Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

کۆبوونەوەی فراوانی وەزیری پەروەردە لەگەڵ بەرێوەبەڕایەتی پەروەردەکان بەڕێوەچوو

بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لەبەڕێوەچوونی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن لەهەرێمی کوردستان و ئاگداربوون لەکێشە و گرفتەکانب و چارەسەرکردنی رۆژی دووشەممە (٢٦\١١\٢٠١٨ ) دکتۆر پشتیوان سادگ وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەری گشتی شارەکانی هەولێر و سلیمانی و دهۆک و بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان و سەرپەرشتیارانی یەکەم لەهۆڵی جالاکی قوتابخانەکانی هەلێر کۆبویەوە .

وەزیرى پەروەردە سەبارەت بە چەند پرسێکى پەروەردەیى قسەى کرد و لەسەرووى هەمووشیانەوە پێنج خاڵى جەوهەرى و گرنگى باس کرد کە پێویستە بە زووترین کات جێبەجێ بکرێن کە بریتى بوون لە دابەشکردنى نەوت بۆ ئەو شوێنانەى کە نەوتیان پێ نەدراوە، وە بەردەوامبوونى لە رێکخستنى میلاکات و دادپەروەرى و کارکردن لەسەر سیستەمى بە ئینگلیزى کردنى هەردوو وانەى بیرکارى و زانستەکان و پەرەپێدان و چالاکترکردنى، کارکردن لەسەر وانەبێژى و بە تایبەت ئەو کەسانەى کە دەرچووى هەردوو کۆلێژى پەروەردە و پەروەردەى بنیاتن، هەروەها کارکردنى بە پێى رێنمایی و دوورکەوتنەوە لە هەر جۆرە بڕیارێکى نەرێنى و حزبى، وە بەپێ رێنماییەکان کار بکرێت. پاشان چەندین پرسێکى دیکەى پەروەردەیى و روژێنران.
لە کۆتاییدا د.پشتیوان سادق وەزیرى پەروەردە و بەڕێوەبەرى گشتى دیوان وەڵامى پرسیار و پێشنیارەکانى بەرێوەبەرانى پەروەردەکانیان دایەوە بۆ ئەوەى کارە پەروەردەییکان بێ ڕۆتینات جێبەجێ بکرێن.جێگای باسە لەم کۆبوونەوەیەدا مامۆستا عباس محمد بەڕێوەبەری پەروەردەی مەخموور بەشداری کۆبوونەوەکەی کرد .



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

کۆبوونەوەی فراوانی وەزیری پەروەردە لەگەڵ بەرێوەبەڕایەتی پەروەردەکان بەڕێوەچوو Reviewed by Unknown on 4:36:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: