Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

چوار هەنگاوی پێویست بۆئەوەی منداڵەکەت سەرکەوتووبێت لە ژیانیدا

هەندێكجار دایکان و باوکان لەوکاتەی کە هەوڵدەدەن بە شێوازێکی دروست منداڵەکەیان پەروەردە بکەن، بەبێ ویستی خۆیان هەڵە لە پەروەردەکردندا دەکەن کە ئەمەش کاریگەری لەسەر داهاتووی منداڵ دەبێت.

ماڵپەڕی “الجمیلة” بڵاویکردووەتەوە، بۆ پەروەردەکردنی منداڵ بە شێوازێکی دروست گرنگە دایکان و باوکان چەند خاڵێکی گرنگ پەیڕەوبکەن و پشتگوێی نەخەن، بەمجۆرە:

هەوڵبدە پەرە بە تواناکانی بدەیت:

پێویستە دایکان و باوکان هەوڵبدەن پەرە بە تواناکانی منداڵەکانیان بدەن و بزانن لە چ بوارێکدا بەتوانان.

بڕوابەخۆبوونی منداڵەکە زیاتربکە:

وا لە منداڵەکەت بکە چاونەترس بێت لە مامەڵەکردندا و بڕوای بە بیرۆکە و ڕایەکانی خۆی هەبێت، هەروەها ڕێگەیبدە خۆی بڕیارەکانی خۆی بدات و ڕێزیان بگرێت و بەجێیانبهێنێت.

گەشە بە لایەنی ڕۆشنبیری بدە:

خوێندنی قوتابخانە بە تەنها گەشە بە لایەنی ڕۆشنبیری منداڵ ناکات، بەڵکو دەبێت ڕێگەی پێبدرێت لە بواری دیکەدا بخوێنێتەوە کە ئارەزووی دەکات.

کاتێك شکستدەهێنێت سەرزەنشتی مەکە:

ڕێگەبدە منداڵەکەت شکست تاقیبکاتەوە و دووبارە دەستپێبکاتەوە بەبێ ئەوەی سەرزەنشتی بکەیت یان ئازاری بدەیت، فێریبکە ژیان ناخۆشی تێدایە و شکست بەشێکە لە ژیان، بۆئەوەی فێرببێت لەدوای کەوتن دووبارە هەستێتەوە



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

چوار هەنگاوی پێویست بۆئەوەی منداڵەکەت سەرکەوتووبێت لە ژیانیدا Reviewed by Unknown on 5:55:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.