Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پیرۆزە پڕۆفیسۆر دكتۆرە احلام ابراهیم ڕاگری كۆلێژی كارگێڕی و ئابووری پلەی زانستی بەرز كرایەوە

پیرۆزە پڕۆفیسۆر دكتۆرە احلام ابراهیم ڕاگری كۆلێژی كارگێڕی و ئابووری پلەی زانستی بەرز كرایەوە

بەڕێز ڕاگری كۆلێژی كارگێری و ئابووری زانكۆی سەلاحەددین پڕۆفیسۆر دكتۆرە احلام پلەی زانستی لە پڕۆفیسۆری یاریدەدەر پلەكەی بەرز كرایەوە بۆ پڕۆفیسۆر شایانی باس كردنە تاكە ڕاگری كۆلێژە ڕۆژانە لە نێو چینی قوتابیەكان دەبینرێت و لە گەڵیان دادەنیشێت گەنجانە گوێیان بۆ دەگرێت لە داواكاری و پێشهاتە زانستیەكان قوتابیەكانی هەمیشە باسی دڵسۆزی و كارامەیی كارەكانی دەكەن كەم ڕاگر هەیە بێتە نێو قوتابیان بەڵام دكتۆرە احلام هەموو ڕۆژ لە نێو قوتابیانە خۆم یەكێكم لە قوتابیانی ئەم كۆلێژە ئەوەی دكتۆرە احلام لە پڕۆفیسۆرەكانی تر جودا دەكاتەوە كەسێكی گوێگرە واتا ڕێگات پێ دەدات قسەی خۆت بكەیت جوانترین نیشانەی مرۆڤایەتیە كەم پڕۆفیسۆر هەیە گوێ بگرێت بەڵام دكتۆرە احلام باشترینە بۆیە ئێستا پلەكەی بەم جۆرە بەرز كرایەوە چونكە شایانیەتی بە خەمخۆرترین ڕاگری كۆلێژ ناسراوە چونكە بەردەوام ئاگاداری هەموو شتێكە یەكە ئیداریەكانی كۆلێژ خۆشحاڵن و ئاسوودەن لەگەڵی چونكە داواكاریەكانیان جێ بەجێ دەكات و كارەكان وەك خۆی و بە زیادەوە ڕادەپەڕێنێت بە جۆرێك كارەكانی ڕۆژانەی كۆلێژ وەك خۆی و بە بێ كەم و كوڕی بەڕێوە دەچێت شتێكی زۆر گرینگ هەموو قوتابیەك دەتوانێت ڕاستەوخۆ بگات بە ژوورەكەی پرسگەی واڵایە بۆ داواكاری و تێبینی و گلەی و گازاندەی قوتابیان هیچ قوتابیەك نەبووە داواكاریەكەی ڕەت بكرێتەوە مەحاڵە داوای شتێكت كردبێت وەڵامی نەخێرت وەرگرتبێت دەڵێن دكتۆرە احلام نیوەڕۆیان زۆر جار لەگەڵ قوتابیەكان لە كافتریا نان دەخوات بۆ ئەوەی قوتابیەكانی هەست نەكەن ڕاگری كۆلێژ وونە و كەس نایبینێت بۆیە هەموو كات لە بەردەمیانە سەركەوتووبی دكتۆرە بەهیوای كاری جوانتر

ڕەوێن

 



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

پیرۆزە پڕۆفیسۆر دكتۆرە احلام ابراهیم ڕاگری كۆلێژی كارگێڕی و ئابووری پلەی زانستی بەرز كرایەوە Reviewed by Unknown on 10:09:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.