Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

لە چەند ڕۆژی داھاتوو ناوی خوێندکارانی وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگاکان ڕادەگەینرێت

لەچەند رۆژی داهاتوودا ناوی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان رادەگەیەندرێت

بەڕێوەبەری گشتی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، لەسەدا ٩٠ی کارەکانی ناوی خوێندکاران بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگاکان تەواوبووە و پێشبینیش دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا ناوەکان رابگەیەندرێت
.

محەمەد سابیر، بەڕێوەبەری گشتی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی خوێندنی باڵا، بە خەندان-ی راگەیاند، لەسەدا ٩٠ی کارەکانی ناوی خوێندکاران بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگاکان تەواوبووە و پێشبینی دەکرێت سەرەتای مانگی ١٠ ناوەکان رابگەیەندرێت، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو مانگی ١١ ناوەکان راگەیەندرا.

سەبارەت بە وەرگرتنی ژمارەی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ ئەمساڵی خوێندن ئاماژەی بەوەکرد،"وەرگرتنی خوێندکار بە پێی پلانی زانکۆکانە و ئەوان دیاریدەکەن کە توانای وەرگرتنی چەند خوێندکاریان هەیە".

ساڵی رابردوو ڕۆژی ٢٤ی١٠ی٢٠١٧، ئەنجامی وەرگرتنی خوێندکاران لە رێگەی زانکۆلاین-ەوە راگەیەندرا و حەوت ھەزار و ٢٧٣ خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان لەڕێگەی سیستەمەکەوە وەرگیران.

#Ali Wahab
لە چەند ڕۆژی داھاتوو ناوی خوێندکارانی وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگاکان ڕادەگەینرێت Reviewed by WhoSay_N on 4:42:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.