دوێنێ شەو مناڵێکی ساوا تەمەن 3 مانگ لە گەڕەکێکی ھەولێر فڕێ دەدرێت و ئەمڕۆ لەسەرمان ڕەق بۆوە و گیانی لە دەست دا
دوێنێ شەو مناڵێکی ساوا تەمەن 3 مانگ لە گەڕەکێکی ھەولێر فڕێ دەدرێت و ئەمڕۆ لەسەرمان ڕەق بۆوە و گیانی لە دەست دا
لەنزیك گەڕەكی قەڵاتی نوێ لەشاری هەولێر تەرمی منداڵێكی ساوا دۆزرایەوە كە بەووتەی چەند شایەتحاڵێك پێدەچێت ” بەزیندوویی فڕێدرابێت و بەهۆی كاریگەری سەرماوە ڕەقبووبێتەوە.”
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بەڕاچڵەكینی ڕاگەیاند:” بەیانی ئەمڕۆ شەممە 12ی كانونی دووەمی 2019 تەرمی ئەو منداڵە لە گۆڕستانی قەڵاتی نوێ دۆزراوەتەوە.”
ووتیشی:” منداڵەكە لەڕەگەزی نێرەو تەمەنی تەنها سێ مانگە و تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كراوە.”
بەگوێرەی تۆمارێكی ڤیدیۆییش كەلەپەیجی كاروان خۆشناو- وتەبێژی پێشووی پۆلیسی هەولێر لەزاری شایەتحاڵێكەوە بڵاوكراوەتەوە، منداڵەكە شەوی ڕابردوو فڕێدراوەو لەو كاتەی ئەوان گەیشتوونەتە سەری سەگێگ بەدیاریەوە بووە.
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
دوێنێ شەو مناڵێکی ساوا تەمەن 3 مانگ لە گەڕەکێکی ھەولێر فڕێ دەدرێت و ئەمڕۆ لەسەرمان ڕەق بۆوە و گیانی لە دەست دا
Reviewed by Unknown
on
9:52:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: