Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

دەوام لە زانكۆی سلێمانی ڕاگیراو سكاڵای یاسایی لەسەر سەرۆكی بەشە ناوخۆییەكان تۆمار كرا كە دەی ووت سەگی زیاتر دەهێنم

بەپەلە
سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند بەهۆی ناڕەزایەتی خوێندکارانەوە بە فەرمیی دەوامی زانکۆ ڕادەگیرێت تا ئەو کاتەی پێداویستیەکانی بەشەناوخۆییەکان دابیندەکرێن.
……
سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند بەهۆی ناڕەزایەتی خوێندکارانەوە بە فەرمیی دەوامی زانکۆ ڕادەگیرێت تا ئەو کاتەی پێداویستیەکانی بەشەناوخۆییەکان دابیندەکرێن.

ئاراز زەینەڵ یارمەتیدەری سەرۆکی زانکۆ ڕایگەیاند “لە ماوەی دوو بۆ سێ ڕۆژدا سەرجەم پێداویستیەکانی بەشەناوخۆییەکان دابیندەکرێن و تا ئەو کاتەش دەوامی زانکۆ ڕەدەگیرێت”.

ئەوە لە کاتێکدایە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و ڕێگەی سەرەکی بەردەم زانکۆیان داخست.

خوێندکاران ڕایانگەیاند سەرەڕای ئەوەی هیچ خزمەتگوزارییەکی پێویست لە بەشە ناوخۆییەکاندا نییە سوکایاتەیش بە خوێندکاران کراوە.

ئەو خوێندکارە خۆپیشاندەرانە بە ڕێپێوان بەڕێکەوتن بەرەو دادگای سلێمانی بە مەبەستی تۆمارکردنی سکاڵا دژی بەرپرسی بەشە ناوخۆییەکانی کچان.

پێشتر کچانی بەشەناوخۆییەکانی قلیاسان بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەوە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و لەلایەن بەرپرسی بەشە ناوخۆییەکانەوە هێرشیان رایە سەر و هەڕەشەی هێنانی “سەگ” کرا لە دژیان.

ساڵانە خوێندکارانی زانکۆکانی هەرێم چەندین جار بە خۆپیشاندان و چالاکی جۆراوجۆر ناڕەزایەتیی دەردەبڕن و داوای باشکردنی خزمەتگوزاریەکان دەکەن.

بۆ ئەمساڵی خوێندن بڕی ٢٥ هەزار دیناری عێراقیی لە هەر خوێندکارێک وەرگیراوە بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییان بۆ دابینبکرێت لەبەشە ناوخۆییەکان.

زانکۆی سلێمانی یەکێکە لە زانکۆ هەرە بە ناوبانگەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ساڵانە بە هەزاران خوێندکار تێیدا بڕوانامە وەردەگرن.

لە ساڵانی ڕابردووشدا خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی بەردەوام لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکاندا پشکیان هەبووە و بەشدار بوون.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

دەوام لە زانكۆی سلێمانی ڕاگیراو سكاڵای یاسایی لەسەر سەرۆكی بەشە ناوخۆییەكان تۆمار كرا كە دەی ووت سەگی زیاتر دەهێنم Reviewed by Unknown on 6:49:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.