راگەیاندراوێک لەبەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی مەخموور،بەهۆی کۆچی دوایی مامۆستا حمید جلال
بەداخێکی زۆرەوە ،دوایی ئەوەی مامۆستا حمید جلال ،سەرپەرشتیاری کۆمەڵایەتی لەبەڕێوەبەڕایەتی پەروەردەی مەخموور بەنەخۆشی گیانی سپارد و کەلێنێکی گەورەی لەبواری پەروەردە و فێرکردن دوورستکرد و بوە هۆی خەمباری و دڵتەنگی تەواوی ئەوانەی لەنزیکەوە مامۆستا حمیدیان بینوە و ناسیوە یان ئاگاداری رەفتار و کار و کردەوە دڵسۆزانەکانی بوین،بۆیە لەماوەی چەند رۆژی رابردوو بەشیوازی جۆراوجۆر رێزیان لێگرت و ماندوو بوون ،ئێمە لەبەڕێوەبەڕایەتی پەروەردەی مەخموور سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی هەموو ئەوانە دەکەین لە مەڕاسیمی ناشتنی تەرمەکەی و پرسەکەی بەشدارییان کردوە،یان لە قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندن بە مەڕاسیمی جۆراو جۆر ریزیان لە خەبات و تێکۆشان و کار و ماندووبونی گرتوە ، بەهیواین ئەوە دواناخۆشی هەموو لایەک بێت و خوالێخۆشبوش بەبەهەشتی بەرین شاد بکات ،هەر لێرەشدا جارێکیتر سەرەخۆشی لەخانەوادە بەڕێزەکەی دەکەین و بەڵین دووپات دەکەینەوە بەردەوام دەبین لەکاروانی رێگای پەروەردەیی مامۆستا حمید و بە خزمەت کردنی کەرتی پەروەردە و مناڵان و قوتابیان یادی هەمیشە بەبەرزی دەهێڵینەوە.
مامۆستا حمید تەنها هی خانەوادەکەی نەبوو،هی هەمووان بوو، بۆ هەمووان دەژیا و دواجاریش چویەوە نێو دڵ و دەروونی هەمووان .
إنَّا لله وإنا اليه راجعون
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی مەخموور
١٥\١\٢٠١٩
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
ليست هناك تعليقات: