پەروەردەی مەخموور:بەڕێوەبەری قوتابخانەیەک لەسەر ئەرکی خۆی قرتاسیەی قوتابیان ومامۆستایانی قوتابخانەکەی دابیندەکا
پەروەردەی مەخموور:بەڕێوەبەری قوتابخانەیەک لەسەر ئەرکی خۆی قرتاسیەی قوتابیان ومامۆستایانی قوتابخانەکەی دابیندەکا..
بەڕێوەبەری ئامادەی ئامەدی کچان مامۆستا (ڕامان عزالدين نقار) سەر بە بەڕیوەبەڕایەتی پەروەردەی مەخموور بەشێک لە قرتاسیەی قوتابیان و مامۆستایانی قوتابخانەکەی لەسەر ئەرکی خۆی دابین دەکا.
لەسەرەتای ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠١٨-٢٠١٩ ) وەکو هاندانێک بۆ مامۆستایان و قوتابیان و بەڕێکردنی ساڵێکی پڕ لە زانست و زانیاری بەڕێوەبەری ئامەدی کچان دەفتەر و قەڵەم و پێداویستی خوێندنی بەسەر قوتابیان دابەشکرد و دەفتەری پلانی ساڵانەشی بە مامۆستایانی بەخشی وەکو دیارییەکی رەمزی بۆ هەوڵ و کۆشش و ماندبونەکانی مامۆستایانی قوتابخانەکەی .
لەبارەی ئەو دەستپێشخەرییە پەروەردەییەی ئەو مامۆستایە، بەڕێوەبەری پەروەردەی مەخموور مامۆستا عباس محمد ووتی ( سەرەتا دەستخۆشانە لەم بەڕێوەبەرە دڵسۆزە دەکەین ،ئەو جۆرە کار و پلان و هەڵسوکەوتەی ئەو مامۆستا بەڕێزە نامۆ نیە بە کەلتوری پەروەردەیی لەهەرێمی کوردستان ،ئێمە لەماوەی ساڵانی پێشوو شاهێدی سەدان و هەزاران نمونەی بەخشین و هاندان و کاری خۆبەخشی مامۆستایان و فەرمانبەران بوین،بەڵام لە رۆژگاری ئەمڕۆ ئەو دیارییە رەمزییەی مامۆستا ڕامان بەرز دەنرخێنین و لەهەوڵداین هەموومان بەیەکەوە کەرتی پەروەردە و فێرکردن بەرەو پێشتر بەرین،دیسانە دەستخۆشانەی ئاراستەی دەکەین .
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
ليست هناك تعليقات: