Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بەھۆی پاڕانەوەی بەردەوامی خاوەن قوتابخانە ئەھلیەکانی ھەولێر بەڕێوەبەری پەروەردە بڕیاری گواستنەوەی قوتابیانی گۆڕی

بەھۆی پاڕانەوەی بەردەوامی خاوەن قوتابخانە ئەھلیەکانی ھەولێر بەڕێوەبەری پەروەردە بڕیاری گواستنەوەی قوتابیانی گۆڕی

.

دوای ئەوەی لەمانگی 8 ی ڕابردوو پەروەردەی گشتی ھەولێر دادکاری قوتابخانە ئەھلیەکانی ھەولێری کرد بە یەک بڕیار توانی خاوەنی قوتابخانە ئەھلیەکان تووشی شوۆکێکی داڕماو بکات بڕیاری دا چیتر قوتابیانی پۆلی12 لە قوتابخانەی حکومی بۆیان نیە بچنە قوتابخانەی ئەھلی-چونکە ئێستا قوتابخانە ئەھلیەکانی ھەولێر بازرگانی بە قوتابیانی زیرەکی قوتابخانە حکومیەکان دەکەن و ساڵانە و ئەمساڵ بە تایبەتی بە شێوەیەکی ئاشکرا ئەم دیاردەیە بینرا-قوتابی پەروەردەی قوتابخانەی حکومی کە تاوەکو پۆلی11 لە حکومی خزمەت دەکران و پەروەردە دەکران و ئامادە دەکران بە ھۆی ھەڵخەڵەتاندنی خاوەن قوتابخانە ئەھلیەکان بۆ ئەم قوتابیە و پێدانی ئۆفەر و نەدانی پارە و پاڕانەوە لە بەری بەڵێنی کڕینی سەیارە بەس تاوەکوئەم قوتابیە قوتابخانە حکومیەکە جێبھێڵێت و ڕوو لە قوتابخانەی ئەھلی بکات بەھۆی ئەم دیاردانەوە پەروەردەی گشتی ھەولێر مسی خستە قوڕگی قوتابخانە ئەھلیەکان لە مانگی 8 تاوەکو ئەم ھەفتەیە خاوەنی دەیان قوتابخانەی ئەھلی بەدوای گۆرینی ئەم بڕیارە بوون چونکە ئیفلاس بەرۆکی گرتن مامۆستا بەشدار عبدالخالق بەرێوەبەری پەروەردە سڵی نەکرد قسەی خاوەنی ھەموو قوتابخانە ئەھلیەکانی ڕەت دەکردەوە تاوەکو کار گەیشتە واستە و واستە کاری و پاڕانەوە و ھەموو ڕۆژ وەفدی بێ سوودی قوتابخانەی ئەھلی لە بەردەمی پەروەردەی گشتی ھەولێر و وەزارەتی پەروەردە دەبینران کەس نەما پێێ نەڵێن تکایە ئەم بڕیارە بگۆڕن-بەڵام ھەموو ئەم ھەوڵانە بێ سوود بوون-چونکە کتاب ڕەسمیەکە دەرچوو و گشتاندنی بۆ کرا-ئاخر پاڕانەوە ئەم ھەفتەیە بوو بڕیارەکە گۆڕدرا دیسان مسی ڕەش خراوە قوڕگی قوتابخانەی ئەھلی بڕیارەکە جێ بەجێ کرا تەنھا قوتابی معدەل 90 نایەڵن بڕواتە ئەھلی ئەوانی تر ئاساییە ئەمە داخێکە بۆقوتابخانەی ئەھلی-پەروەردەی گشتی ھەولێر بەسەر فێڵی قوتابخانەی ئەھلی کەوت-ئەگەر ڕاست دەکەن خۆتان قوتابی معدەل 80 وەربگرن و پەروەردەیان بکەن با نمرە بھێنن ئەگەر ئاستتان ئەوەبوو معدەلی ئەم قوتابیە بیگەیەننە 90 ئەوا دەستتان خۆش بێ بەس ئەگەر وەک خۆی بوو ئەوا بۆتان نیە معدەلی 90 ی قوتابخانەی حکومی ببەن و پۆزی پێ لێدەن ئەو بابەتان مرد،

.

سەرکەوتن و سەربەرزی بۆ قوتابخانەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

بەھۆی پاڕانەوەی بەردەوامی خاوەن قوتابخانە ئەھلیەکانی ھەولێر بەڕێوەبەری پەروەردە بڕیاری گواستنەوەی قوتابیانی گۆڕی Reviewed by Unknown on 9:38:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.