پەروەردەی مەخموور:بەڕێوەبەری قوتابخانەیەک لەسەر ئەرکی خۆی قوتابخانەکەی نۆژەن دەکاتەوە
لەقەزای دیبەگەی سەر بە بەڕێوەبەڕایەتی پەروەردەی مەخموور لە ئامادەی ئامەدی کچان بەڕێوبەری قوتابخانەکە لەسەر ئەرکی خۆی کابینەی قوتابخانەکەی نۆژەندەکاتەوە و یاری مناڵان بۆ باخچەی ساوایانی دیبەگە دابیندەکا .
وەکو ئەرکێکی ئینسانی و نیشتیمانی و هەستکردن بە گیانی بەخشندەیی و هاوکاری ئەو بەڕێوەبەرە بڕیاریدا کابینەی قوتابخانەی ئامەدی کچان نۆژەن و بۆیە بکاتەوە و دیاری و یاری جۆراو جۆریش بۆ باخچەی ساوایانی دیبەگە دابین بکات .
لای خۆیەوە مامۆستا عباس محمد بەرێوەبەری پەروەردەی مەخموور وێڕایی دەستخۆشی و سوپاسی ئاراستەی ئەو مامۆستایە کرد و ئاماژەی بەوەشکرد ئەو جۆرە کار و کردەوەیە بە درێژایی مێژووی کوردستان نامۆ نەبووە بە کاری مامۆستایان و هەمیشە مامۆستایان پیشەنگ بوونە لە بەخشندەیی و دڵسۆزی بۆ قوتابیان و مناڵان و خاک و نیشتیمان،بەڕێوەبەری پەروەردەی مەخموور ئەم کارەی ئەو مامۆستایەی بەرزنرخاند و گووتیشی لەرێگای ئەو مامۆستا بەرێزە مناڵان و قوتابیانی دیبەگە ئەمساڵ لە کەش و هەوایەکی هێمنتر و ئاسوودەتر دەخوێنن .
جێگای باسە پێشووتر هەمان بەڕێوەبەر دەفتەر و قرتاسیەی بۆ مامۆستایانی قوتابخانەکەی دابین کردبوو .
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
ليست هناك تعليقات: