Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

چۆن لە سایکۆلۆژیای منداڵەکەت تێدەگەیت؟

زۆر گرنگە دایکان و باوکان هەوڵبدەن لە بارودۆخ و ناخی منداڵەکەیان تێبگەن، تا بتوانن بە باشترین و تەندروستترین شێوە مامەڵەی لەگەڵ بکەن.

ماڵپەری ” sayidaty” باس لە شێوازی تێگەیشتن دەکات لە بارودۆخی منداڵ.

بە پێی توێژینەوەیەک لە بەرازیل دەرکەوتووە ئەستەمە بتوانرێت پەروەردەیەکی تەواو بدرێت بە منداڵ لە سەرەتاکانی تەمەنیدا، ئەگەر لە ناخی منداڵەکەت تێنەگەشتبیت، باشترە بەر لە لەدایکبوونی منداڵ دایک و باوک کتێب دەربارەی سایکۆلۆژیای منداڵ بخوێننەوە تا بتوانن کەسایەتییەکی بەهێز بۆ منداڵەکەیان دروستبکەن.

چەندین ڕێگە هەن بۆ تێگەشتن لە سایکۆلۆژیای منداڵ، گرنگترینیان چاودێریکردنی منداڵەکەیە و مامەڵەکردنە لەگەڵیدا تا لێی تێبگەیت.

زۆر گرنگە کاتی زۆر لەگەڵ منداڵەکەتدا بەسەربەریت و بەشێوەیەکی گونجاو کاتی بۆ تەرخان بکەیت.

پێویستە گرنگی تەواو بدەیت بە منداڵەکەت، ئەگەر نا ئەگەری هەیە نەتوانیت هیچ کات لێی تێبگەیت.

بەردەوام ئاگاداری وێنەکێشانی بە چونکە ئەوە ڕێگەیەکی سەرەکییە بۆ دەربڕینی هەستەکانی و ناخی.

بۆ تێگەیشتن لە سایکۆلۆژی منداڵ پێویستە بزانیت چ شتێک دڵی خۆشدەکات و چ شتێک دەیگرێنێت.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

چۆن لە سایکۆلۆژیای منداڵەکەت تێدەگەیت؟ Reviewed by Unknown on 8:32:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.