Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

گرینگترین وانە کە فێری بیت لەژیاندا

ئامادەکردن و وەرگێڕانی عباس محمد بەرزنجی

پرۆفیسپر لە هۆڵی کۆلێژ شوشەیەکی بەتاڵی هێنا و پڕیکرد لە تۆپی ( گۆڵف) لە قوتابیەکانی پرسی، پڕ بوو؟

قوتابیەکان بەیەک دەنگ : بەڵی ..

پرۆفیسۆر گڵاسێک ووردە بەردی خستە سەر تۆپەکان هەموو لە کەلێنی تۆپەکان هاتنە خوارەوە

پرۆفیسۆر پرسیەوە:ئێستا شەشەکان پڕ بوو ..؟

قوتابیەکان بەیەک دەنگ : بەڵێ …

پرۆفیسۆر گلاسێک ووردە لمی خستە سەر شوشەکە و لەکەلێنی ووردە بەردەکان هاتنە خوارەوە

پرۆفیسۆر دیسان پرسیەوە:ئێستا پڕ بوو ؟

قوتابیان :بەڵی …

پرۆفیسۆر گووتی:قوتابیان تەماشای ئەو شوشە بکەن،ئەوە ژیانی ئێوەیە، تۆپی گۆڵف شتە گرینگەکانی ژیانتن وەک ژیان ، هاوڕێکانت ، تەندورستیت ،هەموو شتەکانی کە خۆشت دەوێن  .

ووردە بەردەکان شتە گرینگەکانی ترە لەژیانت ، ئۆتۆمبێلەکەت ، پیشەکەت ، ماڵەکەت ،لمەکەش شتە بچوکەکانیتری ژیانت .

ئێستا ئەگەر پێشتر لمەکەت بکردایە ناو شوشەکە،شوێنی تۆپە گۆڵفەکان و ووردە بەردەکان نەدەبویەوە،ئەمەش لەژیاندا شتێکی راستە ،ئەگەر هەموو ووزەی خۆت و کاتت سەرفکرد بۆ شتی بچوک کات و ووزەت نامێنی بۆ شتە گەورە و گرینگەکانی ژیانت ،بۆیە یەکەمجار گرینگی بەم شتە گەورانە بدە کە گرینگن بۆ خۆشگوزەرانی ژیانت،ئەو شتانەی کە گرینگن لە پێشینەی کارەکانت دابنێ،لەبەر ئەوەی شتەکانی تر تەنها لمن !

یەکێک لە قوتابیەکان پرسی ، پرۆفیسۆر ئەی شەربەتە چی بوو ؟

پرۆفیسۆر:چەند لەژیاندا سەرقاڵ بیت و مشغول بیت،هەردەم کاتت دەبێت بۆ رابواردن و خواردنەوە .

٨\١٢\٢٠١٨



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

گرینگترین وانە کە فێری بیت لەژیاندا Reviewed by Unknown on 8:18:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.