لەسەر دزینی پارەی مامۆستایان چەند بەڕێوەبەرێكی قوتابخانە دەستگیر دەكرێن
لەسەر رووداوی دزینی پارەی مامۆستایانی ژمارەیەك خوێندنگەی خوێندنی كوردی لە خورماتوو، بەڕێوەبەرانی حەوت خوێندنگەی ئەو شارە دەستگیر دەكرێن.
ماڵپەڕی بغداد الیوم بڵاویكردۆتەوە، بۆ لێكۆڵینەوە لە هۆكاری دزینی پارەی مامۆستایانی چەند خوێندنگەیەكی خورماتوو، حەوت بەڕێوەبەری خوێندنگەی ئەو شارە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركران.
ماڵپەڕەكە ئاشكرایكردووە، لەئێستادا ئەو بەڕێوەبەرانە لە پۆلیسی ناحیەی زنانە دەستبەسەرن، تا تەواوبوونی لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە.
دوێنێ 10ی 10ی 2018، لەناوچەیەكی نێوان كەلار و خورماتوو، چەند بەڕێوەبەرێكی خوێندنگەی خوێندنی كوردی لە خورماتوو، كە موچەی مامۆستایانیان پێبووە، لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە رێگەیان لێگیراوەو سەرجەم پارەكەشیان لێ بردوون، كە بڕەكەی بە زیاتر لە 100 ملیۆن دینار مەزەندە دەكرێت.
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
لەسەر دزینی پارەی مامۆستایان چەند بەڕێوەبەرێكی قوتابخانە دەستگیر دەكرێن
Reviewed by Unknown
on
10:51:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: