Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بەڕێوەبەرەکی نوێ بۆ بەشەناوخۆیی کچانی زانکۆی سلێمانی داندرا

یاریدەدەری سەرۆکى زانکۆ ڕایگەیاند، لە ئێستادا سەرپەرشتیارێکى نوێ بە شێوەیەکى کاتی بۆ سەرپەرشتیکردنی بەشەناوخۆییەکان دانراوە تا ئەو کاتەى لێکۆڵینەوە لە بەرپرسی پێشووی بەشەناوخۆییەکان تەواودەبێت.

ئاراس فەریق زەینەڵ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، سەرپەرشتیارێکى نوێ بە شێوەیەکى کاتی بۆ سەرپەرشتیکردنی بەشەناوخۆییەکان دانراوە تا ئەو کاتەى لێکۆڵینەوە لە بەرپرسی پێشووی بەشەناوخۆییەکان تەواودەبێت.

هاوکات نوێنەری خوێندکاران ڕایگەیاند، هەر خوێندکارێک بەڵگەى لەسەر سوکایەتیپێکردنی خوێندکاران لەلایەن نەژاد حسێن سەرپەرشتیاری پێشووی بەشە ناوخۆییەکان لایە بیداتە نوێنەری خوێندکاران و بۆ ئەوەی سکاڵای لەسەر تۆماربکرێت.

 ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی گرفتی تەندەرینەوە لەلایەن وەزارەتی دارییەوە نەتوانراوە کار لەسەر تەواوی داواکارییەکانی خوێندکاران بکەین کەخۆی دەبینێتەوە لە گرفتی پاکەرەوە و چاکەرەوەی ئامێری بەشە ناوخۆییەکان.

 داواشی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، دەبێت زانکۆکان سەربەخۆبن و بتوانن بڕە بودجەیەکی تایبەت بۆ پاکەرەوە و چاکەرەوە خەرج بکەن و یان وەزارەتی دارایی خۆی گرێبەستێک بۆ ماوەی چوار ساڵ لەگەڵ کۆمپانیایەکاندا ئەنجام بدات.

ئەمەش لە دوای ئەوە هات لە ماوەى ڕابردوو بە هۆی نەبوونى خزمەتگوزاری و پێداویستییەکان و بوونی چەندین سەگ لە ناو بەشەناوخۆییەکان خوێندکاران خۆپشاندانیان ئەنجامدا و دواتریش بەرپرسی بەشەناوخۆییەکان هێرشیکردە سەر خوێندکارێکی کچ  و ئەمەش ناڕەزایی لێکەوتەوە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

بەڕێوەبەرەکی نوێ بۆ بەشەناوخۆیی کچانی زانکۆی سلێمانی داندرا Reviewed by Xwendga Kurdish on 1:09:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.