Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بۆ چی ئاستی زانستی خوێندکاران دابـەزیـوە ؟

پەروەردە سێکتەرێکی گرنگی هەموو نەتەوەو وڵاتێکە و پێویستە لە لایەن حکومەت و هاوڵاتیان و ڕاگەیاندنەکانەوە بایەخی پێ بدرێت و بەگرنگیەوە لێی بڕوانرێت هەمیشە هەوڵی سەرخستنی بدرێت ، چونکە پێشکەووتنی هەر ووڵات و نەتەوەیەک بەندە بە پێشکەوتنی کەرتی پەروەردەیەوە ، بەڵام بەداخەوە بەشێکی زۆری مامۆستایان و کەسوکاری خوێندکاران لەم چەند سالەی دوایدا درکیان بەوە کــردوە کە ئاستی زانستی خوێندکــار ساڵ لەدوای ساڵ خراپتر دەبیت .

بەجورێک خوێندکارێک دەگاتە قۆناغی ئامادەیی کەچی هێشتا رێنوسی نوسینەوەی ئەلف و بێی ی کوردی باش نیە ! خوێندکار بەشێوەیەکی گشتی حەز و خولیای بۆ خوێندن نەماوە ئەمەش بەهۆی کۆمەڵە هۆکارێکەوەیە ، لــەوانــە :-

یەکەم / تەکنەلۆجیا و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان تەکنەلۆجیا و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەدوای ساڵی ٢٠٠٣ و پاش ڕووخانی ڕژێمی سەدام بەشێوەیەکی خێرا و بەربڵاو تەکنەلۆجیا هاتە هەرێمی کوردستانەوە ، بەحکومی بەکارهێنانی بەشێوەیەکی هەڵەو ناڕێک لەلایەن خوێندکارەوە کە رۆژانە ١٠ بۆ ١٥ کاتژمێر بەکاری دەهێنن ئەمەش وایکردە خوێندکار پەیوەست بیت پێوەی و لە خوێندن و وانەکانی داببرێت . دووەم / بێ پلانی و کەمتەرخەمی حکومەت حکومەتی هەریمی کوردستان لە ساڵانی ٢٠٠٠ بەدواوە بەبێ پلان و بەرنامە ساڵانە ڕێژەیەکی زۆری خەڵکی دادەمەزراند لە کەسانی بێ بڕوانامە یان خاوەن بڕوانامە لە دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان ، ئەمەش وایکرد ژامارە و رێژەی فەرمانبەرانی بگاتە( 1.249.481 )کەس بەهۆی قەیرانی دارایی و زۆری ژمارەی فەرمانبەرانیەوە لەم ساڵانەی دوایدا دامەزراندنی ڕاگرت ئەمەش وایکرد ساڵانە ژمارەیەکی زۆری دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان دانەمەزرێن و لەمالەوە دابنیشن ، بەهۆی چەسپاندنی ئەو یاسایە لەمیشکی هەموو تاکێکی کورد کە دوای وەرگرتنی بڕوانامە پێویستە لەسەر حکومەت دایبمەزرێنیت وایکردە خوێندکار لە خوێندن داببرێت و ببێتە هۆی خراپ بوونی ئاستی زانستی خوێندکار چونکە دەبینێت لەماڵەوە برا و خۆشکی هەیە و زانکۆی تەواو کردوە و لەماڵەوە بێ ئیش دانیشتوون .

سێەم / گوڕینی سیستەمی خوێندن و شێوازی تاقیکردنەوەکان .

أ ــ ساڵانی پێشوو خوێندکار لەسەرجەم قوناغەکانی خوێندنیدا گەر شیاوی دەرچون نەبوایە دەرنەدەچێنرا ، بەلام لە ئێستا لە پۆلی یەکی سەرەتایی تا سێەمی سەرەتایی کەبنەرەتی فێربوونی قوتابیە فێربیت یان نا دەردەچێنرێت.

