Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وەزارەتی پەروەردە/مامۆستا ھەیە پرسیاری وزاری لە مەلزەمەکەی ئەودانیە لە کتێب دا ھەیە کەچی دەڵێ پرسیاری وزاری ھەڵەیە

وەزارەتی پەروەردە/مامۆستا ھەیە پرسیاری وزاری لە مەلزەمەکەی ئەودانیە لە کتێب دا ھەیە کەچی دەڵێ پرسیاری وزاری ھەڵەیە

وەک دەزانن ئەمساڵ ووتەبێژی وەزارەتی پەروەردە لەکاتی بەڕێوە چوونی تاقی کردنەوەی وزاری ڕایگەیاند کە ھەندێک مامۆستا ی بەناو ھەڵساون بازرگانی وتوجارەت بە کتێبی پۆلی12 دەکەن و ھەندێک لاپەرەیان ھێناوە لە وڵاتان و لە ناو ھەرێم چاپی دەکەن ناویان ناوە مەلزەمە بەسای ئەم مەلزەمەیە قوڕی خەست بەسەری ھەزاران قوتابی دادەکەن سەدان ھەڵە و کەم و کوڕی لەم مەلزەمانە دا ھەیە بەرگێکی جوان و چاپێکی کوالێتی دەکەن لەدەرەوە سەرەنج ڕاکێشە لە ناوەڕێک پڕ ھەڵە و کەم و کوڕی بەبەڵگە کێشە بۆ قوتابی دروست دەکەن بەڵگە و نموونەش زۆرە ھەربۆیە ئەمساڵ لە کاتی بەڕێوە چوونی تاقیکردنەوەی وزاری ھەزاران قوتابی باجی ئەم ھەڵەیان دا بەکارھێنانی مەلزەمەی مامۆستایانی بازرگان-ئێستا ڕەنگە قوتابی دەمی گەرم بێت بڵێت وانیە تێدەگەم،مەلزەمەکەی باشە ڕاستە تێدەگەیت باشەکەت نمرەی 60 ت لەسەری ھێناوە یان 50 ڕاستە لە ئاست مەلزەمەکە 50 باشە بەڵام لە تاقی کردنەوەی وزاری پرسیار لەسەر کتێب دادەنرێت ھیچ مەلزەمەیەک بەتەحەداوە مەلزەمەی ھیچ مامۆستایەک نیە ھەر 50 پرسیاری ئەسیلەی وزاری تێدابێت نیە کەواتە تۆی داماو باجەکەی دەدەیت کە چوویتە تاقیکردنەوە بەدیار دەکەوێت لەنێوان و کتێبەکەت و مەلزەمەکەت کامە براوە دەبێت-جێگای داخە مامۆستا لە ترسی ئەوەی قوتابی نەیشکێنێتەوە لەسەر بوونی مەلزەمەکەی کەچی وەزارەتێکی گەورەی وەک پەروەردە بە ھەڵە ناودەبات.گوایە وەزارەت لە دانانی پرسیاری وزاری ھەڵەیە دوای بە دواداچوون دەرکەوت خۆشی وابوو وەزارەت ڕایگەیاند پرسیاری وزاری ھەڵەی تێدانیە چونکە لێژنەی باڵای ئەزموونەکان چەندین جار پێداچوونەوە دەکات لە ھەبوونی ھەر 50 پرسیاری وزاری لە خودی کتێب بەڵام چونکە ئەم مامۆستا دەست بەتاڵانە پرسیاری وزاری لە مەلزەمەکەی ئەوان دانەبوو بۆ ئەوەی شەرمەزار و ڕسوای بەر دەمی قوتابی نەبن دەیان ووت پرسیاری وزاری ھەڵەی تێدایە نموونەی ئەم مامۆستایانە زۆرن لەسەرووی ھەمووشتێک ئەم مامۆستایانە بەناو مامۆستان لەگەڵ ڕێزمان بۆ مامۆستای باش و ئاست بەرز بەڵام مامۆستای مەلزەمە فرۆش و خۆفرۆشی قوتابخانە ئەھلیەکان بەردەوام دەڕشێنەوە بە کەرتی پەروەردە سەرەرای ئەوەی سواری کتێبی پۆلی12 بوونە بەم کتێبە بازرگانی دەکەن کەچی دەمیشیان ڕاناوەستێت

.

 



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

وەزارەتی پەروەردە/مامۆستا ھەیە پرسیاری وزاری لە مەلزەمەکەی ئەودانیە لە کتێب دا ھەیە کەچی دەڵێ پرسیاری وزاری ھەڵەیە Reviewed by Unknown on 10:07:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.