Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

چەند ئامۆژگارییەکی زۆر گرنگ بۆ ئەوەی چۆن بتوانی زۆر بە ئاسانی ئینگلیزی فێرببی

سەرەتــــــا
پەیجی ئینستـــــــاگڕام ی ئێمە فۆڵۆو بکە
_english_season
سناپچــــــات ی ئێمە ئدد بکە
english.season
.........

با ئێمە قسە لەسەر ئینگلیزی بکەین وەک و زمانێکی جیهانی
١- لەبەر کردنی وشە: لە زمانێکی دەوڵەمەندی وەک ئینگلیزی بە سەدان و هەزاران بوار لەخۆ دەگرێت هەر لە پزیشکی و یاسایی و ئابوری و زانستی وەک کیمیا کۆمپیوتەر و تەنانەت شعریش هەموو زمانێکی تایبەت بەخۆیان هەیە لە ئینگلیزی٫ بۆ نموونە دەرچوێکی ئەندازیاری ناتوانێت یاخود قورس دەبێت کە بیەوێت لە شعری ئینگلیزی تێبگات یاخود ڕەچەتەیەکی دەرمان تەرجەمە بکات چونکە بواری ئەو ئەندازیاریەو بە ملیۆنان وشە هەن لە بواری ئەندازیاری ئاوانیش جودان وەک میکانیک یان بیناسازی لەبەر ئەوە گرنگە سەرەتا ئەوە هەڵبژێری کە ئاخۆ لەو زمانە چ بوارێک هەڵدەبژێری؟؟ کە ئەوەیان لە خاڵی ٤ دەبێت دەست پێبکرێت،  پێویستە ئەوەش بزانرێت کە زمانی ئینگلیزی ڕۆتینی(واتە تەنها بەرامبەرت تێت بگات) زۆر ئاسانتره کە خۆی لە لەبەرکردنی وشە فەرمی و ئەساسیەکان دەبینێتەوە بۆ نمونە (بڕۆ٫ ئاو٫ برسیمە٫ چۆنیت؟٫...) وشە فەرمیەکان وشانێکن کە لە ڕۆژانە زۆر بەکار دێن بۆ سەرەتا بە لەبەر کردنی وشە بنەڕەتەکان دەست پێبکە دوای ئەوەی کە کێشەت لێی نەما ئیتر بوارێک هەڵبژێرە نمونە یاسا یان پزیشکی ... بەڵام بیرت بێت بە نمونە تۆ دکتۆری نابێت هەوڵ بدەی هەم بواری خۆت هەم بواری ئندەزیاری بەیەکەوە فێربیت ئەوە یان لە ئاستی زانستیت دادەبەزێنێ یانیش سەرت لێدەشێوێنێ و فێرنابیت لەبەر ئەوە سەرەتا وشە بنەڕەتەکان فێربە ئینجا بوارێکی دیاری کراو.
٢_ ڕێزمان: ڕێزمان وەکو ڕێسای دوەم دادەنرێت دوای لەبەرکردنی وشەکان چونکە ڕێزمان وا لە وشەکان دەکات کە جوانتر دەرکەون و کات و ساتی ڕستەکان دیاربێت وە نێر و مێ دیار بێت یانیش کارو جێناوو ناو هاوەڵناو هاوەڵکارو هیتریش، بە دوو نموونە کۆتایی بەو خاڵە دێنم، بۆ نمونە تۆ کۆمەڵێک پارچە دارت هەیە دەتەوێت خانوێکی بچوک بۆ منداڵێک دروست بکەی، بێگومان ئیشت بە غاڕ (چەرپی دار) دەبێت تا بە جوانی خانوەکە دروست بێت ئێ بێنە پێشچاوت پارچە دارەکان وشەکان کە سەرەتا کریوتن یان لەبەرا کردون غاڕەکەش جوانتر و ڕێکو پێکتری دەکات کەواتە سەرەتا پارچە دارەکان ئینجا غاڕەکە لێدەدەیت، نمونەیەکی تر کاتێک بەنگلادیشیەکانی کوردستان دەیانەوێ بە کوردی قسە بکەن و گرنگی بە ڕێزمانەکە نادەن وایە؟ ئێمە بە حاڵ تێیان دەگەین بەڵام پێکەنیناویشە وایە؟! بەڵام لەوەشدا سەرەتا یاسا هەرەباوەکان بخوێنە وەک ڕابردوو و ڕانەبردوو داخوازی هەروەها داهاتوو لەبەر ئەوە ڕێزمانیش گرنگیەکی تایبەتی هەیە کە دەبێت دوای قۆناغی وشە لەبەرکردن بێیتە سەر یاساکانی ڕێزمان.
