتوانین ئاوی ژێر زەوی دابەش بکەین بەسەر چوار ناوچەدا لەرووی جۆر و چەندیەتیان:-
* ناوچەی شاخاویە بەرزەکان: کەئاوی زۆری لێیە وەجۆرەکەشی باشە بەھۆی زۆری بارانو ھەروەھا بەردی کلسەوە
* ناوچەی زورگ: لەرووی چەندیەتی و چۆنیەتی جیاوازی ھەیە لەگەل ناوچەی یەکەم ئەویش بەھۆی جیاوازی زۆری لەرێژەی باران بارین یان بەردەکان کە دەست پێدەکات لەناوچەی شاخەکانی سنجار تا دەگاتە نزیک خانقین
* ناوچەی دەشتی نیشتەنی: کە تێیدا ئاوی ژێرزەوی کەمترە و رێژەی خوێیەکانی تێدا زیاترە کە ھەنێ جار دەگاتە (٣٠٠٠-٦٠٠٠) بەش لەملیۆنێک.
* ناوچەی بانی رۆژئاوا و جەزیرە: رێژەی خوێ لەئاوی ژێرزەوی لەو ناوچانە زۆرە بەتایبەت (گۆگرد, کلۆریدی کالسیۆم, و ھەروەھا گازی گۆگردی ھایدرۆجینی) کە رێژەی خوێ لەو ناوچانە ھەندێ جاردەگاتە (٤٠٠٠-٦٠٠٠) بەش لەملیۆنێکدا. لەو ناوچەیە چەند مێرگێک ھەیە.
مامؤستا ديدار ابوبكر
وەرگیراوە لەگروپی مامۆستایانی کۆمەڵایەتیزؤرترين زانيارى له سه ر جوگرافیای عێراق /
عێراق رووبەرەکەی نزیکەی ٤٥٣.٥٠٠ کم، شوێنێکی گرنگی ھەیە لە جیھانی نوێدا لەبەر ئەوەی شوێنێکی جوگرافی بایەخ داری ھەیە و دەروانێت بە سەر بەشی رۆژھەلاتی ناوچەی رۆژھەلاتی ناوەراست، هەوەها دەکەوێتە سەر پردێک زەویھەرسێ کیشوەرەکان بەیەکتر دەگەیەنێت ئەوروپا، ئاسیا، ئەفریقا، وە ئاسانترین شوێن و رێگای وشکانی و ئاوییە کە بە ناوچە ئاوەدانەکاندا دەروات، عێراق بەشێکە لە ناوچەی یان لە رێگای (ھلال الخصیب) ئەم ناوچەیە دەست پێدەکات لە کەنداوی عەرەبی و پاشان پێچ دەخواتەوە بەرەو عێراق و سوریا و فەلەستین و لوبنان و تا دەگاتە سەر دەریای سپی ناوەراست. لە سەردەمی مێژووی کۆندا ئەم ناوچەیە رێگای بە یەکگەیشتنی نەتەوەکانی رۆژھەلات بە رۆژئاوا بوو. سەرەڕای پێشکەوتنی شارستانی و ھۆیەکانی گواستنەوە، عێراق گرنگی و تایبەتمەندی شوێنی خۆی پاراست؛ لەبەر ئەوەی ھەموو رێگاکان لە ناوچەی کەنداو کۆدەبێتەوە وە ناوچەکانی باکورو رۆژھەلاتی کەنداوی عەرەب ناوچەی شاخاوی و سەختن سەرەڕای ئەوەی ناوچەی کەنداوی عەرەب شوێنێکی بازرگانی مامناوەندییە ئەویش لەبەر بوونی رێگاکانی ئاوی بەدەریای سوور و نۆکەندی سوێسدا. بەڵام باشووری عێراق گرنگییەکی تایبەتی ھەیە لەبەر ئەوەی ناوچەیەکی بازرگانی یان بەناوچەیەکی (ترانسێت)ە سەرەرای گرنگی شوێنەکەی وڵاتی عێراق لەرووی ئابوورییەوە بایەخی زۆری ھەیە چونکە مادەی سەرەتایی کانزایی زۆری تێدایە کە جیھانی نوێ پێویستییەتی، و عێراق لەڕووی کشتوکاڵییەوە گرینگی خۆی ھەیە بەتایبەتی لە بواری چاندنی دانەوێلە (گەنم و جۆ)دا، سەرەرای بوونی چەندین جۆر کانزا و سامانی سروشتیتر.
سنوور /
دەکەوێتە باشووری روژئاوای ئاسیا و باکووری روژھەلاتی نیشتمانی عەرەبی. تورکیا ئەکەوێتە باکوورییەوە و لای روژھەلاتی ئێرانە و ھەریەک لە سووریا و ئوردن و عەرەبستانی سەعوودی ئەکەونە ڕۆژئاوایەوە، و کووەیت و کەنداوی عەرەبی لە باشوورییدان.
شوێن /
شوێنی ولاتی عێراق دەتوانرێت لە سێ لایەنەوە دیاری بکرێت:
1. شوێنی فەلەکی؛ شوێنی فەلەکی گرینگییەکی تایبەتی ھەیە چونکە پێگەی ولات دیاری دەکات جا چ لە رووی ئابووری بێت یان لە رووی سیاسیەوە، کە شوێنی فەلەکی لێپرسراوە لە دیاری کردنی تایبەتمەندییەکانی ئاوو ھەوا پاشا کاریگەری دەبێت لەسەر جموجۆلی ئابووری بە ھەموو شێوەکان، عێراق دەکەوێتە نێوان بازنەی پانی (٢٩.٥.٢٠ باکوور لە باشوور) و (٣٧.٢٢.٥٠ لە باکووردا) کە بە سنوورەکانی باکوردا تێدەپەرێت، ئەم بازنە تایبەتمەندی ئاووھەوای ولات دیاری دەکەن و لێپرسراون لە بوونی چەندین جۆر لە ئاوو ھەوا وەک ئاوو ھەوای دەریای سپی ناوەراست لە باکووردا و ئاووھەوای ئستێپس لە ناوە



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

دەریایەك زانیاری لەسەر وڵاتی عێڕاق بخوێنەرەوە بۆ یەكەم جار شتی نەبیستراو بزانە Reviewed by Unknown on 8:45:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.