Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

یونیسێف: 2018 ساڵێکی بێڕەحم بوو بۆ منداڵان

رێكخراوی یونیسێف له‌ ڕاپۆرتی ساڵانەیدا هۆشداری لە بێتوانایی کۆمەڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌دات لە پاراستنی منداڵان لە بەرانبەر تووندوتیژی، هەژاری و برسێتی و بێ شوێن و ڕێگایی، راشیگه‌یاندووه‌، میلیۆنان منداڵ لە مەترسیی زیانەکانی شەڕدان، و هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئەفغانستان، عێراق و یەمەنیش لە ڕیزی خراپترین وڵاتەکاندان.

یونیسێف راپۆرتی ساڵانی له‌باره‌ی دۆخی منداڵان لە سەرانسەری جیهان بڵاوكرده‌وه‌، لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە، هەزاران کچ و کوڕی منداڵ لە ساڵی 2018 دا قوربانی ڕاستەوخۆی شەڕ و خوێنڕشتنەکان بوون.

مانوئێڵ فۆنتێن، بەڕێوبەری پڕۆگرامە فریاگوزارییەکانی یونیسێف رایگه‌یاندووه‌، ساڵانێکە کە لایەنەکانی شەڕ تاوانی مەترسیدار دژی منداڵان ئه‌نجامده‌ده‌ن لە زۆربەی کاتەکانیشدا هیچ سزایەک نادرێن.

جەخت له‌وه‌شدەکاتەوە، منداڵان دەبێت لە بەرانبەر هەژاری، تووندوتیژی و برسێتی پشتیوانیی و چاودێری بکرێن، بەڵام کۆمەڵگای جیهانیی لە ساڵی ڕابردوودا لەمبارەیەوە سەرکەوتوو نەبووە.

لە لیستی راپۆرته‌كه‌ی یونیسێفدا، ناوی ئەفغانستان، عێراق، و یەمەن لە ڕێزی ئەو وڵاتانەدایە کە دۆخی منداڵانی تیادا ترسناک وەسف کراوە، پاشان ڕیزبەندێک لە وڵاتانی دیكه‌ی ئەفریقی وەکوو کامیرۆن، کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ، نەیجیریا، سۆماڵ، ئەفریقیای ناوەندی، سوودانی باشوور، چاد، بورکینافاسۆ، نەیجیریا و ناوچەکانی سنووری وڵاتی “مالی”یش بەرچاو دەکەوێت.

یونیسێف دەڵێت، لەناوچەکانی فەلەستین و ئیسڕائیلیش زۆر لە منداڵان، لە ترس و فۆبیا و زیانلێکەوتنی جۆراوجۆرەوە دەژین.

هەروەها لە ڕاپۆرتی ساڵانەی ئەم ناوەندەدا ئەوەش هاتووە، منداڵان نەتەوەی ڕۆهینگیا لە میانماریش لە سەدمەو کارەساتی کۆچکردن، کوشت و کوشتار و تووندوتیژیدا دەناڵێنن.

یۆنیسێف ئاماژە بەوەشدەکات، بەردەوامی شەڕ و ئاڵۆزییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کاریگەرییەکی تووندی لەسەر سیستەمی فێربوون و مافی خوێندنی منداڵاندا کردووە، هه‌روه‌ها سەدان خوێندنگا لەناوچوون و 700هەزار کچ و کووڕی کەم تەمەن ناچارن لە خوێندنگا دووردەستەکان بخوێنن و بە ڕێڕەوانێکدا تێپەڕن کە مینڕێژکراوە یان گۆڕەپانی شەڕ وئاڵۆزییەکان بوون.

لە ڕاپۆرته‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووە، لە كیشوه‌ری ئەفه‌ریقا هەزاران قوتابخانەی سەرەتایی بەهۆی مه‌ترسی لە هێرشە چەکدارییەکان داخراون، منداڵان لە ڕێگای قوتابخانەدا تووندوتیژییان بەرانبەر دەکرێت و یان وەکو وڵاتی کامیرۆن و نەیجیریا لە قوتابخانەکان دڕفێنرێن.

میلیشیاکانی بۆکۆ حەرام لە نەیجیریا کچانی منداڵ دەکەنە ئامانج و ئەوان بە هاوسەرگیری زۆرە ملێیی بۆ میلیشیا چەکدارەکانیان پەلکێش دەکەن، لە پاڵ ئەمەشدا جۆرەها دەسترێژی و ئیهانەی دیكه‌شیان پێدەکەن.

یونیسیف جەخت لەوە دەکاتەوە، لە زۆر لە وڵاتانی لە دۆخی جەنگ، یارمەتی وەرگرتن لە نێو منداڵان بۆ بەدەستخستنی چەک کارێکی بەربڵاوە. هەروەها داوا دەکات ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەموو لایەنەکانی ناکۆکی نێو جەنگەکان داوا بکات، بە هەنگاوی تووندوتیژهێنەر دژی منداڵان کۆتایی بێنن و لە هێرشکردن بلە ژێرخانە ناسەربازییەکانی هەروەک قوتابخانەکان واز‌بێنن و دوور بکەونەوە.

هەروەها داوای لە وڵاتانیی خاوەن هێز و دەسەڵاتیش دەکات لەم ناوچە کێشە لەسەرانە هێز و بایەخی خۆیان بۆ پشتیوانیی لە ئاسایش و گیان و دەروونی منداڵان لەم ناوچانە بەکار بخەن.

لە کۆتاییدا ئەو ڕێکخراوە رایگه‌یاندووه‌، کە لە سووریا لە مانگی یه‌كه‌وه‌ تاوه‌كو مانگی نۆی 2018، لانیکەم 870 منداڵ کوژراون و ئەمەش بەرزترین ئامار لە 9مانگی یەکەمی سەرەتای ساڵ لە کاتی دەستپێکی شەڕی ناوخۆیی سووریایە.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، لەماوه‌ی رابردووشدا زیاتر له‌ پێنج هەزار منداڵ و هەرزەکار لە ئەفغانستان بریندار یان کوژراون، هەروەها جەختیش لەسەر ئەوە کراوەتەوە، لە 89% قوربانییەکان بەهۆی دانانی مین یان بۆمب دانانەکان لەناوچە جەنگییەکان، منداڵان بوون.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

یونیسێف: 2018 ساڵێکی بێڕەحم بوو بۆ منداڵان Reviewed by Unknown on 8:41:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.