Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

لە چ تەمەنێکدا منداڵ ببرێتە دایەنگا و سوودەکانی چین؟

ماڵپەڕی سەیدەتی لە زاری شارەزای بواری پەروەردەی منداڵان “تەرکی خان” ئاماژە بەو تەمەنە دەکات کە پێویستە منداڵان تیایدا ببرێنە دایەنگا و سوودەکانی خستووەتەڕوو.

بەپێی وتەی ئەو پسپۆڕە، باشترین تەمەن کە منداڵ تێیدا ببرێتە دایەنگا ساڵ و نیو بۆ دوو ساڵە، منداڵ لەو تەمەنەدا لە خێزانەکەی دادەبڕێت و هەر چالاکییەکی بوێت لە دەرەوەی خێزانەکەی ئەنجامیان دەدات، دەبێت منداڵ لەو تەمەنەدا بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لە دایەنگا بمێنێتەوە، بەڵام ئەگەر تەمەنی منداڵەکە سێ ساڵ بێت دەتوانرێت تا ماوەیەکی زیاتر لە دایەنگا بمێنێتەوە.

سوودەکانی دایەنگا بۆ منداڵ:

یارمەتی منداڵ دەدات فێری سیستم و ڕێکخستنی کارەکانی و ژیانی ڕۆژانەی ببێت.

یارمەتی منداڵ دەدات بۆئەوەی ببێتە کەسێکی کۆمەڵایەتی بە بەئەنجامگەیاندنی چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان.

هۆکارێکیشە بۆ دورخستنەوەی منداڵ لە مۆبایل و تەلەفزیۆن و ئامێرە ئەلەکترۆنییەکان کە چالاکی مێشکییان لاواز دەکەن.

– فێربوونی زانیاری و ئاشنابوون بە منداڵانی تر.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur


لە چ تەمەنێکدا منداڵ ببرێتە دایەنگا و سوودەکانی چین؟ Reviewed by Unknown on 8:32:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.