Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

به‌شه‌ وانه‌ی‌ مامۆستایان‌ كه‌م ده‌كرێته‌وه‌

یه‌كێتیی‌ مامۆستایان له‌سه‌رگرفتی‌ به‌شێك له‌خوێندنگه‌كان به‌هۆی ده‌ستبه‌كارنه‌بونی‌ مامۆستایانی وانه‌بێژ له‌ساڵی‌ نوێی خوێندندا هاته‌ده‌نگ، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ڕێكخراوه‌كه‌ش ته‌ئكیدده‌كاته‌وه‌، بۆ ئه‌مساڵی‌ خوێندنیش كار به‌و ڕێنماییانه‌ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر مامۆستایه‌ك ته‌مه‌نی‌ بگاته‌ 50 ساڵ به‌شه‌ وانه‌ی‌ بۆ كه‌مده‌كرێته‌وه‌.

مامۆستا عه‌تا ئه‌حمه‌د جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتیی‌ مامۆستایان به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، “فۆڕمی تایبه‌ت به‌مامۆستایانی‌ وانه‌بێژ ڕێكخراوه‌و سه‌رجه‌میان ڕیزبه‌ندیان بۆكراوه‌ به‌جۆرێك خاڵبه‌ندیی و دادپه‌روه‌ری تێدا ڕه‌چاوه‌كراوه‌و به‌گوێره‌ی‌ به‌شه‌ وانه‌و پسپۆڕیه‌كان دابه‌شده‌كرێن و ناوه‌كانیان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت”.

وتیشی:”بۆ قۆناغی بنه‌ڕه‌تی‌ (1 تاوه‌كو 9) پێویسته‌ مامۆستاكه‌ 24 به‌شه‌ وانه‌ بڵێته‌وه‌ بۆ قۆناغی‌ ئاماده‌ییش كه‌ دیاریكراوه‌ پێویسته‌ مامۆستاكه‌ 22 به‌شه‌ وانه‌ بڵێته‌وه‌، ئه‌وكات به‌گوێره‌ی‌ به‌شه‌وانه‌كه‌ مافی‌ خۆی پێده‌درێت”.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، به‌گوێره‌ی‌ ڕێنماییه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ كه‌ له‌ساڵانی‌ ڕابردودا كاری پێكراوه‌و بۆ ئه‌مساڵیش كاری‌ پێده‌كرێت، مامۆستایه‌ك ته‌مه‌نی‌ بگاته‌ 50 ساڵ دوو به‌شه‌ وانه‌ی‌ بۆ كه‌مده‌كرێته‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر ڕاپۆرتی‌ پزیشیكیشی هه‌بێت، دوو به‌شه‌ وانه‌ی‌ دیكه‌شی‌ بۆ كه‌مده‌كرێته‌وه‌، “ئه‌و دوو ڕێنماییه‌ بۆ ئه‌مساڵیش كاری‌ پێده‌كرێت”.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

به‌شه‌ وانه‌ی‌ مامۆستایان‌ كه‌م ده‌كرێته‌وه‌ Reviewed by Xwendga Kurdish on 10:58:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.