Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

فريای زمانی کوردی بکەون

 ڕێبین نصرالدین عمر

زمان ئامڕازی لێکگەیشتن و پێکەوە گرێدانی تاکەکانی کۆمەڵگەیەکە بەیەکەوە. بەدڵنییایەوە زمان بۆ ئاشنابوون بە ڕابردوو و تێگەیشتن لە ئێستەو خوێندنەوەیەکی دروستی داهاتوو ڕۆڵی گرنگی هەیە بۆ هەر گەلێک. زمان تاکە هۆکاری بەیەکەوە وابەستەکردنی کۆمەڵە تاکێکە لە چوارچێوەی گەلێکدا. هەروەک یەکێک لە فەیلەسوفە جیهانیەکان دەڵێت “سنورەکانی جیهانی گەلێک پەیوەستە بە سنوری زمانەکەیانەوە.

ئەی ئایا ئێمەی گەلی کورد ئێستا لە چ حاڵێکداین و لە داهاتوشدا لەکوێی ئەم هاوکێشەیەدا دەبین؟

ماوەی سەد ساڵە و دوای دابەشکردنی گەلی کورد بەسەر چوارپارچەدا ئەم گەلە خێرلەخۆ نەدیوە بەدەست زوڵم و زۆرداری و دڕندەیی چوار دەوڵەتی خوێن خۆرەوە دەناڵێنێت. لە باکور و ڕۆژهەڵات بەناوی تیرۆریست و لە باشور و خۆرئاواش بەناوی کەمایەتیەوە ئەوەی توانیان و لەدەستیان هات کردیان بۆ سڕینەوەی شوناسی نەتەوەیی و ڕەگ و ڕەچەڵەکی ئەم گەڵی کوردە .بەشێکی گرنگ و دیاری ئەم دژایەتی کردنانە لە ڕێگەی قەدەغە کردنی زمانی دایک واتە زمانی کوردی بوو لە کوردانی هەرچوار پارچەی کوردستان. هەروەک دیارە هەوڵ درا کەوا زمانەکانی فارسی و تورکی و عەرەبی بکرێنە شوێنگرەوەی زمانی شیرینی کوردی . بەڵام مەخابن ئەوا دوای سەد ساڵە کوردانی هەرچوار پارچەی کوردستان بە زمانی کوردی دەخوێننەوە و دەنوسن و قسەدەکەن. سەرەڕای زمانی ڕەسمی وڵاتەکانیان، زمانی ڕەسمی نێو دڵ و خێزانەکانیان زمانی ڕەسەنی کوردیە.

دوابەدوای ئەم هەموو ئارامی و بەرگری و پارێزگاری کردنە لەگەڵ دروست بوونی و ئازادبوونی هەرێمی کوردستان وەک هەرێمێکی سەربەخۆ بویە مایەی ئومێد و دڵ خۆشی بۆ هەرسێ پارچە بریندارەکەی تری کوردستان و چاوەڕوان دەکرا ببێتە پایتەختێک بۆ کۆکردنەوەی کوردانی هەرچوارچارچەی کوردستان.

بەڵام بەداخەوە و دوای ۲۷ ساڵ لە دەسەڵاتی کوردی لە هەرێمێکی سەربەخۆدا لە جیاتی زیاتر بە دامەزراوەیی کردن و بەرەو پێشبردنی زمان و ئەدەبی کوردی و ناساندنی بە تەواوی جیهان لەڕێگای ئامادەکردنی خۆرەها پەرتوک و نامیلکەی تایبەت بەم زمانە ، تازە و تازە دەسەڵاتی کاڵفامی ئەم هەرێمە هەوڵی گۆرینی زمانی پەروەردە دەدات لە زمانی کوردیەوە بۆ زمانی ئینگلیزی و بە داخەوە هەنگاوەکانی دەست پێکردوە.

لەمەش سەیرتر و ئازاربەخشتر بێدەنگی کوردانی باشورە لەمەڕ ئەم بابەتە ، هەروەک بڵێی سەدان ساڵە ئەوان نین بەهۆی قەدەغەکردنی زمانی کوردی لە باکور نەفرەت و نەعلەت بۆ ئەتاتورکی گۆربەگۆڕ دەنێرن ، هەروەک بڵێی ئەو هەموو فرمێسکەیان لەبیرچووە کە بۆ ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوایان لەتاو بێ زمانیان بۆ دەڕشتن . ئایا ئەبێ بەردە قارەمان و شۆڕشەکانی شێخ مەحمود دژ بە ئینگلیز بە زمانی ئینگلیزی چۆن دابڕێژرێت ؟ تۆبڵێی داستانەکانی شاخ بۆ بەدەست هێنانی زمانی کوردی لە شار چۆن بنوسرێتەوە ؟ ئەی تۆ بڵێی کەسێک بمێنێت چاوێک بە دیوانەکانی مەحوی و مەولەویدا بگێڕێت ؟ یان شیعرەکانی پیرەمێرد ؟

۲۷ ساڵە بێدەنگین لە هەموودزی و بەد ئەخلاقیەکتان. بێدەنگین لە هەموو نامەردیەکتان تەنهاو تەنها بۆ لەدەست نەچوونی ئەو بستە خاکەو ئەو زمانە بێنازەمانە . ئەوا خاکتان فرۆشت و ئێستاش ماوەتەوە زمان ، بۆ ناترسن شاڵاوێک بێت و گردەکانتان هەڵبکەنێت؟ بۆ ناترسن گەنجێکی کیرفان بەتاڵ ، خاک فرۆشرا و زمان گۆڕاو بە نەعلەکانی تۆڵەی فرمێسکەکانی دایکیتان بۆ باوکە شەهیدەکەی کەرکوکی لێبستێنێ؟

هۆ سلێمانی پایتەختی ڕۆشنبیری .. هەولێری پایتەخت .. دهۆکی زیندوو.. هەڵەبجەی شەهید .. هاوار و تکاتان تیا ئەکەم بەهۆش وەرنەوە و سەرهەڵبڕن ، دەرئەنجامی ئەمە زۆر قورستر ئەبێت لەوەی کە پێتوایە دوای چەند ساڵێکی تر منداڵەکەت ئەتوانێت بە زمانێی بیانی قسەبکات !



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

فريای زمانی کوردی بکەون Reviewed by Unknown on 11:08:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.