Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

دواکەوتنی کەرتی پەروەردەیی لە عێراق بە گشتی

ئاشنا هەڤاڵ
مامۆستا و توێژەری ئابووری

ئەوەی دیارە لای هەموان کە ئاستی پێش کەوتنی هەموو وڵاتێک پێوانە دەکرێ بە ئاستی پێشکەوتنی لەبواری زانستی و پەروەردەو فێرکردن.

لە ماوەی پێش هەڵگیرسانی جەنگی دووەمی خەلیج ساڵی (۱۹۹۱)، سیستەمی پەروەردەی لە عێراق بە باشترین سیستەمی پەروەردەیی لە ناوچەکەدا دانرابوو.
بەداخەوە لەگەڵ تێکچوونی بارودۆخی ئەمنی عێراق ، کاریگەری خستە سەر هەموو کەرتەکانی ژیان لە عێراق بە گشتی و کەرتی پەروەردە بە تایبەتی ،
لەپێش (۲۰۰۳) بە شێوەیەکی تەواو کۆتایی بە نەخوێندەواری هاتبوو، بە جۆرێک عێراق توانی دوو خەڵاتی یۆنسکۆ بەدەست بهێنێ ، و لە کاتێکدا ڕێژەی تۆمارکردن لە قۆناغی سەرەتایی لە ۱۰۰٪ بوو.
بەڵام لە دوایی (۲۰۰۳)دا تێچووی ئەم کەرتە زیاتر لە (۲۲) ملیار دۆلار بوو ، و عێراق لە پلەی وڵاتە هەرە دواکەوتووەکان لە کەرتی پەروەردەدا هەژمارکرا و تا گەیشتە ئەوەی لە (۲۰۱٦) دا لە دوور لە پێوەری باشی کوالێتی پەروەردەو فێرکردن دابنرێ.
و گەر چاو بە داتا و ئامارەکان بخشێنین
ئەوا نزیکەی (۲۰۰۰) قوتابخانەی لە قوڕ دروست کراو بوونی هەیە و لەم قوتابخانە لە قوڕ دروست کراوانە (۱٥۰۰۰) قوتابی تیای دەخوێنن ، و کە لە زۆربەی قوتابخانەکان (٦۰) خوێندکار لە پۆلێکدان.
لە (۲۰۰۳) کەمتر لە (۳۰) قوتابخانە دروست کراون لە کاتێکدا عێراق بەلایەنی کەم پێویستی بە (۱۰) هەزار قوتابخانە هەیە، و (۸۰٪)ی قوتابخانەکان لە ئێستادا پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە.

لەبارەی سەرهەڵدانی دیاردەی قوتابخانەی تایبەت:
لە دوای (۲۰۰۳) دیاردەی قوتابخانەی تایبەت زیاتر دیار و بەر بڵاوبوو ، بە جۆرێ (۱۳۰۰) قوتابخانەی تایبەت لە دوای (۲۰۰۳) بنیاتنرا ،
لە کاتێکدا قوتابخانەی تایبەت بوو بە پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان بۆ سەرمایەدارەکان، هەڵبەتە تێچوونی ساڵانەی هەر قوتابیەک تیایدا (۱٥۰۰) دۆلارە.

و لە هۆکارە هەرە دیارەکان بۆ دواکەوتنی کەرتی پەروەردە و فێرکردن دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی هەر بە ئەنقەست و بە مەبەست حکومەت دوای (۲۰۰۳) کەرتی پەروەردەی پشتگوێ خست،
و لە لایەکی تریش کەمبوونی پێداویستیەکانی خوێندکار و قوتابخانەکان ئەمیش لەبەر تەرخانکردنی بڕی زۆر بۆ بواری سەربازی
و هەڵبەتە لەپاڵ ئەوانەدا لاوازی و نەبوونی پلان بۆ گەشە پێدان و بەرەو پێش بردنی کەرتی پەروەردە و هۆکارێکی تری دیاریش دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوبوونی گەندەڵی و لە باکووری عێراقیش دەست بەسەرداگرتنی دەیان قوتابخانە لە لایەن هێز و میلیشیاتەکان.

لە پاڵ ئەم هەموو هۆکارانەداشدا ڕێژەی نەخوێندەواری لە نێوان گەنجان گەیشتۆتە (۸.۳٪) لە (۲۰۱۷)دا،
لە کاتێکدا چارەگی دانیشتوانی عێراق توانای نوسینو خوێندنەوەیان نییە بەواتایەکی تر نەخوێندەوارن،
و (سێ یەکی) منداڵەکان لە عێراق ناخرێنە بەر خوێندن وبێ بەش دەکرێن لێی.
لەگەڵ ئەم هەموەشدا تەنیا وەزارەتی ناوخۆ (۳۰۰) هەزار نەخوێندەواری تێدایە.
ئەمە لە پێش کارەساتێکی گەورە داین کە تەنیا بە لایەنێک چارەسەر ناکرێت ، پێویستە دامەزراوە مەدەنی و ڕۆژنامەوانی و ئەکادیمی و ڕۆشەنبیری و وەزارەتی پەروەردە بە هاوبەش بتوانن چارەسەری ئەم کێشانە بکات کە کەرتی پەروەردە تووشی بووە، و بە یەکبەستنەوەی پەروەردە بە فێرکردن ، و دامەزراندنی مامۆستا لە بوارەکەی خۆی لە کاتێکدا زۆربەی مامۆستاکان لە ڕابردوو تا ئێستا لە پسپۆری خۆیان وانە ناڵێنەوە، و کردنەوەی خول بەردەوام بۆ مامۆستاکان ، لە پاڵ هەموو ئەوانە هەوڵ دان بۆ باشترکردنی باروگوزەرانی مامۆستا و پێدانی مووچەی شایستە کە گونجاو بێت بۆ مامۆستا
لە هەمبەر ئەم هەمووانە گرنگیدان بەم کەرتە چونکە داهاتوو و پێش کەوتنی هەر وڵاتێک بەستراوە بە پێش کەوتنی لە بواری پەروەردە و فێرکردن.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

دواکەوتنی کەرتی پەروەردەیی لە عێراق بە گشتی Reviewed by Unknown on 8:32:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.