کچە قوتابیەک گەندەڵیەکانی پەیمانگای کۆیەی درکاند/بۆیە ھەرەشەی لێدەکرێت و ھاوسەرەکەشی فەصڵ کرا
ماچین نه‌به‌ز، ئه‌و خانمه قوتابییه‌ی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی كۆیه، كه له ئاهه‌نگێكی رێزلێنان، ده‌سته‌ی كارگێڕی په‌یمانگاكه‌ی به “گه‌نده‌ڵی” تۆمه‌تبار كرد، رایده‌گه‌یه‌نێت، هەڕەشەیان لەخۆی و دایکی و زاوایەکەیان كراوه و مێردەکەشی کەقوتابی پەیمانگایە فەسڵ کراوە.
ئاراس ئه‌مین، په‌یامنێری كوردستان 24 له كۆیه رایگه‌یاند، ئه‌و كچه ئاشكرای كردووه، جار هەبووە لەپۆستێکدا له فه‌یسووك كه رەخنەی لە دەستەی بەڕێوەبەرێتی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی شەهید جەعفەر گرتووە، قوتابی هەبووە تەنها لایکێکی لە پۆستەکەیداوە لێپێچینەوەیان له‌گه‌ڵدا کردووە.
ماچین نه‌به‌ز ده‌ڵێت: “هەڕەشەیان لەخۆم و دایکم و زاوایەکەشمان کردووە و مێردەکەشم کەقوتابی پەیمانگایە فەسڵ کراوە”.
نووسراوه له‌لایه‌ن
Raw Raw
کچە قوتابیەک گەندەڵیەکانی پەیمانگای کۆیەی درکاند/بۆیە ھەرەشەی لێدەکرێت و ھاوسەرەکەشی فەصڵ کرا
Reviewed by Unknown
on
9:02:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: