Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وەزیری خوێندنی باڵا بەشداری ئاھەنگی یەکەمین دەرچووانی خولی زانکۆی چەرموو دەکات بەناوی خولی(ڕێبازی شەھیدان)

وەزیری خوێندنی باڵا بەشداری ئاھەنگی یەکەمین دەرچووانی خولی زانکۆی چەرموو دەکات بەناوی خولی(ڕێبازی شەھیدان)

لەژێر ناوى (خولى ڕێبازى شەهیدان) وەزیری خوێندنی باڵا لە مەراسیمى یەکەمین ئاهەنگى دەرچوانی زانکۆی چەرموو کە ئێوارەی رۆژى ۲۰ / ۹ / ۲۰۱۸ لە یاریگای چەمچەماڵ بەڕێوەچوو و تیایدا ۳۰۰ خوێندکاری کۆلێژی پەروەردە و زمان بڕوانامەیان پێ بەخشرا.

لە وتەیەکدا پیرۆزبایی لە خوێندکاران و کەسوکارەکانیان کرد، دوپاتی کردەوە زانکۆى چەموو ماوەى دوو ساڵە پرۆسەى بۆلۆنیا پرۆسێس جێبەجێ دەکات و بەمەش زانکۆکە رۆڵێکى گرنگ و کاریگەرى هەبووە لەبەرەو پێش بردنى ئاستى زانستى و مەعریفە. هەروەک زانکۆى چەرموو بۆتە هۆکارێک بۆ بوژانەوەو بەرەو پێشبردنى تەواوى سێکتەرو کایە جۆراو جۆرەکان لە سنوورى قەزاى چەمچەماڵ و کرانەوە بەڕووى گەشەپێدانى ئاستى زانستى و ئەکادیمى.

هەر لە وتەکەیدا رۆڵى بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمى کوردستانی بەرزنرخاند لەکاتى دامەزراندنی زانکۆکەدا رۆڵێکی بەرچاوی هەبووەو پشتگیرییەکانى تا ئێستاش بەردەوامە بۆ زانکۆ و خەڵکى چەمچەماڵ.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

وەزیری خوێندنی باڵا بەشداری ئاھەنگی یەکەمین دەرچووانی خولی زانکۆی چەرموو دەکات بەناوی خولی(ڕێبازی شەھیدان) Reviewed by Unknown on 8:19:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.