ڕۆژی دووشەممە 10/12/2018 لە سەرجەم پارێزگاكانی عێڕاق پشووە بەڵام هەرێمی كوردستان ناگرێتۆ بەداغۆ
دوای ئەوەی بەبۆنەی سەرکەوتن بەسەر رێکخراوی داعشدا حکومەتی عێراق رۆژێک پشووی راگەیاند، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەو پشووە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.
سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رۆژی دووشەممە 10-12-2018 ساڵڕۆژی سەرکەوتن بەسەر داعشدا لە هەرێمی کوردستان “ناکرێتە پشوو”.
ئەوە لەکاتێکدایە، ئهنجومهنی وهزیرانی عیراق رۆژی دوشەممهی داهاتووی کردە پشووی فهرمی، ئەوەش بهبۆنهی ساڵڕۆژی سهركهوتن بهسهر رێکخراوی داعشدا لە عێراق.
رۆژی 9ی کانوونی دووەمی 2017، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتەی عێراق، رۆژی 10ی کانوونی دووەمی بە رۆژی کۆتاییهێنان بە رێکخراوی داعش و “رزگارکردنی تەواوی خاكی عێراق لەژێر کۆنترۆڵی” ئەو رێکخراوە راگەیاند.
حکومەتی نوێی عێراقیش ئەو رۆژەی وەکو پشووی فەرمی لە سەرتاسەری عێراق راگەیاند.
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: