Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بەهۆی بومەلەرزەوە پەروەردەی کەلار تاقیکردنەوەی قوتابیانی دواخست

بەهۆی بومەلەرزەکەی ئەمشەوەوە، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار تاقیکردنەوەکانی سەرجەم خوێندکارانی قەزاکەی دواخست.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی نێردراوە، بڵاویکردووەتەوە، “سەرجەم بەڕێوەبەرانی قوتابخانە و خوێندنگاکان ئاگادار دەکەینەوە لەبەر ناجێگیری باری دەروونی خوێندکاران بەهۆی بوومەلەرزەکەی ئەمشەوەوە، ئەگەر هەر قوتابخانەیەک تاقیکردنەوەی هەڵسەنگاندنی نیوەی یەکەمی هەیە داواتان لێ دەکەین بەهیچ شێوەیەک سبەینێ دووشەممە (٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨) تاقیکردنەوەی هەڵسەنگاندنی نیوەی یەکەم بەخوێندکاران ئەنجام نەدرێت و بخرێتە ڕۆژانی دواتر”.

پێشتریش بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان رایگەیاندبوو، لەبەر پەرۆشییان و گرنگیدان بە باری دەروونی خوێندکارانی شارەکە، بڕیاریانداوە بە دواخستنی تاقیکردنەوەکانی سبەینێ دووشەممە، بەڵام دەوامی ئاسایی ئەنجام دەدرێت.

کاتژمێر ٧:٣٧ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٥ پلە بە پێوەری رێختەر سنورەکانی هەرێم و رۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند و دواتر چەند پاشلەرزەیەک روویاندا کە بەهۆیانەوە دوو هاووڵاتی لە کەلار گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٥٠٠ کەسیش لە پارێزگای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان برینداربوون.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

بەهۆی بومەلەرزەوە پەروەردەی کەلار تاقیکردنەوەی قوتابیانی دواخست Reviewed by Unknown on 12:54:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.