Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

قوتابخانەكان تاكە شوێنی دەوامی ڕۆژانی شەممانن

مامۆستایەك “پشووی ڕۆژی شەممان كاریگەری لەسەر پرۆسەی خوێندن هەبوو”

مامۆستایەك “بەهیچ شێوەیەك كاریگەری بۆ مامۆستایان و دەستەی كارگێڕی دروستنەكرد بە پێچەوانەوە گڕوتینێكی زیاتر هەبوو بۆ خوێندن ”

بەڕێوەبەرێك” پشووی شەممان كەلێنێكی گەورەی دروستكردو باجەكەش قوتابی دای

پشووی شەممان ئەو پشووەی مامۆستا خواستێتی و وەزارەتیش رێگرە لەبوونی، پارساڵ بە بیانووی خراپی بارودۆخی دارایی و مامۆستایان ڕۆژی شەممان كرایە پشووی گشتی لە قوتابخانەكاندا ، ئەمە جگە لەوەی لە هەندێك قوتابخانە هەر مامۆستاو ڕۆژێكیش هاوكاری كرابوو ، بەڵام وەك مامۆستایان دەڵێن پرۆگرام تەواو كرا و مامۆستایەكیش لەم ڕاپۆرتەدا ئاماژەی بەوەداوە ڕۆژانی شەممان تاكە شوێن كەلە عێراقدا دەوام بكات +قوتابخانەكانن ، وتەنانەت هیچ بەڕێوەبەرایەتیەكی پەروەردەش دەوامی نییە ، هەندێك مامۆستاش پێچەوانەی ئەمە پێیان وایە كاریگەری لەسەر قوتابیان دروستكرد ، لاپەڕەی پەروەردە ڕاپۆرتێكی لەمبارەیەوە ئامادەكردووە : كاریگەری لەسەر پڕۆگرام سەرەتا پرسیمان ئایا پشووی شەممان كاریگەری لەسەر تەواوكردنی پڕۆگرامی خوێندن دەبێت و بۆقوتابی بارگرانی دروست ناكات ؟

لەمبارەیەوە مامۆستا ڕزگار عەلی محەمەد پسپۆڕی وانەی بیركاری بۆ خەبات وتی” بەڵێ‌ ڕۆژی شەممان كاریگەری لەسەر پرۆسەی خوێندن هەیە بە تایبەتی بۆ ئەو قوتابخانانەی كە سیستەمی ئینگلیزین و نمونەیین سەربە وەزارەتی پەروەردەن بابەتەكانی زانست و بیركارییان بە ئینگلیزییە پڕۆگرامەكەی بە پێنج ڕۆژلە هەفتەیەكدا تەواو دەبێت ، پێم وایە باشتربوو پشووی شەممان نەما، بەڵام گوزەرانی مامۆستا باشتر بكرێت ، مامۆستا عومەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری قوتابخانەی تەق تەقی هاوڕێی بنەڕەتی لە تەقتەق بۆخەبات وتی : بێگومان كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر پڕۆسەی خوێندن دەبێت چونكە سەرجەم پڕۆگرامەكانی خوێندن دابەشی ڕۆژوكاتژمێرەكانی خوێندن كراوە بەڵام كاتێك كەم و زیاد ڕوودەدات بە تایبەتی پشووی درێژی شەممان كەلێنێكی گەورە دروست دەكات بێگومان باجە گەورەكەش بۆقوتابی و خوێندكارانە كە هیچ تاوانێكییان نییە ، بە سیفەتی ئەوەی بابەت و پڕۆگرامەكانی دەچێتە سەر ڕۆژانی تر كە دەبێتە دوو هێندەی قورسایی ناهاوسەنگ بۆیان من وەك بەڕێوەبەرێك هەرگیز لەگەڵ ئەوەنیم پشووی شەممان بەتایبەتی بۆ قوتابخانەكانی بنەڕەتی بمێنێت چونكە شەممەو هەینی دەبنە ماوەیەكی زۆری دابڕان بۆ بیرو هزری قوتابیان بۆ ئەو بابەتانەی كە دەیخوێنێت بە تایبەتی دادەبڕێت كە دابڕانی زۆر بۆ ئەم قۆناغە بە كردار دەركەوتووە كە زەبری كوشندە بەر قوتابیان كەوتووە ، چونكە دوو ڕۆژی دابڕان و لە سێیەم ڕۆژوئینجا قوتابیان دەكەونە سەر سكەی بابەتەكانی ڕۆژانی پێشوو كە بابەتی پێشوو ئێستای بە گران پێكەوە دەبەسترێتەوە جا ئەم ماوەیە بەدرێژایی ساڵێكی خوێندن زەنگێكی مەترسیدارە .