ب ــ لابردنی تاقیکردنەوەی نیشتمانی قوناغی پۆلی شەشەم و نۆیەمی بنەرەتی .

ج ــ سالانی پێشوو خوێندکار لەخولی یەکەمدا تەنها دوو بابەت بمایەتەوە دەیتوانی لەخولی دووەمدا تاقیکردنەوە بکات ، بەلام لە ئێستادا خوێندکار سەرجەم وانەکانی بکەوێت مافی هەیە خولی دووەم تاقیکردنەوە بکات ئەمەش وایکردە خوێندکار بێ بایەخ لە تاقیکردنەوەکان بڕوانیت .

چوارەم / کەمتەرخەمی خــێــزان بەشێکی زۆری خێزانەکان کەمتەرخەمن و گرنگی بەخوێندنی قوتابی و خوێندکارەکانیان نادەن و بێ ئاگان لە کاتی دەوامکردن و تاقیکردنەوەکانیان و تەنانەت خێزانی وا هەیە نازانێت منداڵەکەیان لە پۆلی چەندە ! هەروەها ڕۆژانەش هەواڵ پرسینیان نیە لە قوتابی و خوێندکارەکانیان لەسەر ئەنجامی خوێندنیان ، وە بەشێکی زۆری خوێندکاران بەهۆی چاودیری نەکردنی خێزانەکانیان رۆژانە کاتێکی زۆر بەفیڕۆ دەدەن بە دیار تۆرە کۆمەلایەتی و کافتریا و گازینۆکانەوە . وە پێویستە بەخێوکەری خوێندکار ساڵانە بەلانی کەم دوو تا سێ جار سەردانی قوتابخانە و خوێندنگای خوێندکارەکانیان بکەن بەمەبەستی هەواڵپرسین لە ئاستی زانستیان و رەوشتیان . پێنەجەم /خــراپی بــاری دارایــی خراپی باری دارایی لە دوولاوە کاریگەری هەیە لەسەر ئاستی دابەزینی زانستی خوێندن

أ _ بەهۆی خراپی بـاری دارایی و پێنەدان و دواکەوتن و پاشکەوتی زۆرەملێ لە مووچەی مامۆستایان کــاری کردووەتە سەر ژیان و دەروونی مامۆستایان و بەشێکی زۆری مامۆستایان ناچار بۆ رایکردنی ژیانیان دەستیان داوەتە کارێکی تر لەپال پیشەی مامۆستایدا کە ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر خۆئامادەکردنی مامۆستا بۆ وانەکەی کە نەتوانێت هەقی تەواو بە وانەکەی و خوێندکارانی بدات .

ب _ خراپی دارایی خیزان کاریگەری راستەوخۆی هەیە لەسەر خراپ بوونی ئاستی زانستی خوێندکار چونکە بەشێکی زۆری خوێندکار لە دوای دەوام سەرقالی کارکردنن .

شەشەم/ هاوسەرگیری پێش وەختە لەئێستادا بەشێکی زۆری خوێندکاران بەتایبەت کچان لە پۆلی هەشتەمی بنیەرەتی بەسەرەوە بەشوو دەدرێن ، کە ئەمەش کاریگەری خراپی هەیە لەسەر خراپ بوونی ئاستی زانستی چونکە ئەو تەمەنە خۆی پێویستی بە چاودیری کردن و بەخێوکردنە .

لەکۆتایدا پێوێستە لەسەر حکومەت و مامۆستایان و کەس و کاری خوێندکاران و ڕاگەیاندنەکانەوە هەوڵی جدی بدرێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی خوێندکاران لەرێگەی بنبرکردنی ئەو هۆکارانەی کە بوونەتە هــۆی دابەزینی ئاستی زانستی خوێندکار .

ئەیاد محمد سالح :بەڕێوەبەری ئامادەیی زرنگ لە گەرمیان



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

بۆ چی ئاستی زانستی خوێندکاران دابـەزیـوە ؟ Reviewed by Unknown on 7:58:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.