Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

زانكۆی سلێمانی بڕیارێكی نوێ ی دا بۆ كچان كاتژمێر 5:00 بۆ كوڕان 10:00 شەو دیاریكراوە

زانكۆی سلێمانی بڕیارێكی نوێ ی دا بۆ كچان كاتژمێر 5:00 بۆ كوڕان 10:00 شەو دیاریكراوە

زانكۆی سلێمانی بڕیاریدا خوێندكارانی كچ كاتژمێر ٥ی ئێوارە و خوێندكارانی كوڕیش تا كاتژمێر ١٠ی شەو بچنەوە ناو بەشەناوخۆییەكانیان، وتەبێژی كاروباری خوێندكارانی زانكۆکەش دەڵێت، “بڕیارەكە بۆ بەرژەوەندی خوێندكاران و پاراستنیانە“.

هۆگر كەمال، وتەبێژ و بەرپرسی راگەیاندنی كاروباری خوێندكاران و بەشەناوخۆییەكانی زانكۆی سلێمانی، بە دیجیتاڵ میدیای ئین ئاڕ تی راگەیاند، بە بڕیاری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی دەبێت خوێندكارە كچەكانی بەشەناوخۆییەكان تا كاتژمێر ٥ی ئێوارە بە باجی خوێندكارییان بگەڕێنەوە ناو بەشەناوخۆییەكانیان و لەدوای ئەو كاتەش رێگە بە چوونە ژوورەوەیان نادرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی بڕیاری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی خوێندكارانی كوڕ لە بەشەناوخۆییەكان دەبێت تا كاتژمێر ١٠ی شەو بە باجی خوێندكارییان بگەڕێنەوە ناو بەشەناوخۆییەكانیان، لەدوای ئەو كاتەش ناكرێنە ژوورەوە.

بەرپرسی راگەیاندنی كاروباری خوێندكاران و بەشەناوخۆییەكانی زانكۆی سلێمانی راشیگەیاند، ئەو بڕیارەی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ بەرژەوەندی خوێندكاران و پاراستنی ئاسایشی خۆیان و زانكۆکەشە، بۆ ئەوەی جگە لە خوێندكاران کەسی دیکە نەچێتە بەشەناوخۆییەكان و هیچ گرفتێك دروست نەبێت.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

زانكۆی سلێمانی بڕیارێكی نوێ ی دا بۆ كچان كاتژمێر 5:00 بۆ كوڕان 10:00 شەو دیاریكراوە Reviewed by Unknown on 5:40:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.