كچە پارێزەرێك ئامۆژگاری كچان و كوڕانی كورد دەكات سەیری ووشەكانی بكەن چ دەڵێت بەڕاستی كارەساتە
كچە پارێزەرێك ئامۆژگاری كچان و كوڕانی كورد دەكات سەیری ووشەكانی بكەن چ دەڵێت بەڕاستی كارەساتە
بــۆ کــچــان و کــوڕان
بێهەسترین کچ ئەو کچەیە کاتێ زەواج دەکات هاوسەرەکەی هەموو شتێکی بۆ دەکات،ڕێزی لێ دەگرێ،گرنگی تەواوی پێدەدات،هەموو ژیانی خۆی پێدەبەخشێ،دڵی خۆی دەداتێ،زۆرجار کوڕان کاتێ زەواج دەکەن ماڵی کوڕە ڕازی نین کە ئەو کچە بخوازێت بەڵام کوڕەکە لەبەر ئەوەی کەزۆری کچەکە خۆشدەوێ هەر ئەیخوازێت،بەڵام لە هەمان کاتدا خێزانەکەی خیانەتی لێ دەکات…بۆۆ؟!!! لەبەر ئەوەی پیشتر ئەم کچە خۆشەویستی هەبوەو خۆشەویستەکەی لێی جیابۆتەوە،یاخود خیانەتی لێکردووە.یاخود بەهەر هۆکارێک بێت خۆشەویستەکەی بەجێی هێشتوە،ئەم کچەش بڕیاردەدات کە تۆڵەی خۆی بکاتەوە،وە وادەزانێت هەموو کوڕێک بەو شێوەیەیە،بۆیە تۆڵەی خۆی لەم هاوسەرەی دەکاتەوە کەهێندە میهرەبانە لەگەڵی،کچەکە سەرەتاش لەداخی خۆشەویستەکەی زەواجی کردوە،بۆ ئەوەی بڵێ منیش هەم سەیرکە هیچم بۆ گرنگ نیە کەتۆ جێت هێشتوم یان خیانەتت لێم کردوە،بەڵام کاتێ بەهۆش خۆی دێتەوە،ئەممان ماڵی خۆیشیو ماڵی هاوسەرەکەشی وێران کردوە،بۆۆۆ،؟؟؟ چونکە بەجستە لای هاوسەرەکەیەتی و بەدڵیش لای خۆشەویستە کۆنەکەی،ئەی بۆ زەواجت کرد؟؟؟ تکایە کچان… کوڕان..بەباشی بیر لەزەواج بکەنەوە ئەوسا بڕیاربدەن کە زەواج بکەن،چونکە بەڕاستی قورسترین بڕیار کەبیدەیت بڕیاری زەواجە،بێ هەسترین کچ ئەو کچەیە کە دوبارە پەیوەندی لەگەڵ خۆشەویستە کۆنەکەی دادەنێتەوە،لەکاتێکدا کە هاوسەری هەیە،باشە پێم ناڵێی تاوانی هاوسەرەکەت چیە لێرەدا،کەبەهۆی بڕیارێکی بێ اقڵانەی تۆوە دەبێ ئەو باجەکەی بدات،ئاخر بۆچی دەبێ ئەو باجەکەی بدات،،؟؟؟؟
یان زەواج مەکە،یان کەکردت بەدڵو بەگیان هاوسەرەکەی خۆتت خۆش بوێ،گرنگی پێبدەو ڕێزیبگرەو گوێڕایەڵیبە،لەکەمو کوڕیەکانی ببورە،تۆ هەمیشە گەورەو لێبوردەبە،خۆ زەواج کردن یاری منداڵان نیە،ناکرێت هەر کچێ توڕە بوو هەر زوو بڵێ زەواجەکەم تەواو با ڕزگارم بێت لەدەست فڵانەکەس،نا هەڵەی بڕیاری زەواج بەهێمنیو لەسەر خۆیی ئەدرێ،ناتوانی زەواج بکەی لەداخی کەسێکی تر،چونکە سەرەنجام هەر جیادەبنەوە،بۆ هەموو شتێ دەبێ بەردی بناغەی هەبێ،دەنا زوو تێک دەچێ….