٣- قسەکردنی ئاسایی: دوای دوو قۆناغەکە تۆ دەتوانی لەمەولا قسە بکەیت! ئویش دوو ڕێگای هەیە١_ لەگەڵ کەسێک قسە بکە کە ئینگلیزی بزانێت یانیش ئینگلیزێک بەڵام هەواڵی پێبدەیت کە ئینگلیزیت باش نیە تا بە ئاسانی و بە سەبری قسە بکات٢_ قسەکردن لەگەڵ خۆت ئەوەی ڕاستی بێت ڕێگای دووەم کەمێک پێکەنیناویە بەڵام ئەوە وات لێدەکات ترست بشکێنێت و بتوانی لە دەرەوە قسە بکەیت هەوڵ بدە گەر بە سەبریش بێت وشە بنەڕەتیەکان لەگەڵ یاسا ڕێزمانیەکان ڕێکبخەیوو قسە لەگەڵ خۆت بکەی وە بیرت بێت کەس نەتبینێ نەوەک بڵێن شێت بووە 😉
٤- ڤۆکابولەری و بوارەکان: ڤۆکابولەریش گرنگە تا ڕادەیەک لە خاڵی یەکەم دەچێت بەڵام جیاوازە، کورتەی ڤۆکابولەری واتا قوڵایی زمانەکان ئەوەش لە ئینگلیزیدا هەیە واتا وشانێک کە زۆر بە دەگمەن بەکاریان دێنیت، بۆ نمونە لە ئینگلیزی دا دەنگی دەرگا هەیە کە گەر ڕونی تیا نەما دەنگەکەی چۆنە؟ یان دەنگی ئاژەڵەکان، یان قژی لول قژی سەرح یان شەپۆڵی هەمموی لە ئینگلیزی هەیە یان لە چ شوێنێک چ وشەیەک بەکاربێنیت، ئەوەی زۆر گرنگە لەو قۆناغە تۆ دەچیتە قۆناغێکی ئەکادیمی و زانستی لەو قۆناغە تۆ کێشەی ڕێزمان و وشەگەریت نەماوە وە نابێت ڤۆکابولەری بخوێنی لە کاتێکدا هێشتا لە ئاستی بیگینەری لە زمانەکە (سەرەتایی)، کەواتە لە قۆناغی چوارەم ڤۆکابولەری و بوارەکان دەخوێنرێن.