مامۆستا تالب حمد امین پسپۆری بابەتی زانستەكان ئاماژە بەوەدەدات كە ئەو پڕۆگرامەی داڕێژراوە بەو كات و ماوەیە تەواو دەبێت چونكە پێویستی بەو كاتە هەیە و لەبەر ئەوەش پێویستە ڕۆژانی شەممان دەوامی فەرمی هەبێت و قوتابی لە پرۆسەكە دانەبڕێت گرفتی كارگێڕی دەربارەی گرفتە ئیدارییەكان كە بۆ قوتابخانەكان و بە تایبەتی بەڕێوەبەرەكان دروست دەبێت پرسیمان تاچەند گرفت دروست دەكات مامۆستا عومەر بەڕێوەبەری قوتابخانەی تەق تەق بۆ خەبات وتی ” گرفتی دابەشكردنی بەشە وانەكان بەسەر مامۆستایاندا و كەمكردنەوەی بەشە وانەكان و دابەشكردنی وانەكان لە خشتەی وانەكانی هەفتە گرفتێكی گەورە بوو، چونكە چەندین مامۆستا هەبوو لە هەفتەیەكدا سێ‌ بۆ چوار ڕۆژ یان كەمتر دەوامییان دەكرد كە بەشە وانەكانییان ڕێك نەدەكەوت و دابەشی سەر ڕۆژەكانی نەدەبوو خوێندكاران و قوتابیان سەرگەردان بوون لەبەر ئەوەی بەردەوام خشتەی وانەكانییان دەگۆڕا و گرفتێكی تر ئەوەبوو كە مامۆستایان بە ئارەزووی خۆیان پشوویان هەڵدەبژارد داواكاری مامۆستایان وا ڕێك دەكەوت دەكەوتە یەك ڕۆژەوە كە داوای مۆڵەتییان دەكرد و بەردەوام زەخت لەسەر كارگێڕی قوتابخانەكان هەبوو، كە دەبووایە هاوكاری مامۆستایان بكرێت و دۆخی نالەباری دەرونی مامۆستایان و ئامادە نەبونییان بۆ وتنەوەی وانەكان و دۆخی خراپی دارایی مامۆستایان ساردوسڕی لەئەرك و وانەكانییاندا و پەیوەندی گلەیی و گازاندەی بە خێوكارانی قوتابی بۆچی مامۆستایان دەوام ناكەن و دابەزینی ئاستی زانستی خوێندن قوتابیان هۆكارو گرفتێكی تری كارگێڕی قوتابخانەكان بوو دەربارەی ئەوەشی كە ئایا پارساڵ كە شەممان پشوو بوو چ كێشەیەكی بۆپرۆسەی خوێندن دروستكردبوو؟

مامۆستا ڕزگار پێی وایە كە كاریگەری نەرێنی هەبووە وتی ” كاریگەری هەبوو لەسەر ئاست و ڕێژەی دەرچوون ،چونكە قورسایی زۆری خستە سەر شانی قوتابیان بابەتەكانی ڕۆژی شەممەی دابەشكرد بەسەر ڕۆژەكانی تردا و دابڕانی لای قوتابی دروست كرد . كاریگەری پۆلی 12 مامۆستا بەیان ئاماژە بەوەدەدات كە كە پێی باش نییە ئەو ڕۆژە پشووە هەبێت و لەم بارەیەشەوە ئاماژە بە چەند هۆكارێك دەدات لەوانە تەواونەكردنی پڕۆگرامی خوێندن كەمی فێربوون و كاریگەرییەكەش لەسەر پۆلی 12 زۆرتر دەبێت كە پێویستە پڕۆگرام تەواو بكەن كە كاریگەری خراپی هەیەو دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی نمرەی قوتابی و خوێندكارو بێ‌ هیوا بوونی و ساردبوونەوەی ودابڕانی . ساڵی پار كە شەممان پشوو بوو بووە هۆی دروستبوونی كۆمەڵێك كێشە لەبواری خوێندندا بەجۆرێك كە هەستیاری بۆ باری دەروونی قوتابی دروست دەكرد بەرامبەر ئەم پشووە نوێیە و تەواو نەبوونی پڕۆگرامی خوێندن و زۆر بوونی واجبی قوتابی و خوێندنی چەند وانەیەكی زۆر لەسەریەك بۆ پڕكردنەوەی كاتی ڕۆشتوو هەموو ئەوانەی ئاماژەم پێدا لەڕووی پەروەردەییەوە باش نییەو لە بەرژەوەندی قوتابی و خوێنكاردا نییە . مامۆستا موخڵیس ئیسماعیل مامۆستا لە قوتابخانەی سەربە خۆیی شاری هەولێر ئاماژەی بەوەدا كە بە هیچ جۆرێك كاریگەری لەسەر پرۆسەی خوێندن دروست ناكات .

سەرچاوە :رۆژنامەی ” خەبات / ڕۆشنا عەلی



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

قوتابخانەكان تاكە شوێنی دەوامی ڕۆژانی شەممانن Reviewed by Unknown on 11:47:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.