ئایا کچان ئێوە پێتان خۆشە ئەو کوڕەوی خۆشتان دەوێ بەجەستە لای ئێوە بێتو بەدڵیش لای کچێکی دی وقسە لەگەڵ کچێکی کەدا بکات،بێگومان نەخێر،بۆیه تا دڵنیا نەبی زەواج مەکە،و نەماڵی کوڕەکەشو نەماڵی خۆشت وێران مەکە…
بێ ڕەوشترین کوڕ ئەو کوڕەیە کەهەمان شتی کچان دەکات،کاتێ لە خۆشەویستەکەی جیادەبێتەوە ئەوە بڕیاری زەواج دەدات،دیسان ئەمیش هەم ژیانی خۆی هەمیش ژیانی خێزانەکەی دەشێوێنێ،بەدڵی لای کچێکی ترو بەجەستەش لای هاوسەرەکەیەتی، لەکاتێدا هاوسەر کەی زۆر باشە بۆ پیاوەکە..کوڕان شتێکی تر هەیە چ پێویست دەکا قسە لەگەڵ کچی تردا بکەیتو خیانەت لەهاوسەرەکەت بکەی،ئایا ئەی کوڕ تۆش قبوڵدەکەی خێزانەکەشت هەمان شتی تۆ بکاتو قسە لەگەڵ کوڕی تردا بکاتو خیانەتت لێبکات،بێ گومان نابێ بەهیچ شێوەیەک ئەمە بکات،چونکە ئەگەر کارێکی وا بکات بۆ کچەکە ئەبێت بەخیانەتەو دەبێت بکوژرێت،بۆیە تۆزێ بەخۆتدا بۆرەوەو خێزانی خۆت بە هیچ کەسێک مەدەو ئەو گرنگیەی دەتەوێ بەو کچەی تری بدەی کەتازە دێتە ژیانتەوە،بەوی مەدەو بیدە بەخێزانەکەی خۆت دڵنیابە ئەتکاتە تاجی سەری..
وەبێڕەوشت ترین کوڕ ئەو کوڕەیە کەبەبێ هۆکار لە خێزانەکەی دەدات.ئەگەر پیاوی بڕۆ لە پیاوێکی وەک خۆت بدەو داخی دڵی خۆت بەو بڕێژەو توڕەیت بەسەر ئەو خاڵی بکەوە نەک خێزانەکەت،یان لەسەر هۆکارێکی بچوک هاوار دەکەی بەسەریا،ئاخر والله لێدانی پیاو بەرامبەر ئافرەت،ئیشی پیاو نیە،ئەتوانی گەر هەڵەی کرد تۆ هەمیشە گەورەبەو لێی ببورە دانیشەو بەقسەی خۆش بەهێواشیو لەسەر خۆیی بڵێ ئەوەت هەڵەبوو جارێکی تر دوبارەی مەکەوە،ئەوی دڵنیابە لەقسەت دەرناچێ،بەس کەئافرەت بەلێدانو هاوار کردن بەسەریدا خۆی چاک ناکات،دڵنیابە زیاتر هار دەبێ،بەڵام دەتوانی بەدوو قسەی خۆش هەموو ژیانت بگۆڕێ…
هەم بۆ کچان هەمیش بۆ کوڕان،هاوسەرگیری ژیانێکی پیرۆزەو گاڵتەی منداڵان نیە،کچەکە یان کوڕەکە هەردولا قوربانی دەدەن کاتێ لەمای خۆیان دورەکەونەوەو دەچنە ژیانێکی نوێوە،ڕەنگبێ لەماڵی باوکو دایکتاندا پێش زەواج کردنتان هێندە بەرپرسیارێتیتان لەسەر شان نەبوبێ،بەڵام کاتی زەواج دەکەی،دەبێ ئاگادار بی زۆرترین بەرپرسیارێتی دێتە سەر شانت،ژن دەبێ ماڵ بەڕێوە ببات ئەگەر ژنی ماڵەوە بوو،ئەگەر ئیشی دەرەوەشی دەکرد،دەبێ هەم ئیشی ماڵێبکات هەم هی دەرەوە.هەم دڵی هاوسەرەکەی ڕابگرێ،هەم هی ماڵە خەزورانی،دەبێ خۆی بگونجێجێ لەگەڵ ئەو هەموو طەبیعەتە،دەبێ منداڵ پەروەردە بکات،وە بۆ پیاویش بەهەمان شێوەیە،تکایە وابەئاسانی بیر لەزەواج مەکەنەوە،ئەوە قورسترین بڕیاری ژیانە تکایە ئاگاداربن،بەهیوای سوود بۆ هەموو لایەک…
نوسین و ئامادەکردنی/
پارێزەر شادیە حمە
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: