Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

گەورەترین ھەڵەی قوتابی ئەوەبوو پشتی بە کەمترین نمرەی ساڵی پار بەست بۆیە بەھەڵە داچوون

گەورەترین ھەڵەی قوتابی ئەوەبوو پشتی بە کەمترین نمرەی ساڵی پار بەست بۆیە بەھەڵە داچوون

لە دەیان پەیج و گروپی نافەرمی بەردەوام کەمترین کۆنمرەی ڕاستەوخۆ پۆست دەکرا ئێمە لە گەورەترین سیمینار باسمان کرد تکایە قوتابیان پشت بەم کۆنمرانە مەبەستن چونکە دەگۆڕێت ھەربۆیە لە ھۆڵی میدیا لەکاتی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆڵاین بە ھەزارەھا قوتابیمان دەوت پشت بە کەمترین نمرەی پار مەبەستن ھەموو ئەوانەی ھاتبوون شاھێدن ھەربۆیە بینیتان چۆن نمرەی بەشەکان بەرز بۆتەوە نمرەکان ھەموو ھاتوونەتەوە شوێنی خۆی دوو ساڵ بەر لە ئێستا نمرەی کۆلێژەکان چۆن بوو ڕێک ھاتەوە شوێنی خۆی.خولی یەکەم قازانجی کردووە خولی دووەم بە داخەوە داون بووە ھەزارەھا تەلەفۆن دێت دەڵێن بۆچی پار ئەم بەشە نمرەی 55 وەرگرتووە ئەمساڵ بۆتە 80 بەڕێزم پێت ووتراوە کە پشت بە کۆنمرەی پار مەبەستە بۆت ڕوون کراوەتەوە پار بە تاقیکردنەوە بوو ئەمساڵ بە پێشبڕکێ بوو پار بێ پلانی بوو ئەمساڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا جوانترین سیستەمی داڕشت ھەمووی بۆی ڕێکخستن ھەرچوار سیستەم لەناو یەک وێب سایت جەنابت بە قەد نمرەکەت و بەپێ ی ھەڵبژاردنەکەت چویە پێشبڕکێ نمرەکەت گونجابێت وەرگیراوی نەگونجابێت بۆتی ڕوون کردۆتەوە زۆر ھەڵە بووی لەسەر کۆنمرەی پار ڕۆیشتووی-ئێمە لە ھۆڵی میدیا بە یەک قوتابیمان نەوتووە ڕێک لەم شوێنە وەردەگیرێ ی بەڵام ھیوا و انشاء اللە مان بۆ خواستووی وتوومانە انشاء اللە وەردەگیرێ ی -بە ھیچ قوتابیەک نەوتراوە لەم شوێنە ناوت دێتەوە-چونکە ئەمە پێشبڕکێ یە کەس ناتوانێت پێشبینی بکات،ھەر 50 ئۆپشنەکەی زانکۆڵاین یەک یەک لە دوات دێتە خوارەوە کامە گونجابێتی دانراوی-ئەگەر داشنەنراوی بزانە دەستکاری فۆڕمەکەت کردووە-گەڕاندوتەوە-لای ئێمە ھەموو فۆڕمێک ڕەوانە کراوە چونکە بەڵگەمان ھەیە بۆمان چاپ کردوویت-بەڵگەش ئەوەیە ھەتا فۆڕمەکەت نەناردایە ئایکۆنی چاپ کردنی نەئەدا.بۆیە چاپمان دەکرد بۆقوتابیان بۆ ئەوەی دڵنیا ببونایە فۆڕمەکەیان ڕۆشتووە.بەڵام کەسێک کۆدەکەتی زانیوە دەستکاری گەڕانەوەی کردووە ئێمە بەرپرس نین،سەرکەوتووبن بە ھیوای بەختێکی باش.

.

ستافی ھۆڵی میدیا ھەولێر

 



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

گەورەترین ھەڵەی قوتابی ئەوەبوو پشتی بە کەمترین نمرەی ساڵی پار بەست بۆیە بەھەڵە داچوون Reviewed by Unknown on 1:56:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.