Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

چەند رێنماییەک بۆ هاوکاری ئەو خوێندکارانەی بەمزووانە دەچنە زانکۆ

بێگومان خوێندن خۆشترین قۆناغی ژیانە، بەتایبەت دوای ئەوەی دەچیتە زانکۆ، بەڵام گرنگە بزانیت چۆن رەفتار دەکەیت و چێژ دەبینیت.

ماڵپەڕی layalina بۆ هاوکاری ئەو خوێندکارانەی بەمزووانە دەچنە زانکۆ، هەندێک رێنمایی بڵاودەکاتەوە، بۆ ئەوەی خوێندکاران بتوانن متمانەیان بەخۆیان هەبێت و چێژ لەو قۆناغە ببینن:

1-گرنگی بە پۆشاک و ستایلەکەت بدە، بە وریایی رەفتاربکە و متمانەت بەخۆت هەبێت، بەتایبەت لە سەرەتای خوێندنی زانکۆدا.

2-هەرگیز کاتی وانەکانت تەرخان مەکە، بۆ ئاشنابوون بە هاوڕێکانت و گفتوگۆی بێ مانا، هەموو شتێک کاتی خۆی پێبدە.

3-بەخێرایی تێکەڵاوی هەموو هاوڕێیەک مەبە، بۆ ئەوەی پەشیمان نەبیتەوە، بەباشی بەدواداچوون بۆ رەفتار و مامەڵەی هاوڕێکانت بکە، بۆ ئەوەی متمانە هەبێت پاشان هاوڕێیەتی.

4-بەشداری چالاکی گروپەکان بکە، داوای هاوکاری لە خوێندکارە زیرەکەکان بکە، تا زانیاری زیاتر وەربگریت و ئەزموونی نوێت هەبێت.

5-لەسەرەتاکانی خوێندنی زانکۆدا تووشی دڵەڕاوکێ و خەم دەبیت، بەڵام کاتییە و هێندە خۆت مەشڵەژێنە، چونکە رادێیت.

6-هەموو کاتەکانیشت تەرخان مەکە بۆ کۆششکردن، هەوڵبدە لایەنی کۆمەڵایەتیشت بەهێز بکە.

7-لەگەڵ خوێندکارەکان سەردانی شوێنە گشتیەکان بکە، یان گەشت بکە و چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام بدە.

8-هەمیشە کەسێکی رێکخراوبە، بەتایبەت کاتێک پرۆژەیەکی تایبەت هەیە، هەوڵبدە بە یەکسانی دابەشی بکە، لەنێوان خۆت و خوێندکارەکان.

9-کەسایەتی راستەقینەی خۆت چۆنە، بەو شێوەیە رەفتار بکە کە لەگەڵ خۆتدا دەگونجێت، هەرگیز زیادەڕەویش مەکە لە چۆنێتی پۆشین و هەڵبژاردنی ستایلەکەت.

10-ئامانجت لەرووی پیشەییەوە بۆ داهاتوو دیاریبکە، بەڵام هەوڵبدە بەشداری خولی تایبەت بکە، پەرە بە بەهرەکان بدە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

چەند رێنماییەک بۆ هاوکاری ئەو خوێندکارانەی بەمزووانە دەچنە زانکۆ Reviewed by Unknown on 5:53:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.