Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

مەڕاسیمی چلەی ماتەمینی سێوان و منداڵەکانی بەڕێوەدەچێت..كەیسەكەش خەریكە وون دەبێت

مەڕاسیمی چلەی ماتەمینی سێوان و منداڵەکانی بەڕێوەدەچێت

بە دروشمی “ژن ژیانە مەیکوژە” مەراسیمی چلەی ماتەمینی سێوان قادر و منداڵەکانی لە چەمچەماڵ بەڕێوەدەچێت.

لە لێدوانێکدا بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی بنەماڵەی سێوان قادر ئاماژەیان بەوەکرد، کە ڕۆژی دووشەممە ٤ی شوباتی ٢٠١٩ کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ لە هۆڵی شاکر فەتاح لە چەمچەماڵ چلەی سێوان قادر و هەرسێ منداڵەکەی بەڕێوەدەچێت.

بەناوی بنەماڵەکەوە داوایان لە خەڵکی کرد وەکو هاوسۆزییەک بۆ ڕۆحی سێوان و منداڵەکانی و بەگژداچوونەوەی تاوانی کوشتنی ئافرەتان لە مەراسیمی چلەی ماتەمینیەکەدا ئامادەبن.

شەوی( ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ )بەھۆی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە گەڕەکی ئاسودەی قەزای چەمچەماڵ سێ منداڵی خێزانێک گیانیان لەدەستدا و دایکی منداڵەکانیش سێوان قادر لە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە “٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨” لەنەخۆشخانەی ئیمێرجنسی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

لەبارەی نوێترین زانیاریی لەسەر کەیسی سوتانی سێوان و منداڵەکانی، سەرکەوت ئەحمەد بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی سلێمانی لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو دەربارەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی کەیسی سێوان و منداڵەکانی ڕایگەیاند، ئەو کەیسە قۆناغێکی باشی بڕیوە بەڵام ئێستا پەڕاوەکانی لە بەشی پۆلیسی چەمچەماڵەوە نێردراوە بۆ سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی ئەویش بەمەبەستی وردبینی، ڕاپۆرتەکانی بەرگری شارستانی و تیمەکانی بەڵگەی تاوان و تیمەکانی پۆلیسی چەمچەماڵ کە چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و وتەی شایەتحاڵەکان هەموویان هاوپێچکراون.

ئاماژەی بەوەکرد ئەوانەی کە لەو کەیسەدا بەندن دوو کەسن ئەوانیش هاوسەرەکەی سێوان و ئافرەتێکی ترە بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزاداندا، پەڕاوەکە لە وردبینیدایە لە دادگای سلێمانی، لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو دۆسییە بەردەوامە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

مەڕاسیمی چلەی ماتەمینی سێوان و منداڵەکانی بەڕێوەدەچێت..كەیسەكەش خەریكە وون دەبێت Reviewed by Unknown on 1:03:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.