Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

تا ئێستا پڕۆسەی خوێندن لە سنوری مەخمور بەتەواوی ئاسایی نەبووەتەوە

دوای زیاتر لە ساڵێک لە ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر کە بەھۆیەوە ناوچە جێناکۆکەکان کەوتنەوە ژێر دەسەڵاتی بەغدا، تا ئێستا پڕۆسەی خوێندن لە سنوری مەخمور بەتەواوی ئاسایی نەبووەتەوە.

بەپێی بەدواداچوونەکانی ئێن ئاڕ تی، تا ئێستا پڕۆسەی خوێندن لەو سنورە تەنھا لە سەنتەری مەخمور و ناحیەکانی کەندیناوە و گوێڕ تاڕادەیەک ئاسایی بووەتەوە و ئەو پڕۆسەیە لە ناحیەی قەراج و گوندەکانی دەوروبەری مەخمور پەکیکەوتووە.

بەختیار پاڵانی بەرێوەبەری پلاندانان لە بەرێوەبەرایەتی پەروەرەی مەخمور دەڵێت، ‌ پەروەردە یەکەم دامەزراوە بووە کە گەراوتەوە ئەو سنورە و لە ئێستاشدا پەروەردەی موسڵ بریاری داوە چەند قوتابخانەیەکی نوێ دروست بکات و ھەندێکی دیکەش نۆژەنبکاتەوە.

لە سنوری قەزای مەخمور ١٣٣ قوتابخانە و باخچەی ساوایان بونیان ھەیە، کە ٧٠ قوتابخانەیان کوردین و ٥٠ یان تایبەتن بە خوێندنی عەرەبی ١٣ قوتابخانەشیان لەناو کەمپەکاندان و بەشێک لەو قوتابخانانە زیانیان بەرکەوتووەو پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە.

قەزای مەخمور پێکھاتووە لە ناحیەکانی قەراج و کەندێناوە و گوێر و ژمارەی دانیشتوانی قەزاکە  نزیکەی ٥٠ ھەزار کەسە کە بەشێکیان بەھۆی شەڕی داعش و ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە ئاوارەبوون و تا ئێستا نەگەڕاونەتەوە ناوچەکانیان.

زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەی کەناڵی NRT ببینە

https://www.facebook.com/naliatv/videos/2191863374399194/



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

تا ئێستا پڕۆسەی خوێندن لە سنوری مەخمور بەتەواوی ئاسایی نەبووەتەوە Reviewed by Unknown on 10:41:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.