Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

15 پەڕ بە گرێنتی

ڕۆشنا عەلی:

كاتێك گوێبیستی ئەم رستەیە دەبم تەواو دەگەمە ئەو بڕوایەی كە هەركەس دەتوانێت لە پاڵ وشەی پەروەردەدا جوانترین و نایابترین كاسبی واتە ئیشی رەش لەپاڵا سپییەكەدا بكات و جار جارەش ڕەنگی ڕەشەكە تێكەڵ بە سپییەكە بكات بە جۆرێك هیچییان نەناسرێنەوە و تۆش لەو نێوەندەدا هەردوكیان لی َوون ببێت و بە هیچ ڕێگایەك سەریان لێدەرنەكەیت و بۆت جیانەكرێتەوە ، سەنتەرەكانی خولی بەهێزكردن و مامۆستاكانی بە جۆرێك كار ئاسانییان بۆ قوتابییان كردووە كە دەتوانن لە ماوەی سێ‌ ڕۆژدا ئیشی ساڵەكە جێبەجێبكەن و ئەو هەموو ڕاكە ڕاك و نیگەرانییەش بە پولێ‌ََ ، جا ئەوەی باسی ئەكەم تەواو مەبەستم پۆلی 12 ی ئامادەییە كە قۆناغە هەستیارو چارەنوسسازەكەی قوتابییە و هەموو ساڵەكانی خوێندنی تیا كۆكراوەتەوەو بڕیار لەسەر ژیانی دەدات ، ئەم هەستیارییەی قوتابی لەم قۆناغە ڕێگای خۆشكردووە بۆ كۆمەڵێك بە ناو سەنتەری پەروەردەیی و ڕێكخراو… هتد

كە بیقۆزنەوەو سەرنجی قوتابیانی پێ‌ ڕابكێشن ، ڕەنگە تا ئەو كاتە ئاسایی بێت ڕێكخراوێك یان سەنتەرێك خولێك بكاتەوە كە پێی دەڵێن (خولی بەهێزكردن) ، بەڵام نائاسایی بوونەكەی ئەوەیە كە هەموو ئەو كارەی پڕۆگرامەكان بە چەندین ساڵ كردویانە ئەوان پێیان زیادەیەو وەك ئەوەی جگە لە و پانزە پەڕەیە باقییەكەی كتێبەكە قسەی نەستەقی تیا نوسرا بێت و قوتابی پێویستی پێ‌ نەبێت بۆ تاقیكردنەوە ، بە درێژایی سێ‌ ساڵە زیاتریش بەبەردەوامی ئەم ڕستەیەم وەك ڕیكلام لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندنەوە گوێ‌ لێدەبێت كە دەڵێت” بیركاری كە خۆی دوو كتێبە و ئینگلیزی بە هەمان شێوەو چەند وانەیەكی دیكەش دەكەنە 15 پەڕو بە گرێنتی 90 نمرە ، كەواتە ئەگەر وانەكە بكرێتە پانزە پەڕ ئایا قوتابی ناتوانێت بە سێ‌ ڕۆژ دەرخی بكات و 90 نمرە بە دەست بهێنێت خۆ ئەوكان پێویستی بە قوتابخانە هەر نییە ساڵێك هات و چۆ بكات و ساردی و گەرمی بچێژێت ،مادام كارەكە ئەوەنە ئاسانە بۆچی پڕۆگرامەكانی خوێندن كار ئاسانی بۆ خۆشیان و قوتابیانیش ناكەن و هەر ئەو 15 پەڕەیە چاپ بكەن ؟ ساڵانە ئەو هەموو پارەیە بۆ حكومەت بگێڕنەوە ، دەكرێت هەمووان ڕووی گلەیی لە وەزارەتی پەروەردەو پڕۆگرامەكان بكرێت كە چۆن ڕێگا بە كۆمەڵێك مامۆستا دەدرێت كە سەر بەهەمان وەزارەتن بەم جۆرە لە كاری وەزارەت كەمبكەنەوەو یاری بە چارەنوسی قوتابی بكەن و پارە خڕ بكەنەوە لەپاڵ پەروەردەكردندا، بۆچی لەماوەی زیاتر لە سێ‌ ساڵە نەتوانراوە ئەم جۆرە لە ڕیكلام و لە خولی بەهێزكردن ڕابگیرێت ، ئایا و شتێیەك لە پەروەردە هەیە بە ناوی گرێنتی كە مامۆستا بیداتە قوتابی ، ئایا ئەگەر مامۆستا هەبێت بە گرینتی ئەبێت قوتابی هیچ مامۆستایەكی بێ‌ گرێنتی نەوێت ، جگە لەوەش ئەبێت وەزارەتیش لەمەودوا كە مامۆستای دامەزراند داوای گرێنتی نەوەد نمرە لە مامۆستاكە بكات بۆ قوتابی و كاری سەرپەرشتیاریش ئاسان ئەبێت هەمان ئەو مامۆستایەی گرێنتی ئەیا لە باشترینەكانە ، ئەمە جگە لە گاڵتەجارشی لە پڕۆسەی پەروەردەدا هیچ شتێیەكی تری لێ‌ شین نابێت و دەبێت زۆر بەجدی لایەنی پەیوەندیدار لەوەزارەتی پەروەردە ڕایبگرێت و لەوە زیاتر شكۆی خوێندن و پڕۆگرامی خوێندن و پۆلی 12 نەشكێنرێت و قوتابیش فریو نەدرێت .



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

15 پەڕ بە گرێنتی Reviewed by Unknown on 6:53:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.