Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وەزارەتی پەروەردە پەیامێک ئاراستەی مامۆستایان دەکات

مامۆستایان میکانیزمى گەشەسەندنى هەموو کۆمەڵگەیەکن
.
ئەمڕۆ ٦/١٠، ڕۆژى جیهانى مامۆستایانە، توێژێک کە هۆکارى گەشەسەندنى کۆمەڵگە و خوێندەواربوونى تاکەکانى هەموو گەلێکن.
لەم چەند ساڵەى ڕابردوودا، هەرێمى کوردستان بە دۆخێکى ئابووریى قورسدا تێپەڕی و قەیرانى دارایی کاریگەرى لەسەر توێژى مامۆستایان لە هەموو چین و توێژەکانى دیکە زیاتر بوو، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە و بە هۆى بەرپرسیاریەتى ئەم توێژە بەرامبەر کۆمەڵگە نەهێڵدرا دەرگاى قوتابخانەکان دابخرێت و پڕۆسەى خوێندن پەکى بکەوێت. مامۆستاکانمان هەروەک پێشمەرگەکان کە بەرگرییان لە سنوورەکان کرد بەرامبەر بە هێرشى سەربازى داعش، مامۆستاکانیشمان لە ناوخۆدا بە فێرکردن نەیانهێشت بیرى نائینسانى ئەم گرووپە، هزرى تاکى کوردى داگیر بکات.
وەزارەتى پەروەردە بە ئەرکى خۆى دەزانێت هاوکار و داکۆکیکارى مامۆستایان بێت بۆ ئەوەى ئاستى زانستییان بەرزتر و بارى گوزەرانیان باشتر بێت.
.
پیرۆز بێت ڕۆژى جیهانى مامۆستایان
.
.
وەزارەتى پەروەردە
بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندن



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

وەزارەتی پەروەردە پەیامێک ئاراستەی مامۆستایان دەکات Reviewed by Unknown on 12:18:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.