Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

کاتژمێر ١٢ى ئەمشەو وادەى تۆمارکردنى سکاڵای فێرخوازان کۆتایى دێت

 وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگەیاند، کاتژمێر ١٢ى ئەمشەو وادەى تۆمارکردنى سکاڵا بۆ فێرخوازانی دەرچووی ١٢ی ئامادەیی کۆتایى دێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوە کرد، ماوه‌ی تۆماركردن و پێشكه‌شكردنی سكاڵا له‌ کاتژمێر ١٢ی ئەمشەو (٢٠ی تشرینی یەکەم) کۆتایى دێت، داواش لە فێرخوازانی دەرچووی ١٢ی ئامادەیی دەکات پەلەبکەن لە تۆمارکردنى سکاڵاکانیان چونکە ماوەکە چیتر درێژ ناکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، تاکو ئێستا نزیکەى ٤٥٠٠ فێرخوازی دەرچووی ١٢ی ئامادەیی کە کێشەى وەرگرتنیان هەیە سکاڵایان تۆمارکردووە.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی لە ڕاگەیەندراوەکەدا، داواشی لە سەرجەم دەرچووان کرد ئەوانەى کێشەى وەرگرتنیان هەیە پەلەبکەن لە پڕکردنەوەى سکاڵاكانيان، ئەویش بە بەکارهێنانى بە هەمان پاسوۆرد و یوزەرنەیم لەڕێگەى وێبسایتى (regayzanko.com) بچنە ناو سیستمى وەرگرتن و فۆڕمى سکاڵاکانیان تۆماربکەن.
هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێمی کوردستان ئەنجامی وەرگرتنی فێرخوازانی لە زانکۆ و پەیمانگاکان ڕاگەیاند، پاشان ناڕەزایی بەشێک لە فێرخوازانی دەرچووی ١٢ی ئامادەیی لێکەوتەوە و ڕایانگەیاند، "ھەرچەندە نمرەیان بەرزە بەڵام ناویان لە ھیچ کولێژ و پەیمانگایەک نەھاتووەتەوە."
دوابەدوای ئەوەش وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا دەرچووان بە شێوازى ئەلیکترۆنى و ئۆنلاین فۆرمى سکاڵا پێشکەش بکەن.
هــ.حــ

کاتژمێر ١٢ى ئەمشەو وادەى تۆمارکردنى سکاڵای فێرخوازان کۆتایى دێت Reviewed by k on 10:54:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.