٥- دەنگسازی و قسە کردنی نەیتڤی وئەوانیتر: دەنگ لە ئینگلیزیدا زۆر گرنگە و بابەتێکی زۆر قورس و زانستیە ئەویش دەبێت بە دوو بەش١_ دەنگە زانستیەکان٢_ دەنگە بازاڕیەکان، دەنگە بازاڕیەکانیش دیالێکت و ئەکسێنتەکان لە خۆ دەگرێت کە نوسینێکی درێژیشم لەسەر جیاوازی ئەو دوو شتە نوسیوە گەر ویستان ئەویش پۆست دەکەم، ئێمەی کورد بە مەراقەوە هەوڵ دەدەین وەک ئەمریکیەک یان بەریتانیەک قسە بکەین و لێشیان تێبگەین لەبەر ئەوە تا بابەتەکەم زۆر درێژ نەبێت باسی لایەنە زانستیەکە ناکەم، سەرەتاو پێش هەموو شتێک دەنگە بازاڕیەکان دوو ڕێگای دیاری هەیە تا فێر بیت١_ لەنێو ئەو نەتەوە گەورە بوبیت یان ژیابیت٢_ لە یوتوب بە ئینگلیزی بنوسە چۆن بە ئەمریکی یان بەریتانی قسە بکەم؟ لێرەدا کۆمەڵێک یاساو شتت پێ دەڵێن کە لە ئەمریکی بازاڕی ئەو وشە یان ئەو ڕستە چۆن دەخوێنرێتەوە یان کورت دەکرێتەوە، لەو قۆناغە شتێکی تر فێر دەبی ئەویش وشە ئەمریکی و بەریتانیەکانن، هەیە خۆی بە بەڕیتانی خوێندویەتی بەڵام ناتوانێ قسە لەگەڵ ئەمریکیەک بکات چونکە یاسا دەنگیەکان و زۆر وشە هەن لە نێوەندیان جیاوازن بگرە جار هەبووە بەڕیتانی لە ئەمریکیەک تێنەگەیشتووە! ئەو وشە بەریتانی و ئەمریکیانەم نە خستە پاڵ قۆناغی ٣ چونکە تا نەگەیت بە قۆناغی ٥ کارت بەو وشە جیاوازانەوە نابێت. لە ئینگلیزی شتێکی تر ڕوبەڕومان دەبێتەوە ئەویش ئیدیەم و فرەسەل ڤێربە، ئەگەر ئینگلیزێک هەرچەند لە کوردی زیرەک بێت بەڵام لە کاتی قسە کردن لەسەر کارێک چی دەبێت گەر تۆ بە ئینگلیزەکە بڵێی ئەو کارە ئاو خواردنەوەیە؟ یان بڵێی یان بڵێی زۆر گوتن قورعان خۆشە؟ 😄 بەوە دەگوترێت ئیدیەم لە هەموو زمانێک هەیەو ئینگلیزیش لەوە بەدەر نیە، ڕەنگە تۆ لە نێو فیلمێک یان گۆرانیەک یان شعرێک شتێکی وا ببینی ئێ بێگومان تێی ناگەیت دەبێت کتێب یان لە ئینتەرنێت لەدوایان بگەڕێیت. فرەسەڵ ڤێربیش بە هەمان شێوە بە نموونە لە کوردی گەر پارەت پێبێ دەڵێین "دەستت توندکە" واتە کەم پارە سەرفکە بێگومان کە ئێمە کوردین لەو شتە تێدەگەین بەڵام زمانێکی بیانی وەک ئینگلیزی قورسە تێیان بگەین. قۆناغی ٥ قۆناغێکە کە دەبێت دوای هەموویانەوە بێت ئەو شتانەشی لە قۆناغی ٥ باسم هۆکاری هەرە سەرەکین لە تێنەگەیشتنی فیلم و گۆرانیەکان یان کەسێکی نەیتڤ.

_قۆناغی تریش ماوە بەڵام ئەو ٤ قۆناغە دەبیتە کەسێکی ئەکادیمی و پڕۆفیشناڵ، وە هەردەمیش بیرت بێت پەندێک هەیە دەڵێت "ڕاوکردنی دوو کەروێشک لە یەک کاتدا هیچیانت چنگ ناکەوێت" تۆ کە هەوڵی فێربوونی ئینگلیزی دەدەیت ئەوا هرگیز ناکرێت لە هەمانکاتدا هەوڵ بدەیت فێرە زمانێکی تر بدەیت ئەگەر هەوڵیشت دا ئەوە نابێت هەوڵ بدەیت بە نموونە لە ئینگلیزی و عەرەبی بگەیتە بەرزترین ئاست بە پێچەوانەوە لە یەکێک لە زمانەکان ئاستت دادەبەزێت بەبێ ویستی خۆت زمانیش بریتیه لە ممارەسەو نابێت پشتگوێی بخەی.
چەند ئامۆژگارییەکی زۆر گرنگ بۆ ئەوەی چۆن بتوانی زۆر بە ئاسانی ئینگلیزی فێرببی Reviewed by WhoSay_N on 9:10:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.